Main » 2008 » نوفمبر » 23 » ئه‌و ساته‌ی چه‌پكێك گوڵت پێشکه‌ش ده‌که‌ن ...
3.50.47 PM ئه‌و ساته‌ی چه‌پكێك گوڵت پێشکه‌ش ده‌که‌ن ... |
خۆزگه: زۆر
هه‌ست هه‌یه مرۆڤ هیچ کاتێك ناتوانێت به هه‌زاران وشه به به‌رامبه‌ره‌کی
بڵێت، که‌چی چه‌پکێك گوڵ ده‌توانێت هه‌موو هه‌سته‌کان کۆبکاته‌وه:
توێژه‌رانی دانیمارکی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که سه‌ردانی که‌سێك به چه‌پکێك
گوڵه‌وه ده‌بێته هۆکاری چالاککردنی به‌شه‌کانی مێشك، ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر
چاره‌سه‌رکردنی قسه‌کردنیش لێپرسراون. هاوکات مێشکی مرۆڤ به‌ته‌ماشاکردن
هه‌مان گوڵ و هه‌روه‌ها هه‌مان ڕه‌نگی گوڵ له ده‌شتێکدا چالاکییه‌کی
ئه‌وتۆ له مێشکیدا ڕوو نادات.
"Kristian Tylén" و هاوه‌ڵه‌کانی له
زانکۆکه‌کانی "Odense" و "Århus" و "Højbjerg" ئاشکرای ده‌که‌ن، که
ناوه‌ندی قسه‌کردن له مێشکی مرۆڤدا ده‌توانن زۆر زیاتر کار له‌سه‌ر
قسه‌کردن بکه‌ن.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که ناوه‌ندی
قسه‌کردن له مێشکی مرۆڤدا توانای ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌کانیشی هه‌یه،
ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نها له‌ئاکامی گۆڕینی قسه‌کردنی ڕۆژانه دێنه ئاراوه.
له‌میانه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران وێنه‌یان به‌دوو شڕۆڤه‌ی جیاواز نیشانی
چه‌ند خۆبهخشکهرێكدا: جارێك وێنه‌کان شڕۆڤه‌یان له واتا سیمبۆلییه‌کان
ده‌کرد و جارێکی تریان باخچه‌یه‌ك له گوڵ و گوڵزاریان نیشان ده‌دا.
ئه‌و ساته‌ی خۆبهخشکهران ته‌ماشای وێنه‌کانیان ده‌کرد، توێژه‌ران به‌یارمه‌تی "fMRI" چاودێری مێشکی به‌شداربووانیان کرد.
ئه‌نجامه‌کانی
چاودێریکردن ده‌ریانخستبوو، که به‌شی مێشك وه‌ك "Gyrus fusiformis" -
لێپرسراو به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه، - وروژاندنی تێدا ڕوویداوه. هه‌روه‌ها
به‌شی ناسراو به "Cortex"ی لێپرسراو به‌رامبه‌ر قسه‌کردن پێوه‌رکردنی
زیاتری پێوه ده‌رکه‌وتووه.
پوخته‌ی ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه
نیشانی ده‌دات، که مرۆڤ بۆ ده‌بڕینی هه‌موو هه‌سته‌کانی هه‌میشه به که‌سی
مه‌به‌ست چڵێك یان چه‌پکێك گوڵ پێشکه‌ش بکات
|
Views: 714 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|