السبت, 2024-11-23, 7.07.39 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » مارس » 1 » دوای له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو قاچی فه‌رهاد، شلێر چ بڕیارێك ده‌دات؟
2.25.46 PM
دوای له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو قاچی فه‌رهاد، شلێر چ بڕیارێك ده‌دات؟


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌وتى پێشكه‌وتنه‌كان و ئاڵۆزبوونى ژیان و سه‌ختى بارى ئابوورى و كه‌مبوونه‌وه‌ى كاتى تاكه‌كان به‌هۆى سه‌رقاڵبوونیان بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیانیان، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئازارو جه‌نجاڵیانه‌ ده‌بینین هێشتا تروسكاییه‌ك له‌دڵى هه‌ندێك له‌و مرۆڤانه‌دا ماوه‌ كه‌ ئه‌وین و به‌رائه‌ت تێكه‌ڵ به‌یه‌كترى ده‌كه‌ن، له‌شه‌به‌نگه‌كانى تاریكیدا هیوایه‌ك بۆ ژیان ده‌دۆزنه‌وه‌.
كاتێك ده‌ستمكرد به‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه‌ هه‌واڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ستم به‌ئازارێكى قوڵده‌كرد له‌ناخمدا، به‌لام خۆشحاڵبووم به‌هه‌ڵوێستێك كه‌ تاڕاده‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ختى رووداوه‌كه‌ى كه‌مده‌كرده‌وه‌و ساڕێژی ده‌كرد.
شلێر به‌كارى فه‌رمانبه‌رییه‌وه‌ خه‌ریكبوو له‌یه‌كێك له‌فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى، بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى هه‌بوو له‌گه‌ڵ (فه‌رهاد)ى خۆشه‌ویستیدا كه‌به‌كارى دوكاندارییه‌وه‌ خه‌ریكبوو، به‌لام دواتر به‌هۆى هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ كه‌ له‌ڕێكخراوى(ئێم ئه‌ى جى) كارى ده‌كرد دوكانه‌كه‌ى بۆ براكه‌ى به‌جێهێشت و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا پێكه‌وه‌ له‌و رێكخراوه‌ كاریانده‌كرد.
شلێر ده‌ڵێت: نازانم وه‌ك ئه‌وه‌ى دڵم خه‌به‌رى دابێت هه‌ستێك پێیده‌وتم مه‌هێڵه‌ فه‌رهاد ئه‌و كاره‌ بكات، بۆیه‌ منیش زۆرم له‌فه‌رهاد كرد كه‌ كارى دوكانه‌كه‌ى وازلێنه‌هێنێت و نه‌چێته‌ ئه‌و رێكخراوه‌و كارى كۆكردنه‌وه‌ى مین نه‌كات، به‌لام فه‌رهاد سوور بوو له‌سه‌ر چوونى بۆ رێكخراوه‌كه‌ ئه‌و ده‌یوت ئامانجى من له‌م كاره‌ ته‌نیا هه‌وڵدان نه‌بووه‌ بۆ پاره‌، به‌ڵكو خزمه‌تكردن بووه‌ به‌و هاوولاتیانه‌ى كه‌ له‌شارو شارۆچكه‌كاندا رۆژانه‌ ده‌بنه‌ قوربانى مین، منیش وه‌كو كه‌سێكى ئه‌م نیشتیمانه‌ كه‌ خولیاى ئه‌و كاره‌م تێدابوو به‌په‌رۆش بووم بۆ رزگاركردنى گیانى هاوولاتیان بۆیه‌ بڕیارێكه‌و داومه‌، شلێر گیان تۆش هاوكارم به‌ بۆئه‌وه‌ى زیاتر خه‌ڵكى رزگار بكه‌ین و نیشتیمانه‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو فه‌رهاد چووه‌ رێكخراوه‌كه‌و بۆ ماوه‌ى یازده‌ مانگ بوو كاریده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ رۆژێك گفتوگۆمان ده‌كرد له‌سه‌ر چۆنێتى پێكهێنانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریمان دواتر بڕیارماندا كه‌ فه‌رهاد بێته‌ خوازبێنیم و بچینه‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ماڵى فه‌رهاد هاتنه‌ خوازبێنیم باوكم و براكانم داواى مۆڵه‌تێكیان له‌ماڵى فه‌رهاد كرد بۆ پرسیاركردن و دواتر وه‌لامدانه‌وه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌لامه‌كان به‌ئیجابى گه‌ڕانه‌وه‌و ماڵى فه‌رهاد هاتن و باوكم قبوڵیكرد كه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ فه‌رهاددا بكه‌م، دواى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى رێوڕه‌سمه‌كانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریمان به‌جێگه‌یاند بڕیاروابوو كه‌ هه‌فته‌یه‌كى دى گواستنه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ین.
رۆژێكیان سه‌عات ده‌و نیوى به‌یانى بوو هه‌واڵیان پێدام كه‌ فه‌رهاد له‌كاتى كاركردندا به‌سووكى بریندار بووه‌و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌، دواتر منیش به‌په‌له‌ خۆم گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌و هه‌واڵى فه‌رهادم پرسى و وتیان له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدایه‌، دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆكرا خۆزگایه‌ ئه‌وه‌ى من بینیم هیچ كه‌سێكى تر نه‌یبینێت. ئا لێره‌دا شلێر به‌چاوى پڕ له‌فرمێسكه‌وه‌و به‌هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵه‌وه‌ ئاهێكى هه‌ڵكێشاو وتى: كاتێك كه‌ بینیم هه‌ردوو قاچى فه‌رهادیان بڕیبوه‌وه‌و به‌له‌فاف پێچرابوون ئیتر نازانم چۆن بوو گیانم له‌ده‌ستنه‌داو منیش نه‌مردم، دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ فه‌رهادمان برده‌وه‌ بۆ ماڵى خۆیان، پاشماوه‌یه‌ك فه‌رهاد هاته‌وه‌ سه‌ر ژیانى ئاسایى و ئه‌وكات هه‌ستیكرد كه‌ قاچه‌كانى له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌بوو رۆژێكیان فه‌رهاد، وتى: ده‌مه‌وێت هه‌ندێك قسه‌ى تایبه‌تیت له‌گه‌ڵدا بكه‌م له‌باره‌ى ژیانمانه‌وه‌، پێیوتم: شلێر گیان خۆت ده‌زانیت من چه‌ند تۆم خۆشده‌وێت بۆیه‌ به‌م جۆره‌ پێموایه‌ زیاتر له‌ئازاردانم بۆتۆ ناتوانم خۆشبه‌ختت بكه‌م نازانم تۆ ده‌ڵێیت چى؟
تۆ چۆن بڕیارده‌ده‌یت من ئاماده‌م له‌گه‌ڵتدا به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێیت با له‌مه‌زیاتر ژیانت نه‌كه‌مه‌ دۆزه‌خ و سه‌ربه‌ستت بكه‌م، چونكه‌ به‌ڕاستى من به‌مشێوه‌یه‌ هیچ كه‌ڵكێكى زه‌واجم پێوه‌ نه‌ماوه‌و ناتوانم هیچ كارێك بكه‌م قاچه‌كانم نه‌ماون كاریش به‌بىَ قاچ ناكرێت، منیش به‌بیستنى ئه‌م قسانه‌ى فه‌رهاد ته‌واو دڵگرانتر بووم هیچم بۆ نه‌ده‌وتراو زۆرم له‌خۆمكردو به‌فه‌رهادم وت: فه‌رهاد گیان دڵت باش دڵنیا بكه‌ره‌وه‌ من زه‌واجم له‌گه‌ڵ تۆ كردووه‌ دڵنیابه‌ بێجگه‌ له‌تۆش كه‌سێكى تر نایه‌ته‌ ژیانى منه‌وه‌، فه‌رهاد زۆرى لێكردم كه‌وا بیرنه‌كه‌مه‌وه‌و ئه‌و تواناى كارو خۆشبه‌ختكردنى منى نه‌ماوه‌، به‌لام من له‌سه‌ر بڕیارى خۆم بووم، چونكه‌ تاكه‌ خۆشه‌ویست و ژیان به‌خشى هه‌ستم فه‌رهاد بوو، دواى ئه‌وه‌ى چوومه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ باوكم و براكانم وتیان چیتكرد له‌گه‌ڵ فه‌رهاددا بڕیارى چیتانداوه‌ ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ كه‌ تۆ له‌فه‌رهاد جیاببیته‌وه‌ باشتره‌، ئه‌و تواناى هیچى نه‌ماوه‌و باشتریش كه‌ نه‌ی گواستیته‌وه‌؟
منیش زۆر به‌ڕه‌قى قسه‌مكردو وتم: من بڕیارى خۆمم داوه‌و له‌هه‌موو شتێكدا به‌گوێم كردبن له‌مه‌یان له‌گه‌ڵتاندا نیم، چونكه‌ ئه‌مه‌ قه‌ده‌رى خوایه‌و فه‌رهاد هیچ خراپه‌یه‌كى نییه‌ تا ببێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ من له‌گه‌ڵى جیاببمه‌وه‌و من خۆم موچه‌م هه‌یه‌و فه‌رهادیش ماوه‌یه‌كى تر ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر دوكانه‌كه‌ى و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا كار ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ ماڵه‌وه‌مان قه‌ناعه‌تیان به‌م قسانه‌ نه‌بوو، به‌لام من بڕیارى خۆمم دابوو، ئه‌وه‌بوو دواى چوار مانگ له‌ساڕێژبوونه‌وه‌ى برینه‌كه‌ى فه‌رهاد زه‌واجمان كردو ئێستاش ژیانێكى ئاسووده‌ ده‌به‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌شى كه‌ ئه‌م ژیانه‌ جوانه‌ى پێبه‌خشیوین ته‌نها خۆشه‌ویستى و رێز بووه
Views: 645 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  مارس 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz