Main » 2008 » نوفمبر » 28 » یه‌که‌مین ئه‌وین مرۆڤ تیک ده‌دات
2.33.50 PM یه‌که‌مین ئه‌وین مرۆڤ تیک ده‌دات |
ده‌روونناسانی سویسری پێیانوایه، که یه‌که‌مین ئه‌وین مرۆڤ ده‌خاته جیهانێکی پڕ ئه‌ندێشه‌وه و ئه‌و دیارده‌یه‌ش زۆر ئاساییه.
له‌ئاکامی
لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ ده‌روونناسانی سویسری ده‌رکه‌وت، که گه‌نجان
له‌یه‌که‌مین ئهوینیاندا دووچاری جۆرێك له‌شێتی ده‌روونی ده‌بنه‌وه و
ده‌چنه ژیانێکی ئه‌فسوناوییه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ژیانی ڕاسته‌قینه‌وه دووره.
ئه‌و دیارده‌یه‌ش ده‌کرێت، به‌تێکچوونی ده‌روونی پێناسه بکرێت.
تیمی
لێکۆڵینه‌وه له‌زانکۆی فێرکاری بێرن هه‌ڵسا به ئاڕاسته‌کردنی پرسیار له
113 هه‌رزه‌کاری ته‌مه‌ن 17 ساڵ. له‌میانه‌ی ئه‌م ڕاپرسییه‌شدا توێژه‌ران
چاوه‌ڕێی شێوازی خه‌وتن و هه‌ڵسه‌وکه‌وتی گه‌نجانی بهشداربوویانکرد. 65
له‌به‌شداربووان نیشانیاندا بوو، که ئه‌وان ئه‌وینداران و له‌ژیانێکی
ڕۆمانسی زۆر قوڵدا ده‌ژین.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری
"Journal of Adolescent Health"دا ده‌نووسن، که ئه‌وینداران شێوازێكی
هاوشێوه‌ی "Hypomania"یان نیشاندابوو. لێره‌ش شێوازێکی هێواش له "Mania"
له گه‌نجانی تازه ئه‌ویندار ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ش زۆرجار له‌گه‌ڵ فشاری
ده‌روونیدا ده‌رده‌که‌وێت.
هه‌روه‌ك له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌نجامه‌کانی
ئه‌م ڕاپرسییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌وینداران ڕۆژانه یه‌ك
کاژمێر که‌متر ده‌خه‌ون، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ
هاوته‌مه‌نه‌کانیان، ئه‌وانه‌ی ئه‌ویندار نیین. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاپرسییه
ده‌ریده‌خات، که له 60%ی ئه‌وینداران ڕۆژانه پاره‌یه‌کی زۆر له‌گیرفانیان
دێته ده‌ره‌وه. بێجگه له‌وانه‌ش، گه‌نجانی ئه‌ویندار ئۆتۆمۆبیل
به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر لێده‌خوڕن، هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ وزه‌ی ناووه‌کی ئه‌و
گه‌نجه ئه‌ویندارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تیمی توێژینه‌وه پاش
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕاپرسییه ده‌گاته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که
گه‌نجانی ئه‌ویندار دووچاری جۆرێك له‌تێکچوونی "Hypomania" دێنه‌وه،
ئه‌وه‌ش به‌قۆناغی نه‌خۆشی ده‌روونی داده‌نرێت
|
Views: 711 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|