Main » 2009 » مارس » 1 » دایكی ڤیان: با تارایه‌ك بده‌ین به‌سه‌ریدا، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی ده‌رودراوسێ وا ده‌رنه‌كه‌وێت كه كچه‌كه‌ت فرۆشتووه
2.19.40 PM دایكی ڤیان: با تارایه‌ك بده‌ین به‌سه‌ریدا، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی ده‌رودراوسێ وا ده‌رنه‌كه‌وێت كه كچه‌كه‌ت فرۆشتووه |
له‌به‌رده‌م سه‌ماوه‌ره‌كه دانیشتبوو چایه‌كی
بۆ تێ‌كردم ء دواتر ده‌ستی برد بۆ ئه‌و پاكه‌ت ء شقارته‌یه‌ی كه له‌ته‌نیشت
خۆیه‌وه داینابوو جگه‌ره‌یه‌كی له‌پاكه‌ته‌كه ده‌رهێناء دایگرساندء
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێی وتم: له‌وانه‌یه به‌لاته‌وه سه‌یربێت كه‌ژنێكی
وه‌كو من له‌م ته‌مه‌نه‌دا جگه‌ره بكێشێت! منیش وتم: نه‌خێر به‌لامه‌وه
سه‌یر نییه، چونكه زۆرم له‌هاوشێوه‌ی ته‌مه‌نی تۆم بینیوه كه جگه‌ره‌كێش
بوون! بێجگه له‌وه‌ش تۆ سه‌ربه‌ستی له‌ژیانی خۆت، به‌لام جگه‌ره زیان
به ته‌ندروستیت ده‌گه‌ێنێت، ئه‌ویش وتی: به‌لام ئه‌و زیانه‌ی كه
باوكم ء براكه‌م پێیان گه‌یاندم جگه‌ره كه‌مێكی بۆ قه‌ره‌بوو كردمه‌وه،
چونكه كاتێك كه‌بیر له‌ڕابردووم ده‌كه‌مه‌وه به جگه‌ره‌كێشان كه‌مێك
له‌خه‌مه‌كانم ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.! (ڤیان) ته‌مه‌نی (26) ساڵه‌و ماوه‌ی
(11)ساڵه باوكی به‌زۆر داویه‌تی به‌پیاوێك كه(27) ساڵ له(ڤیان) گه‌وره‌تربوو.
(ڤیان) باس له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: ته‌مه‌نم
(15) سالان بوو خوێندكاری سێی ناوه‌ندی بووم كه باوكم به‌زۆر له‌خوێندن
دایبڕیم ء له‌به‌رامبه‌ر دوو ده‌فته‌ر دۆلار منی فرۆشت به(سه‌عید) كه
به(27) ساڵ له‌من گه‌وره‌تربوو بێجگه له‌وه‌ش (سه‌عید)خاوه‌نی ژنء
منداڵ بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندء له‌خۆڕازی بوو.
(ڤیان) هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشاء به‌نه‌رمه پێكه‌نینێكی بێ به‌هاوه
وتی: به‌بێ ئه‌وه‌ی باوكم بیر له‌ژیانی من بكاته‌وه‌ء هاوكاریم بكات
تاوه‌كو له‌خوێندنه‌كه‌م دانه‌بڕێم، به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه باوكم
پاره‌ی له‌لا گرنگتربوو له من .
ئه‌و رۆژه‌ی كه باوكم منی فرۆشت هه‌ر بۆ به‌یانیه‌كه‌ی (سه‌عید) مه‌لایه‌ك
ء یه‌ك دووپیاءی له‌خزمی خۆی هێناء منی ماره‌كرد ء هه‌ر ئه‌وكاته له‌دوای
ماره بڕینه‌كه به‌جل ء به‌رگی ماڵه‌وه (سه‌عید) منی گواسته‌وه.! هه‌رچه‌نده
دایكم گریاو هاواری له‌باوكم كردء پێی وت: ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت
باقاتێكی كوردی ء تارایه‌كی بكه‌ن به‌سه‌ردا بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی ده‌رءدراوسێ
ء خه‌ڵكی وا ده‌رنه‌كه‌وێت كه‌تۆ كچه‌كه‌ت فرۆشتووه، چونكه دوایی ده‌كه‌وینه
سه‌رزاری خه‌ڵكی، به‌لام باوكم هیچ گوێی به‌داواكارییه‌كه‌ی دایكم نه‌داء
له‌دایكم توڕه‌بوو پێی وت: تۆقسه‌مه‌كه من هیچ گرنگی به‌قسه‌ی خه‌ڵك
ناده‌م.
دواتر(سه‌عید) منی برد بۆماڵی خۆیان ء هه‌ركه‌چوومه ژووره‌وه چاوم كه‌وت
به‌ژنه‌كه‌ی (سه‌عید) شه‌رمه‌زارییه‌ك دایگرتم، چونكه هه‌میشه وه‌ك
دایكم سه‌یرم ده‌كرد به‌لام ژنه‌كه‌ی (سه‌عید) به‌لایه‌وه زۆر ئاسایی
بوو بۆیه به‌توندی ده‌ستی گرتم ء رایكێشام ء وتی: ده‌ی وه‌ره بڕۆ بۆ
چێشتخانه‌كه‌ء هه‌ندێ قاپی پیسی لێیه‌ء پاكیان بكه‌ره‌وه‌و دواتریش به‌په‌له
ئه‌و خواردنه بێنه كه‌بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌مكردوه.! منیش هیچم
نه‌وت و ده‌ستمكرد به‌ماڵ پاككردنه‌وه‌ء تاوه‌كو ئێواره من هه‌ر خه‌ریكی
كاری ناوماڵ بووم بۆیه زۆر ماندءء بووم ء ئێواره‌ش له‌دوای نانخواردن
ژنه‌كه‌ی (سه‌عید) منی برد بۆ ژووری نوستنه‌كه‌ء پێی وتم: ئێستا (سه‌عید)
دێت بۆلات ء نابێت به‌هیچ جۆرێك گوێم له‌ده‌نگت بێت ء(سه‌عید)یش چی
پێوتی ئه‌بێت جێبه‌جێی بكه‌یت.! منیش زۆرترسام ء نه‌موێرا هیچ بڵێم، به‌لام
هه‌موو گیانم ده‌له‌رزی ء ئیتر له‌و رۆژه‌وه من بووبووم به‌ژێرده‌ست ء
خزمه‌تكاری ژنه‌كه‌ی (سه‌عید)ء له‌ولاشه‌وه هه‌موو شه‌وێكم مردنێك بوو،
چونكه نوستن بۆمن له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ء بێ هه‌ست ء سۆزء بۆنی
خڵته‌ء جگه‌ره‌ش ته‌نگی به‌هه‌ناسه‌م هه‌ڵچنی بوو بۆیه منیش به‌ناچاری
به‌دزیه‌وه جگه‌ره‌م ده‌كێشا، ماوه‌ی پێنج مانگ بووكه‌من ببوومه
هاوسه‌ری (سه‌عید) كه‌به‌سه‌ردان چوومه‌وه بۆماڵی باوكم ء بۆ ماوه‌ی
(2) رۆژ و(2)شه‌و له‌وێ مامه‌وه‌ء ناوماڵه‌كه‌م بۆ دایكم پاككرده‌وه،
چونكه من هیچ خوشكم نه‌بوو تاوه‌كو یارمه‌تی دایكم بدات ته‌نیا یه‌ك
برام هه‌بوو ئه‌ویش به (8) ساڵ له‌من گه‌وره‌تر بوو، به‌لام ژنی نه‌هێنابوو
هه‌ر له‌گه‌ڵ دایكم ء باوكم ده‌ژیاء شۆفێری تانكه‌ری به‌نزین گواستنه‌وه‌بوو،
بۆ رۆژی دووه‌م من له‌ماڵی باوكم خه‌ریكی دروستكردنی خواردنی ئێواره
بووم ء باوكیشم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بوو دایكم
له‌گه‌ڵ خۆی بردبووی بۆسه‌ردانی پزیشك ء هه‌ر من ء براكه‌م كه‌له‌خۆم
گه‌وره‌تر بوو له‌ماڵ بووین ء من له‌چێشتخانه‌كه بووم ء براكه‌شم له‌ژووری
دانیشتنه‌كه‌بوو بانگی كردم وتی: (ڤیان) وه‌ره بڕۆ له‌ژوره‌كه‌ی خۆم
ئه‌وكراس ء پانتۆڵه‌م له دۆلابه‌كه‌دایه بۆم بێنه، منیش وتم: به‌سه‌رچاو،
چونكه من هه‌رئه‌و تاقه برایه‌م هه‌بوو بۆیه زۆرم خۆش ده‌ویست ء به‌كاكه‌ش
با‌نگم ده‌كرد منیش كاتێك كه چوومه ژوری براكه‌م ء دۆلابه‌كه‌م كرده‌وه‌ء
ویستم جله‌كانی بۆبێنم له‌پڕ براكه‌م هاته‌ژوره‌وه‌ء ده‌رگای ژوره‌كه‌ی
كلیل كردء منیش وتم: ئه‌وه بۆ كاكه خۆت هاتیت خۆمن ئه‌وه‌تا هاتووم
جله‌كانت بۆ بێنم، به‌لام براكه‌م پێی وتم: من هیچم ناوێت ته‌نیا ده‌مه‌وێت
كه‌مێك به‌یه‌كه‌وه رابوێرین.! منیش به‌پێكه‌نینه‌وه وتم: ئه‌وه‌چییه
گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت؟! كه‌چی براكه‌م له‌پڕتاء په‌لاماریدام ء منیدا به‌زه‌ویداو
ده‌ستی خسته سه‌رده‌مم ء به‌پشتێنه‌كه‌ی هه‌ردوو ده‌ستی له‌دواوه به‌ستم
ء ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم ء منیش، چونكه ژنێكی لاوازء بێهێزبووم
هیچ توانای خۆ ده‌رباز كردنم نه‌بوو دواتر براكه‌م كه ئاره‌زووه
گلاوه‌كه‌ی خۆی به‌من به‌تاڵكرده‌وه ده‌سته‌كانی منی كرده‌وه‌ء ده‌مانچه‌كه‌ی
ده‌رهێناء پێی وتم: ئه‌گه‌ر بێت ء دایكم ء باوكم هه‌ست به‌هیچ بكه‌ن
یان باسی بكه‌یت ئه‌وا به‌قوربانی یه‌ك فیشه‌كت ده‌كه‌م، منیش نه‌مویست
ئه‌وه به‌دایكم ء باوكم بڵێم، چونكه له‌وه ده‌ترسام كه‌به‌بیستنی ئه‌و
ده‌ستدرێژیه‌ی براكه‌م بۆ سه‌رمن دایكم ء باوكم دڵیان له‌لێدان بكه‌وێت،
به‌لام هه‌ركه دایكم ء باوكم هاتنه‌وه بۆ ماڵه‌وه داوام له باوكم
كرد بمباته‌وه، هه‌رچه‌نده دایكم داوای لێكردم كه‌ئه‌و شه‌وه‌ش لایان
بمێنمه‌وه، به‌لام من نه‌موێرا، چونكه له‌وه ده‌ترسام جارێكی تر
براكه‌م ئه‌وه دووباره بكاته‌وه، بۆیه بڕیارمدا جارێكی‌تر به‌هیچ
جۆرێك نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆماڵی باوكم ء به هه‌موو یاسایه‌كی ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌م
ڕازی ببم ء له‌ژێر فه‌رمانی ژنه‌كه‌ی (سه‌عید)ء دێوه‌زمه‌ی شه‌وه
تاریكه‌كاندا بمێنمه‌وه.
سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌دا تێپه‌ڕی كردبوو، براكه‌م له‌كاتی
هێنانی به‌نزیندا له‌ڕێگای موسڵ خۆی كێشابوو به‌ئۆتۆمبێلێكی تردا‌و
خۆشبه‌ختانه براكه‌م گیانی له‌ده‌ستداو له‌ته‌نكه‌ره‌كه‌دا سووتابوو.
دواتر له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی براكه‌م به‌ده‌م گریانێكی زۆره‌وه
سوپاسی خودای گه‌وره‌م كرد كه‌ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌ناوبرد.
ئه‌و رۆژه رۆیشتم بۆ پرسه‌كه‌ء لای دایكم دانیشتم ء هه‌رسه‌یری دایكمم
ده‌كرد كه‌چۆن له‌گه‌ڵ ئازاری جه‌رگ بڕاوی تاقه كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌توێته‌وه،
بۆیه بۆ دووه‌م رۆژی پرسه‌ی براكه‌م بڕیارمدا كه‌ئه‌و تاوانه‌ی
بۆئاشكرا بكه‌م كه‌براكه‌م به‌رامبه‌ر به‌من كردویه‌تی بۆیه به‌هێمنی
چوومه لای دایكم ء له‌ناو خه‌ڵكه‌كه تۆزێك دوورم خسته‌وه‌ء جیام كرده‌وه‌ء
پێم وت: دایكه گیان تۆ ژنێكی زۆر میهره‌بان ء له‌سه‌رخۆی بۆیه ده‌مه‌وێت
تاوانێكی براكه‌مت بۆ ئاشكرا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه كوڕه‌كه‌ت
شایه‌نی ئه‌و شین ءگریانه نییه كه تۆ بۆی ئه‌كه‌یت، به‌لام پێشه‌كی
دایكه ده‌مه‌وێت به‌ڵێنم پێبده‌یت كه‌خۆت تێك ناده‌یت ء ئه‌وڕوداوه
وه‌كو نهێنیه‌ك ته‌نیا لای من تۆ ده‌مێنێته‌وه، دایكیشم به‌ڵێنی پێدام
كه هه‌روه‌كو خۆی بمێنێته‌وه بۆیه كاتێك ده‌ست درێژیه‌كه‌ی براكه‌مم
بۆ دایكم گێڕایه‌وه دایكیشم نێوچاوانی ماچ كردم ء پێی وتم: ئێستا ده‌بێت
بۆ تۆ بگریم كه‌ژیانت به‌ناو ئه‌و هه‌موو دڕك ء ئازاره‌دا تێپه‌ڕیوی نه‌ك
بۆئه‌و. ئیتر له‌دوای ئه‌وه باوكیشم كۆچی دوایی كرد‌و(سه‌عید)یش به‌هۆی
ده‌وڵه‌مه‌ندی ء له‌خۆبایبونییه‌وه به‌هۆی هێنان ء بردنی كه‌ل ء په‌ل
له كوردستانی عیراقه‌وه بۆ ئێران ء ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵێكی
ئێرانی‌دا هه‌بوو له‌وێ حه‌زی سه‌رشێتانه‌ی ده‌چێته سه‌ر كچێكی ئێرانی
كه‌ته‌مه‌نی (19) ساڵ ده‌بێت ء دواتریش ئه‌وكچه ئێرانییه له‌گه‌ڵ (سه‌عید)
هاوسه‌رگیری ده‌به‌ستن ء (سه‌عید)یش من ء ژنه گه‌وره‌كه‌ی به‌جێهێشت ء
رۆیشت بۆ ئێران ء منیش له‌دوای ئه‌وه ته‌لاقم له(سه‌عید) وه‌رگرتوو
له‌ماڵی ژنه گه‌وره‌كه‌ی (سه‌عید) جیابوومه‌وه‌ء ئێستا خۆم ء دوو
مناڵه‌كانم له‌گه‌ڵ دایكمداء له‌خانووی دایكمدا بێكێشه‌وگرفت ده‌ژین ء
له‌فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا وه‌كو كارگوزار كار ده‌كه‌م ء مووچه‌یه‌كی
باشم هه‌یه‌ء ده‌توانین گوزه‌رانی خۆم ء دایكم ء دوو مناڵه‌كه‌می پێ به‌ڕێوه‌به‌رین
.
تێبینی/ئه‌م چیرۆكه هه‌واڵه راسته‌قینه‌یه و ناوه‌كان خوازراون و (ڤیان)
و دایكی ئێستا له‌هه‌ولێر ده‌ژی
|
Views: 629 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|