Main » 2008 » نوفمبر » 24 » هۆكارێكی سەرنەكەوتنی مرۆڤ لە ژیان نیگەرانییە لە شكستهێنان
4.38.18 PM هۆكارێكی سەرنەكەوتنی مرۆڤ لە ژیان نیگەرانییە لە شكستهێنان |
هۆكارێكی سەرنەكەوتنی مرۆڤ لە ژیان نیگەرانییە لە شكستهێنان
ئەزموون و هەڵە یەكێكن لە رێگا سەرەكییەكانی لابردنی گرفتەكانی ژیان،
بەڵام زۆر كەس نیگەرانن لە شكست هێنان، هەربۆیە لە تاقیكردنەوەی
مەترسیدارەكان خۆدەبوێرن. زۆر كەس پێی وایە هەڵەكان گشتیان زیانمەندن،
لەكاتێكدا وانییە بگرە هەندێك هەڵە زۆر پێویستە بۆ ئەوەی كە جارێكی دیكە
تووشی ئەو گرفتە نەبی. هەڵەكان ئەو خاڵە باشەیان هەیە پێت دەڵێن رێگای
سەركەوتن چ شوێنێكە. تەنیا شكست هێنانە كە فێرت دەكات ئەزموونی باشتر
بەدەست بێنی و تاكو لە ئاكامدا دەگەیە رێگایەكی دروست و گونجاو. تووش بوون
بەهەڵەیەك لە ژیاندا نیشانەی شكست هێنان نییە، بگرە هەنگاوێكە بۆ
سەركەوتن. ئەگەر هەڵە نەبێت لە ژیاندا سەركەوتن قەت بەدەست نایەت.
بەجیدی ئاگاداری بایەخە ناهاوسەنگەكانی ژیانی خۆت بە، كاتێك شتێك لە
ژیاندا زۆر بەنرخ دەبێت، ئاگادار بە، ئەوانەی كە زۆر سەركەوتوون، ئارامی
رۆحی و ژیانی ئەوانەی لێیانەوە نزیكن دەخەنە مەترسییەوە. ئەوانەی كە زۆر
گرنگی بە “چاكەكاری” و رەوشتبەرزی دەدەن، بە زۆری كەسانی دووروون و
ریابازن كە تەنیا خۆیان بڕوایان بە داد و خۆپارێزی خۆیانەوە هەیە.
میانەرەوی زۆر گرنگە، هەندێك لەخۆرازی بوون لە مرۆڤە میهرەبانەكانیشدا
پێویستە، هەندێك شكست بۆ پاراستنی سەركەوتنەكانت هەمیشە پێویست
|
Views: 630 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|