Main » 2008 » نوفمبر » 19 » چه‌ند رێگایه‌ك بۆ دڵخۆشی
3.55.52 PM چه‌ند رێگایه‌ك بۆ دڵخۆشی |
ده‌رونناسه‌كان ده‌لێن گه‌ر پێت خۆشه پێكه‌نین لێوه‌كانت به جێنه‌هێڵێت ئه‌م چه‌ند رێگایه له یاد مه‌كه... - ته‌مه‌ن و باڵا و كێشتان به خۆیانه‌وه خه‌ریكتان نه‌كه‌ن، ئه‌وه كاری پزیشكه‌كانه. - ته‌نیا هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه پێكه‌نین ده‌به‌خشنه لێوه‌كانتان، هاوڕێی بێتاقه‌ت و مۆن له ژیان بێزارتان ده‌كه‌ن . -
به‌رده‌وام هه‌وڵی فێربوون بده‌ن، هه‌وڵده‌ن شتی نوێ فێر ببن و كاری ده‌سی
وباخه‌وانی بكه‌ن، هه‌رگیز ئیسراحه‌ت به مێشكتان مه‌ده‌ن . - شته
رۆز ئاسایی و ساكاره‌كانیش ده‌توانن خۆشحاڵتان بكات و چێژی
لێوه‌ربگرن.هه‌میشه شتی گران و جوان و دوور نابێت هۆشمان به‌رێت، زۆر شتی
هه‌رزان و ساكار و نزیك هه‌ن كه ده‌توانن خۆشحاڵمان بكه‌ن. -
هه‌وڵ بده‌ن كه پێبكه‌نن. له دڵه‌وه پێبكه‌نن و تا ده‌توانن پێبكه‌نن،
ئه‌وه‌نده كه بكه‌ونه كۆكه كردن و ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كتان هه‌یه كه
ده‌تانخاته پێكه‌نین قه‌دری بزانن. - ئه‌گه‌ر دڵتان پڕ بوو و
حه‌زتان له گریان كرد، پڕ به‌دڵ بگرین. دواتر فرمێسكه‌كانتان بسڕنه‌وه و
درێژه به ژیان بده‌ن، ته‌نیا كه‌سێك كه هه‌میشه له‌گه‌ڵتانه خۆتانه،
كه‌واته نرخی خۆتان بزانن. - ده‌ورو به‌رتان پڕ كه‌ن له‌و شتانه‌ی
كه خۆشتان ده‌وێت. چ هاوڕێ، چ گیاندار ، چ گوڵ و گیا ، وێنه و یاری یا
هه‌رشتێك كه چێژی لێوه‌رده‌گرن، ماڵه‌كه‌تان ئاخرین په‌ناگایه كه هی
خۆتانه. - ئاگاتان له خۆتان بێت. ئه‌گه‌ر باشن به باشی
بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی باش نیت هه‌وڵبده باش بیت.ئه‌گه‌ر
خراپی، زۆر به ساكاری داوای یارمه‌تی بكه‌ن، هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌میشه
باش نیین.
- مه‌ڕۆن بۆ شوێنێك كه له‌وێ هه‌ستێكی باشتان
نییه.دوری له كێشه و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌كانی رابردوو یا ئه‌و شتانه‌ی
كه هه‌میشه پڕن له خه‌م و ناخۆشی زۆر باشه
|
Views: 1230 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|