Main » 2008 » نوفمبر » 23 » دیالۆگی نێوان ژن و مێردی کورد
3.10.38 PM دیالۆگی نێوان ژن و مێردی کورد |
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەى ئەحمەد رەسوڵ دهروون ناسی لە
کۆمەڵگاى کوردیدا ،دۆزى کۆمەڵایەتى بە کێشە و ئاریشەیەکى زۆرو زەوەندا
تێدەپەڕێت ، چ جاى باسەکە بێتە سەر خێزان بە گشتى و پەیوەندى نێوان نێرو
مێ بە تایبەتى .. ئەم فایلە پڕە ئیشکالییەت و قەیران ، چونکە کەناڵە
گرنگەکانى پێکهاتە و بونیادى کۆمەڵگا بەشداى تێدا دەکەن .. لەوانەش
دابونەریتێکی سوننەتى کە ڕێسایەکى نەنوسراو و یاسایەکى هەتیوە وبۆتە
کەلتوورێک و وەکو فۆلکلۆر وایە ، کەس نازانێت کێ دروستکەر و بنیاتنەریێتى
و هەموو کەسێکیش داکۆکى لێدەکات و وەکو چاوى خۆى دەیپارێزێت ..!!!!
کەس
نازانێت هۆى چییە ئەم هەموو زەبرو زەنگ و توندوتیژییە بەرانبەر بە ڕەگەزى
مێ لە ئارادا بێت و جەهەندەم و مەنجەنیقێکى بێمانا خراوەبێتە سەر گازەرای
پشت بۆ کوشت و کوشتارى کچ و ژن ،ژنکوشتن و زەلیلکردن و بە پەراوێزکردن و
ئیفلیجکردن ، بۆتە حەڵاڵترین و ڕەواترین و باشترین کردەوە و کردارێک کە
ڕەگەزى نێرى حەیتە و سالار و عەنتەر پێی هەڵسێت بە مەبەستى گەڕاندنەوەى
شەرەف و ئاکار و حورمەتى خێڵ و هۆز…..؟؟!!
کۆمەڵگاى کوردى داخراوە بەسەر نەریتو نۆرمى چەقبەستوودا کە دەرئەنجام ئەو هاوکێشە ناماوتایەى سازاندووە کە :-
نێر
سەنتەرە و مێ پەراوێز ، نێر بۆتە بکەر و مێ بۆتە وەرگر و پاسیف ، ئەم
ڕەوشەش ئەو ئەتمۆسفیر و کەشەى وەبەرهێناوە کە ڕۆڵی نیوەناچڵ و تەریک و
لاوەکى ببەخشێتە ڕەگەزى مێ..بەمەش کۆمەڵگا کۆستى کەوتووە و خۆى ئیفلیج
بووە .. کاتێک لێنینى مەزنە ڕابەرى مارکسیزم و سیاسەتمەدارى گەورەى روسیا
وتوویە :ژن نیوەى جەستەى کۆمەڵە / بەو واتایە دێت کە ئەگەر سەربەست و
ئازاد نەبوو ، کە ئەگەر کاریگەر و کارلێکەر و کارگەر نەبوو بێگومان ئەو
جەستەیە ، نیوە دەبێت و نیوەش چی پێدەکرێت ..؟؟ خێزان بەیەک لەت و بەیەک
تاى تەرازوو چۆن چۆنى دادەمەزرێت و پێکدێت ..؟؟ کەواتە کۆمەڵگا بەبێ ڕۆڵى
کاریگەرى ژن ، هیچ بایەخ و کەڵکێکى ئەوتۆی نابێت ..کۆمەڵگا بەبێ هاوشانى و
هاوتایی و هاوبیرى و هاوتەبایی و جێگە و پێگەى ژن ، چ هێز و چ وزەیەکى
دەبێت ..؟؟
ئا لێرەوەیە بێهێزى و بێتوانایی و بێئیرادەیی و نەزۆکى کۆمەڵگاى کوردیمان ….!
ئێمە
تازە بە تازە لەم دەموەخت و سەروەختەى جیهانگیرى و پۆست مۆدێرنیتەدا
بۆمان ئاشکرا دەبێت کە ، کۆمەڵگاى کوردى ناتوانێت هاوشان لەگەڵ سیسمتى
نوێی تەکنۆلۆژیا و تەکنۆترۆن و سەتەلایت و ئینتەرنێت و هێرش بەرەو بۆشایی
ئاسمان و مەریخ و هەسارەکانى دیکەدا ، یەک شەقاو لەگەڵ ئەوروپا و
ئەمەریکادا ناتواین هەنگاو بنێین …. چونکە بەکوردى پەتى ئێمە زۆر
دواکەوتووین
|
Views: 759 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|