Main » 2008 » نوفمبر » 28 » خواردنه‌وه‌ى چا سوودى بۆ ئافره‌تان زیاتره له پیاوان
2.15.28 PM خواردنه‌وه‌ى چا سوودى بۆ ئافره‌تان زیاتره له پیاوان |
توێژه‌رانى
دووپاتیان كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له یه‌ك رِۆژداو به‌شێوه‌یه‌كى
به‌رده‌وام 3 كوپ چا بخواته‌وه ئه‌وا دوور ده‌كه‌وێته‌وه له تووش
بوون به نۆره‌ى دڵ و جه‌ڵه‌ته‌ى ده‌ماغى.ئه‌مه‌و توێژه‌رانى به‌ریتانى
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر (2613) پیاوو (3984) ئافره‌ت كردووه كه
ته‌مه‌نیان له حه‌فتا ساڵى ده‌بێت و ئه‌وه به‌ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و
ئافره‌تانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام رِۆژانه 3 كوپ چا ده‌خۆنه‌وه
ئه‌وا له نه‌خۆشییه‌كانى نۆره‌ى دڵ و جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ به‌دوور
ده‌كه‌ونه‌وه‌و خواردنه‌وه‌ى چاكه ده‌بێته هۆى كۆنه‌بوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر
یه‌كى (رِۆن و كۆلیسترۆل) له‌ناو خوێن و خوێنبه‌ره‌كان. له‌مباره‌یه‌وه
رِۆژنامه‌ى (دایلى مایل) ى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه رِۆنى
زیانبه‌خش له‌و ئافره‌تانه‌ى كه چا ناخۆنه‌وه به رِێژه‌ى (40%) له‌ناو
له‌شیان هه‌یه.به‌لاَم توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ى به‌ده‌رنه‌خستووه كه
بۆچى خواردنه‌وه‌ى چا بۆ ئافره‌تان سودى هه‌یه‌و بۆ پیاوان سوودى
نییه.جێگه‌ى باس كردنه به‌ریتانییه‌كان (80%) یان چا ده‌خۆنه‌وه، وه
رِۆژانه 165 ملیۆن كوپ چا له‌به‌ریتانیا ده‌خورێته‌وه. کـــوردژیـــن
|
Views: 679 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|