Main » 2008 » نوفمبر » 25 » جگه‌ره‌یه‌ك خیانه‌تی ژنێك ئاشكرا ده‌كات رووداوی راسته‌قینه
2.05.24 PM جگه‌ره‌یه‌ك خیانه‌تی ژنێك ئاشكرا ده‌كات رووداوی راسته‌قینه |
راپۆرتی: شاخه‌وان تاڵه‌بانی
سورمێ كچێكی شۆخ‌و شه‌نگی سپیلكه‌ی چاو كارمامزی باڵابه‌رزی ناوقه‌د باریكه..كاتی خۆی تاپۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێ‌و
به‌مه باوكی له قوتابخانه‌ی ده‌رده‌كات به‌پاساوی ئه‌وه‌ی، بۆكچ هێنده
به‌سه ته‌نها بزانێ شت بنووسێ‌و شت بخوێنێته‌وه، كه هه‌ندێ جاریش
پێی وایه ئافره‌ت حه‌وجێ به‌وه نیه مه‌سره‌فی لێ بكرێ‌و ببردرێته
به‌رخوێندن.
سورمێ له‌رێی ده‌سته خوشكێكی خۆی، ئازادی
هاوته‌مه‌نی ده‌ناسێ كه‌ئه‌ویش وه‌كو ئه‌و تاپۆلی شه‌شی خوێندوه، به‌ڵام
جیاوازی له‌گه‌ڵ سورمێ دا، ئه‌و له نه‌خوێندن‌و بێزاری‌و ته‌مبه‌ڵی دا
قوتابخانه‌ی ته‌رك كردوه‌و سه‌رده‌مانێكه له یه‌كێك له سۆپه‌ر
ماركێته كانی ئه‌وشاره ئیش ده‌كات سورمێ ناو به ناو به‌مه‌به‌ستی شت
كرین ده‌چێته ئه‌وسۆپه‌رماركێته‌و ورده ورده په‌یوه‌ندیێكی توند‌و
تۆڵی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست ده‌بێ‌و ده‌یان ژوان له‌و شوێنه
پێكه‌وه ده‌به‌ستن به كڵۆجێ له دوادیده‌نی دا ئازاد به‌ڵێنی پێده‌دا
كه قه‌ناعه‌تی به‌ماڵه‌وه هێناوه‌و له‌و هه‌فته‌یه‌ی دادێ دێنه پێش..
ئه‌م دوانه به‌ده‌م هیوایه‌كی گه‌ش‌و ئه‌رخه‌وانی ده‌یانروانیه ژیان‌و
شه‌وو رۆژ به‌خه‌یاڵی یه‌كه‌وه كاتیان به‌رێ ده‌كرد، ئه‌فسوس له
روداوێكی نه‌خوازراودا هه‌ره‌س به‌و عشقه‌یان دێ *برای سورمێ گه‌نجێك ده‌كوژێ*
مارفی
برای سورمێ كه‌هێشتا ره‌به‌ن‌و نه‌چووبووه نێو قه‌فه‌زی زێرینه‌وه‌و
هاوسه‌ری ژیان پێك بێنێ، چ جای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان جار باوك‌و دایكی روی
لێناوه ژنی بۆ بێنن، كه‌چی ره‌تی قسه‌كانی كردون‌و پێی ووتون من
جارێ بیرم له ژن هێنان نه‌كردۆته‌وه، ئێوه‌ش مادام هێنده له خه‌می من
دان، فه‌رموو ته‌كسیه‌كم بۆ بكرن بۆ خۆم ئیشی پێ ده‌كه‌م).
باوكیشی
كه ده‌زانێ هه‌وڵه‌كانی بۆ قایل كردنی بێ سوده، ته‌كسیه‌كی بۆ
ده‌كرێ‌و ئه‌ویش پێوه سه‌رقاڵ ده‌بێ، په‌یتا په‌یتا له ناسینی
براده‌ری خراپ فێری خواردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌مه زۆر ئێواره ده‌چێته
ده‌ره‌وه‌ی شار‌و خۆی مه‌ست ده‌كا‌و له دره‌نگی شه‌و دێته‌وه ماڵ.
ئێواره‌یه‌كیان
ته‌واو سه‌رخۆش ده‌بێ‌و له‌گه‌رانه‌وه‌ی داگه‌نجێك دێته سه‌ر رێی، له
جیاتی ئیستۆپ بگرێ، زیاتر پێ ی به‌به‌نزینه‌وه ده‌نێ‌و به‌سه‌ری
ده‌كه‌وێ، گه‌نجه‌كه هه‌ر ده‌م‌و ده‌ست گیان له ده‌ست ده‌دا ...مارف
ده‌زانێ تازه قه‌وما، ده‌یه‌وێ هه‌ڵبێ، به‌سه‌یاره‌كه‌ی راسته‌رێ
ده‌روات به‌هۆی دروست كردنی ئاوه‌رۆ له‌وكۆڵانه، رێی لێ ده‌گیرێ
كه‌ده‌بێ رێێ‌و رێ بگه‌رێته‌وه، به‌مه ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنی نابێ‌و
ده‌ست گیر ده‌كرێ.
باوك‌و براو كه‌س‌و كاری مارف هه‌رسێ رۆژه‌كه
له تازیه‌كه داده‌نیشن.. دوای ته‌واو بونی ئه‌و واده‌یه، چه‌ند پیاو
ماقوڵ‌و ردێن سپیه‌ك ده‌ده‌نه پێش خۆیان‌و ده‌چنه ماڵی خاوه‌ن تازیه
تاوه‌كو بزانن هه‌ڵوێستیان چی یه‌و داوای چی ده‌كه‌ن؟
مه‌جلیس گرێ ده‌ده‌ن، خاوه‌ن تازیه سه‌ره‌تا نایه‌ته رایێ، ده‌ڵێ قه‌ینا
ئه‌وه مارف به‌سه‌یاره له كوری ئێمه‌ی دا‌و ئه‌مری خوایه، ئه‌ی بۆدوای
راینه گرت‌و هه‌ڵات، ئه‌وه‌ش مه‌كه‌نه پاساو وه‌ڵا سه‌رخۆش بووه، با
یاسا لێپێچینه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق نه‌كات‌و ئازادی بكا، ئه‌وجا بۆ خۆمان
ده‌زانین چی ده‌كه‌ین؟!) زۆر ده‌ڵین‌و زۆر قسه ده‌كه‌ن تاسه‌ره‌نجام
به‌وه‌ده‌گه‌ن ده‌رهه‌ق به‌و روداوه په‌نجا هه‌زار دیناری سویسری‌و ژنێك
بده‌ن.. یه‌كه‌م قوربانیش له‌م نێوه‌نده سورمێ ی تاقانه ده‌بێ.
شاهۆ، سورمێ ده‌گوازێته‌وه
سورمێ
بێ ئه‌وه‌ی له‌ژیانی شاهۆ ببینێ، كاتێك ده‌زانێ جلی بوكێنی ده‌كرێته
به‌رو له‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی كر‌و بێده‌نگ دا، دوو سه‌یاره دێنه دوای‌و
ده‌یبه‌ن، وه‌لێ سورمێ جگه له‌وه‌ی گه‌لێ خه‌م‌و خه‌فه‌ت ده‌خوا‌و زۆر
ده‌گریێ‌و ده‌نوزێته‌وه تا به‌شوی نه‌ده‌ن به‌ڵام ناچاره له پێناو
ئازاد كردنی مارفی برای له گرتوخانه‌و له‌ولاوه تاوه‌كو دوژمنداری
نه‌كه‌وێته نێو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه، به‌نابه‌دڵی رازی بونی خۆی
راده‌گه‌یه‌نێ
شاهۆ‌و خۆشویستنی سورمێ
شاهۆ
بروای نه‌ده‌كرد سورمێ له‌و كچه خانم‌و ناسك‌و نازدارانه بێ، به‌مه
ئه‌و رق‌و قینه‌ی پێشتر له ناخیدا گه‌ڵاڵه بوو بوو كه ئه‌گه‌ر هێنای
وه‌كو به‌نده‌یه‌ك سه‌یری بكا‌و هه‌میشه له تۆڵه‌ی براكه‌یدا به‌رده‌وام
ئازاری بدا‌و شه‌ری ده‌رونی ده‌رهه‌ق بكات، له تێكرای ئه‌و بریارانه
پاشگه‌ز بۆوه، كه‌وته به‌ر دڵی، خۆشی بوێ‌و به‌وچاوه سه‌یری نه‌كات
كه به باوه خوێنی چۆته‌لای.
سورمێ‌و كۆنه دۆستی جاران
سورمێ
دوای دووساڵ، بیركردنه‌وه له ئازادی كۆنه دۆستی وای لێ ده‌كات به‌ناوی
شت كرین بچێته ئه‌و سۆپه‌ر ماركێته‌و له دیده‌نیه‌كدا باسی خۆی
بۆبكا‌و ئه‌ویش هه‌ر به غایه‌له‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ژێ‌و په‌یوه‌ند
یه‌كانیان له‌وێ نوێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و جاره به‌ده‌ست تێكه‌ڵ كردن‌و
خیانه‌ت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بیزانیایه شاهۆ له ماڵ نییه، به
ته‌له‌فۆن بانگی ماڵه‌وه‌ی ده‌كرد.
شاهۆ‌و گومانه‌كانی
شاهۆ هه‌ست ده‌كات ماوه‌یه‌كه سورمێ گۆڕانی به سه‌ر هاتوه‌و شتێك له ئارادایه چه‌ند جارێ پێی ده‌ڵێ هه‌ست ده‌كه‌م له پێش چاوم ئاسایی نی خۆ هیچ نه‌بوه). ئه‌ویش خۆی له گووره نابات‌و به‌بزه‌یه‌كه‌وه پێی ده‌ڵێ بۆگومانم لێ ده‌كه‌ی! ئه‌گه‌ر هیچ له ئارادا نه‌بێت، هه‌ر سه‌ر‌و سیمام وایه).
گومانه‌كان لای شاهۆ په‌ره ده‌سێنن، چه‌ندی ده‌كا‌و ده‌كۆشێ سه‌ره‌داوێكی چه‌نگ بكه‌وێ، به‌ڵام هیچی لێ سه‌وز ناكات.
جگه‌ره‌و ئاشكرابوونی خیانه‌تی سورمێ
رۆژێكیان شاهۆ بۆ به‌دوا داچونی ئه‌و گومانه، به‌سورمێ ده‌ڵێت سه‌فه‌رێكم
له پێشه تا ئێواره نایه‌مه‌وه). ماڵه‌وه جێ دێڵێ‌و به‌ره به‌ری
چێشتنگا‌و دێته‌وه ماڵ به‌وه‌ی ناسنامه له‌یاد كردوه.. سورمێ به
بینینی ده‌تاسێ.. شاهۆ سه‌ر به ژووری نوستن داده‌گرێ، هه‌ست به بۆنی
جگه‌ره كێشان ده‌كا‌و كه چاوی به قونچكه جگاره‌یه‌ك له بن
قه‌ره‌وێڵه‌كه ده‌كه‌وێت، ئیدی گومانه‌كانی راست ده‌رده‌چن.
ده‌چێته هۆڵه‌كه‌و به هه‌ڵپه‌یه‌كه‌وه ده‌پرسێ ئه‌رێ سورمێ كه‌س نه‌هاتۆته ماڵمان). سورمێ ره‌نگێ دێنێ‌و ده‌با، وه‌ڵام ده‌داته‌وه دوای رۆیشتنی تۆ. ده‌رگام له سه‌ر خۆم شیش داوه‌و لێی نوستووم تاله ده‌رگات نه‌دا، به خه‌به‌ر نه‌هاتم).
قونچكه جگاره‌كه‌ی پێ نیشان ده‌دا‌و رق‌و توره‌یی پاڵی پێوه ده‌نێ فه‌رموو
ئه‌و جگاره چی یه؟ ئه‌وه‌ش هه‌ر هیچ.. ئه‌ی بۆنی جگه‌ره ژووره‌وه‌ی
قانگ داوه). سورمێ ده‌شڵه‌ژێ، ده‌می وه‌ك ته‌ڵه‌ی ته‌قی‌وی لێ دێ.
شاهۆ به‌رده بێته وێزه‌ی. لێده‌و لێده وای لێ ده‌كات دان به‌وه بنێ
كه(مارف)ی دۆستی هێناوه‌ته ژوورێ‌و ژووانی له‌گه‌ڵ به‌ستوه.. هه‌ر
له‌وێ سێ به‌سێ ته‌ڵاقی ده‌دا‌و ده‌ینێرێته‌وه ماڵی باوكی‌و
هه‌ره‌شه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر په‌نجا هه‌زاری نه‌ده‌نێ، بۆ تۆڵه‌ی خۆی په‌نا
ده‌باته به‌ر كوشتنی مارف‌و ئه‌وجا له هه‌موو شوێنێ باسیان ده‌كا..
مارف دوای ئه‌و كێشه‌یه له ترسی كوشتنی خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ‌و
ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات‌و كه‌س‌و كاریشی په‌راگه‌نده‌ی شارێكی دیكه
ده‌بن.
كه‌س‌و كاری سورمێ دوای لێدانێكی زۆر، سورمێ لای
ئه‌وانیش دان به‌وه ده‌نێ كه به‌ده‌یه‌ها جار (مارف)ی بردۆته ماڵ‌و
له‌گه‌ڵی جووت بووه.. به‌مه ئه‌م لاپه‌ره كۆتایی پێ دێ. شه‌وێكیان
به‌ناوی كرینه‌وه‌ی ناموس‌و پاراستنی شه‌ره‌ف، به‌بێ ده‌نگی ده‌یكوژن‌و
هه‌ر به‌بێ ده‌نگی ته‌رمه كه‌ی ده‌شارنه‌وه
|
Views: 834 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|