Main » 2008 » نوفمبر » 28 » سۆز بۆ ڕابردوو یان دڵه‌ڕاوکێی مردن
2.11.58 PM سۆز بۆ ڕابردوو یان دڵه‌ڕاوکێی مردن |
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
بۆچی
ئێمه که باسی ڕابردوو ده‌که‌ین زۆربه‌ی جار ئاخی بۆ هه‌ڵده‌کێشین نه‌ک
هه‌ر بۆ ڕووداوه خۆشه‌کانی ڕابردوومان که چێژمان لێوه‌رگرتوون ،
ته‌نانه‌ت بۆ ناخۆشییه‌کانیش . ده‌بێت نهێنی ئه‌م سۆزه بۆ ڕابردوو
له‌چیدا بێت ؟ تۆ بڵێیت حه‌سره‌تێک بێت بۆ ته‌مه‌نمان که ئه‌و ڕۆژگارانه
له‌ته‌مه‌نمان که‌مبوونه‌ته‌وه؟ یان حه‌سره‌ته چونکه ناتوانین یه‌ک
خوله‌ک پێش ئێستا بگه‌ڕێنینه‌وه ؟ یان بۆ ئه‌وه‌یه چونکه هه‌ستده‌که‌ین
له‌ئێستاماندا کۆنترۆڵی ئه‌و ڕۆژگارانه‌مان به‌باشی بۆ ده‌کرێت که
له‌ده‌ستمان چوون ئه‌گه‌ر بۆمان بگه‌ڕێته‌وه چونکه شاره‌زاییمان
په‌یداکردووه ده‌رباره‌یان ، به‌ڵام هه‌میشه له‌به‌رده‌م
ئایینده‌یه‌کداین که ته‌مومژاویه و نازانین چی تیادا ڕووئه‌دات
هه‌رشتێکیش نادیار بێت بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ جۆرێک له نائارامی و دڵه‌ڕاوکێمان
پێده‌به‌خشێت به‌ڵام ڕابردوو ڕوونه له‌به‌رچاومان . یان ئه‌م ئاخ
هه‌ڵکێشانه بۆ ڕابردوو له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له‌ڕابردوودا
به زۆر کار هه‌ستاوین که لێی ڕازی نین و ویژدانمان ئازارمان ئه‌دات و
ئه‌مانه‌وێت ئه‌و ڕابردووه بسڕینه‌وه و سه‌رله‌نوێ مێژووییه‌کی تر تۆمار
بکه‌ینه‌وه ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان بێت ئه‌وا له‌ناواخنی ئه‌م
سۆزه‌ماندا بۆ ڕابردوو ڕق و کینه‌یه‌ک خۆی حه‌شارداوه که ڕابردوومان
ده‌بێزێنین . به‌ڵام کێ ئه‌ڵێت بۆ ئه‌وه نیه که فریانه‌که‌وتوین به‌دڵی
خۆمان خه‌ڵکمان ئازاردابێت یان ئه‌و خه‌ونانه‌ی به‌شکست و خراپ
به‌سه‌رهاتنی که‌سانی تره‌وه بینیومانه هه‌موویمان بۆ نه‌هاتۆته دی ؟
ئه‌ی بڵێیت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت ڕابردوو دووره له‌مردنه‌وه به‌ڵام
ئایینده ڕۆژ به ڕۆژ له مردن نزیکمان ده‌کاته‌وه واته ئه‌م سۆزه‌مان
بۆ ڕابردوو ده‌رئه‌نجامی دڵه‌ڕاوکێیه‌ک بێت به‌رامبه‌ر به‌مردن ؟
ئه‌وه‌تا
ده‌روونناسی به‌ناوبانگ ( میلانی کلاین ) پێی وایه دڵه‌ڕاوکێی مردن
بناغه‌ی هه‌موو دڵه‌ڕاوکێکانه ، ( کارل یۆنگ )یش ده‌ڵێت دڵه‌ڕاوکێی مردن
سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و نائومێدییه ده‌روونییه‌یه که تووشمان ده‌بێت
به‌تایبه‌تی له‌نیوه‌ی دووه‌می ته‌مه‌نماندا ، ( ئه‌لفرێد ئادله‌ر )یش
ده‌ڵێت نه‌خۆشییه ژیرییه‌کان له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه تووشمان دێن که شکست
ده‌هێنین له تێپه‌ڕاندنی ترس به‌رامبه‌ر مردن ، ( ستانلی هۆل )یش جۆرێک
له فۆبیای ناونا به فۆبیای مردن .
( وتجن شتاین ) ده‌ڵێت ( مردن ساتێک نیه له‌ژیان ، ئه‌وه‌نده زۆریش ناژین تاکو تاقیبکه‌ینه‌وه ) .
ئه‌وانه‌ی
زۆر وابه‌سته‌ی ڕابردوون ئه‌وانه‌ن که زۆربه‌یان بارێکی ده‌روونی ئاڵۆز
یان ناته‌واویان هه‌یه ، ڕاسته ڕابردوو به‌شێکه له بوونمان ،
یاده‌وه‌ری تاڵ و شیرینمان هه‌یه له دووتوێی ڕابردوودا هه‌یه که
هه‌ندێ جار یادکردنه‌وه‌ی ڕابردوو ساتێکی خۆشمان پێده‌به‌خشێت ، به‌ڵام
ئاخ هه‌ڵکێشان به‌به‌رده‌وامی بۆ هه‌له له‌ده‌ست چووه‌کانی ژیانمان
گه‌مژه‌یی و خۆ خه‌ڵه‌تاندنه ، ده‌شێت ئێمه ئه‌وه‌نده ئاوڕ له ڕابردوو
بده‌ینه‌وه که خزمه‌ت به‌ئێستا و ئایینده‌مان بکات نه‌ک خۆمان بکه‌ینه
دیلی ڕابردوو که بۆمان ناگه‌ڕێته‌وه . کوردیش ده‌ڵێت ( به دووی چوواندا
مه‌چۆ ) ، ئه‌وانه‌ی زۆر به‌دووی چوواندا ده‌چن هه‌میشه له‌ژێر فشارێکی
ده‌روونی قورسدان که توانای به‌رگه‌گرتنیان نامێنێت ئه‌وجا یان تووشی
نه‌خۆشییه سایکۆسۆماتییه‌کان ( ده‌روون – جه‌سته‌ییه‌کان ) ده‌بن یان
تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی دێن یان خۆیان ده‌خه‌نه داوی مه‌ی و ماده
هۆشبه‌ره‌کانه‌وه یان دواجار له ساتێکدا کۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن
و خۆیان ده‌کوژن . خۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌کوژن به‌شی هه‌ره زۆریان
ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین هه‌موویان له‌سه‌ر ڕابردوو خۆیان ده‌کوژن نه‌ک داهاتوو .
له‌م ڕۆژگاره‌دا خه‌ڵکی به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئایینده
وێنه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له که‌سێک ده‌چێت که په‌لێکی به‌ده‌ست
ڕابردووه‌وه بێت و بۆ خۆی کێشی بکات ، په‌له‌که‌ی تری به‌ده‌ست
ئایینده‌وه بێت و کێشی بکات بۆ خۆی ، ده‌رئه‌نجام که‌سێکی شه‌که‌ت و
ده‌روون پڕ ململانێ له‌نێوان ئه‌و دوو زه‌مه‌نه‌دا گێژ ده‌خوات ، ئه‌گه‌ر
هه‌ڵبژاردن بدرێته ده‌ست که‌سه‌که ئه‌و په‌له‌ی به‌ده‌ست ئایینده‌وه‌یه
له‌ده‌ستی ده‌ردێنێته‌وه نایه‌وێت خۆی به نادیار بسپێرێت به‌ڵام ئه‌مه
مه‌حاڵه بۆی و پێچه‌وانه‌ی سروشتی ژیانه . ڕه‌نگه یه‌کێک له‌هۆکاره‌کان
ئه‌وه بێت که خێرایی گۆڕانه‌کان زۆر به‌زوویی ڕوو ئه‌ده‌ن له‌م
ڕۆژگاره‌دا به‌جۆرێک مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه فریای خۆگونجاندن ناکه‌وێت
له‌گه‌ڵیاندا ، ئایا ئه‌م ڕه‌وشه مرۆڤ تووشی نامۆبوون ناکات ؟ ، هه‌ندێ
جار په‌رژوبڵاوی له‌به‌رنامه ڕێژی ژیانی ڕۆژانه و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی
کات بۆ ڕاپه‌ڕاندن کار و ئه‌رکه‌کان جه‌نجاڵییه‌کی گه‌وره‌ی تر بێت له‌م
بواره‌دا ، ئه‌و دوێنێی به ویستی خۆی به‌ڕێ نه‌کردووه ، له به‌یانیدا
ئه‌رکه‌کانی ئه‌مڕۆ و ماوه‌کانی دوێنێی لا که‌ڵه‌که ده‌بێت ، بۆ ڕۆژی
پاشتریش ڕه‌وشه‌که خراپتر ده‌بێت ، که‌واته ڕه‌نگه بێ به‌رنامه‌یی و
ڕێز نه‌گرتن له‌کات به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م گرفته پێکبهێنن .
ئه‌ی
که‌واته چۆن بتوانین ڕابردوو و ئێستا و ئایینده به‌جۆرێک گرێ بده‌ین
به‌یه‌که‌وه تاکو دووچاری شپرزه‌یی و کێشمه‌کێشی ده‌روونی نه‌بین ؟
ئه‌گه‌ر
مرۆڤ هه‌میشه وا بیربکاته‌وه که ئه‌م ساته‌ی ئێستای پاش ساتێکی تر
ده‌بێت به‌ڕابردوو ، ئه‌گه‌ر پلان بۆ کاره‌کانی دابڕێژێت و خۆئاماده‌کردنی
هه‌بێت بۆ ئایینده ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌پێش خۆیاندا
دایانده‌نێت واقیعی بن و خۆی نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵات نه‌کات ، ئه‌وا
ده‌توانین خۆمان له‌زۆر گرفت بپارێزین .
له‌م ڕۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ
به‌ڕێزێک دانیشتم که دووچاری نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی هاتبوو ، ئه‌م که‌سه
له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه به‌رده‌وام کۆچکردن بۆ
هه‌نده‌ران بووه‌ته خولیای و هه‌میشه شکستی هێناوه له‌به‌دی هێنانی
ئه‌م خه‌ونه‌یدا ، تادواجار تووشی نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی ئه‌وتۆی کردووه
که چه‌ند جارێک نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ خۆکوشتن ( ته‌نانه‌ت نامه‌یشی
نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی پاش خۆکوشتنه‌که‌ی جێی بهێڵێت ) ، من دوا نامه‌ی ئه‌م
که‌سه‌م خوێنده‌وه که تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی
که ساڵانێکه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت و بۆی نه‌هاتۆته دی ئه‌وا به‌م
خۆکوشتنه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌به‌دی ده‌کات .
سه‌یره بیست و سێ ساڵ
له‌ته‌مه‌ن که له‌وڵاتی ئێمه‌دا ده‌کاته نزیکه‌ی سێیه‌کی ته‌مه‌ن مرۆڤ
به‌ئامانجێکه‌وه خۆی شه‌ته‌ک بدات که بۆی نه‌یه‌ته دی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌ستبه‌رداری نه‌بووبێت و نه‌یگۆڕیبێت به‌ئامانجێکی تر که
بتوانێت پێی بگات . ده‌شێت مرۆڤ له بیست و سێ ساڵدا چه‌ندین بڕوانامه
له‌پسپۆری جیاجیادا به‌ده‌ست بهێنێت ، هاوسه‌رگیری بکات و منداڵه‌که‌ی
له‌و ماوه‌یه‌دا زانکۆ ته‌واو بکات ، یان مرۆڤ له‌و ماوه درێژه‌دا کارێکی
بازرگانی یان کارگێڕی بکات و سه‌رمایه‌یه‌کی باش کۆ بکاته‌وه یان بگاته
خانه‌نشینی ، یاخود ئه‌گه‌ر بنووسێت ئه‌وا چه‌ندین په‌ڕتوک داده‌نێت له‌و
ماوه‌یه‌دا . واته ئه‌و ماوه‌یه بۆ که‌سێک که دروست بیر بکاته‌وه و
به‌پلان کار بکات بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی ده‌توانێت گه‌شترین مێژوو بۆ
خۆی تۆمار بکات . که‌واته هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌ی نادروست
ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ته‌نگژانه‌ی دواتر لێمان ده‌بێت به نه‌خۆشی
ده‌روونی . ئه‌و کاتانه‌ی مرۆڤ پڕوپوچی ڕۆژگاره‌کانی ڕابردووی
ده‌یگه‌یه‌ننه ئه‌و بڕوایه‌ی که ئایینده‌ش هه‌ر پڕوپوچه و پێویست ناکات
پێشوازی بکات له‌و ئایینده‌یه و پێی وایه باشتره خۆڕزگار بکات له‌و
ئایینده‌یه که ئه‌و به مردنێکی هێواشی دائه‌نێت .
ئه‌وه‌ی
ئێستا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت ، ڕابردووی ناشیرین ده‌بێت و ئایینده‌یشی پڕ
چه‌رمه‌سه‌ری . که‌واته با هه‌ریه‌که‌مان هه‌وڵبدات مێژوویه‌ک بۆ خۆی
بنه‌خشێنێت به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ ده‌لوێت ، به‌و توانستانه‌ی شکی ده‌بات
له‌خۆیدا . جوانترین کار که مرۆڤ جوان ده‌کات خزمه‌تکردنی مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تییه ، دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌لپه‌رستی و به‌شداری کردنه
له کاری خۆبه‌خشی که خێر و خۆشی خه‌ڵکی تێدا بێت ، ( هیچ شتێک هێنده‌ی
ئه‌مه من ئاسووده ناکات ) . ئه‌وجا به ئاسووده‌ییه‌وه به‌ره‌و دوا
ساتی ئایینده‌ت هه‌نگاو هه‌ڵبنێ تاده‌گه‌یته لێواره‌کانی مردن .
ڕاستی
وتووه ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی ئه‌م په‌نده پڕ په‌نده‌یه ( له‌بیرته
کاتێک له‌دایک بوویت تۆ ده‌گریایت و خه‌ڵکی پێت پێده‌که‌نین ؟ وا بژی
کاتێک که مردیت تۆ پێبکه‌نی و خه‌ڵکی بۆت بگرین ) .Mallperrî Derunnasy
|
Views: 745 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|