Main » 2008 » نوفمبر » 19 » ئاره‌زووی سێكسیی له‌پیاوێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی و له‌ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی دیكه ده‌گۆڕێت
3.45.07 PM ئاره‌زووی سێكسیی له‌پیاوێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی و له‌ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی دیكه ده‌گۆڕێت |
ئاره‌زووی سێكسیی له‌پیاوێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی و له‌ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی
دیكه ده‌گۆڕێت. له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریشدا ده‌گاته لووتكه‌ی به‌هێزیی و
تا ته‌مه‌ن بچێته پێشه‌وه ئه‌ویش ورده‌ورده كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام
ناكوژێته‌وه. له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سێكسیی كه‌مترده‌بێت
له‌چاو گه‌نجانداو پرۆسه‌كه‌ش ماوه‌ی درێژتر ده‌خایه‌نێت. له‌ژنانیشدا
توندی ئاره‌زووه‌كه ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ سوڕی مانگانه‌داو له‌زۆربه‌یاندا
دوای سوڕه‌كه له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا ده‌بێت، ژنان به‌درێژایی ته‌مه‌نیان
ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی سێكس، ئه‌گه‌ر بارودۆخی خێزانیان له‌وماوه‌یه‌دا
گونجاوبێت. سه‌رباری ئه‌و مشتومڕانه‌ی كه تائێستاش هه‌ن،
به‌دڵنیاییه‌وه پیاوان ئاره‌زووی سێكسییان له‌ژنان زیاتره، به‌ڵام
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و هۆكارانه چین له‌پشت ئاره‌زووی
سێكسییه‌وه له‌لای هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه؟ له‌ڕاستیدا ئاره‌زووی سێكسیی
بریتییه له‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ده‌روونیی و كه‌ڵه‌كه‌بووی
په‌روه‌رده‌یی، جگه له‌بارودۆخی ژیانی هه‌نووكه‌یی، به‌دڵنیاییه‌وه
به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆرمۆنی تیستوستیرۆس له‌نێرینه‌دا، له‌ڕووی
تیۆرییه‌وه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسیی تیایاندا، به‌ڵام
هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌ندێك فاكته‌ری دیكه له‌دروستكردنی ئاره‌زووی
سێكسی‌دا، ره‌نگه ببێته هۆی یه‌كسانبوونی مێینه له‌و رووه‌وه یان
پێشكه‌وتنیشی له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا. هاوڕاییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌په‌ستانی كار‌و رێگریی خێزانی فاكته‌ری دابه‌زاندنی ئاره‌زووی سێكسین
له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌و پێشبینیانه‌ی ژیانی سێكسیمانی
پێدا هه‌ڵده‌واستین، كاریگه‌ریی به‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زاندنی
ئاره‌زووی سێكسیمانه‌وه هه‌یه. بینینی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سێكس وه‌ك
ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو جارێك بگاته لوتكه‌ی چێژوه‌رگرتن و وا
تێگه‌یشتنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه كه‌ده‌بێت هه‌رجارێك سێكسیان كرد بگه‌نه
لوتكه‌و وا سه‌یركردنی پیاو كه‌ده‌بێت له‌هه‌ر ساتێك‌دا ئاماده‌ی سێكسكردن
بێت، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریی ناپێویستن له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی. راستییه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه‌ئاره‌زووی
سێكسیی له‌مرۆڤدا جێگیرنییه‌و به‌هۆی گۆڕانی فاكته‌ری ده‌روونی و
جه‌سته‌ییه‌وه ده‌گۆڕێت، هۆكاری زۆر هه‌ن كه‌كاریگه‌رییان به‌سه‌ر چالاكی
سێكسییه‌وه هه‌یه، له‌وانه: دووڕدۆنكی، خه‌مۆكی، كێشه‌ی خێزانی،
هه‌روه‌ها هه‌ندێك هۆكاری ته‌ندروستیش كار له‌ژیانی سێكسی ده‌كات وه‌ك:
شه‌كره یان زۆر قه‌ڵه‌ویی. ئاشكرایه كه‌ژنان زیاتر كێشه
سێكسییه‌كانیان ده‌رده‌خه‌ن، چونكه پیاو به‌هۆی كبریائه‌وه ناتوانن باسی
كێشه‌كانیان بكه‌ن، بۆیه ئاماره‌كان ئاماژه‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ژنان زیاتر
سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌كێشه سێكسییه‌كانیان، به‌ڵام
راستییه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌ژنان شێواوییه‌كی زیاتری هۆرمۆناتیان
هه‌یه‌و زیاتر تووشی ئه‌نیمیا ده‌بن به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئاسنه‌وه
له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا، كه‌ده‌بێته هۆی هه‌ستكردنیان به‌دابه‌زینی
ئاره‌زووی سێكسییان. ئالووده‌بوونی سێكسیی چییه؟ ئالووده‌بوونی
سێكسی بریتییه له به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی به‌تاڵی به‌هه‌ندێك
ره‌فتاره‌وه كه‌كۆنتڕۆڵناكرێن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ره‌فتارانه‌ش له‌سه‌ر
حسابی په‌یوه‌ندییه‌كان بێت یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌ریی
نێگه‌تیڤیان هه‌بێت، واته به‌كارهێنانی (هۆكاره بۆرنۆگرافییه‌كان) یان
سێكسكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه باوه‌كاندا،
یان سێكسكردن له‌گه‌ڵ له‌شفرۆش و ده‌ستپه‌ڕی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر. ئه‌گه‌ر
له‌و باوه‌ڕه‌دایت ئه‌وانه ته‌نیا خۆبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوویه‌كی
بنه‌ڕه‌تییه، ئه‌وا ده‌بێت بۆچوونه‌كانت رێكبخه‌یته‌وه، چونكه زۆربه‌ی
ئالووده‌بووه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه‌ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك
خۆبه‌تاڵكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و ئازارانه‌ی له‌ڕابردوودا پێیدا تیپه‌ڕیوون،
یان ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ربردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ستكردنه به‌ته‌نیایی،
ئه‌مه به‌پێی رای راوێژكارێكی ده‌روونی له‌ته‌كساس كه ناوی (كیلی
ماكدانییل)و نووسه‌ری كتێبـی (ژنان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و
سێكس و ئالووده‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كاندا)، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (هه‌موو
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون ئاماژه به‌خاڵێك ده‌ده‌ن كه‌هیچ
ئاره‌زوویه‌كی سێكسی ده‌رناخات). جێی ئاماژه‌یه كه (3) بۆ (6)
له‌سه‌دی پێگه‌یشتووان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست
نه‌خۆشی ئالووده‌بوونی سێكسییه‌وه ده‌ناڵێنن. پسپۆڕان دان به‌وه‌دا
ده‌نێن كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌یری بابه‌ته وروژێنه‌ره سێكسییه‌كان
ده‌كه‌ن یان په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی هاوسه‌رگیریی
دروستده‌كه‌ن، مه‌رج نییه ئالووده‌ی سێكسی بن، چونكه گه‌یشتنه ئه‌و
قۆناغه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیانی
كه‌سێكی نزیكی هه‌بێت، واته كه‌سی ئالووده‌بوو كه كات به‌وشێوه‌یه
به‌سه‌رده‌بات تا ده‌گاته راده‌یه‌ك نه‌توانێت خۆی لێده‌رباز بكات. ئه‌م
نه‌خۆشییه له‌كوێوه دێت؟ به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی (راوێژ
له‌دڵه‌وه بۆ دڵ)، دۆگ وایس، (80%) حاڵه‌ته‌كانی ئالووده‌بوونی سێكسیی
پێشتر خاوه‌نه‌كانیان تووشی ده‌ستدرێژی سێكسیی یان شۆكی سێكسیی بوون. هه‌روه‌ها
شوارتز ده‌ڵێت: (ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان به‌ئالووده‌بوونی سێكسی پێشتر
تووشی ده‌ستدرێژی سێكسی یان هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بوون، چونكه ئه‌وه‌ی
له‌منداڵیدا تووشی ده‌ستدرێژی ببێت بڕوای به‌خه‌ڵك كه‌مترده‌بێت و ده‌شێت
ئالووده‌بوونی سێكسی ببێته یه‌كێك له‌ده‌ركه‌وته‌كانی). چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن؟ ماكدانییل ده‌ڵێت: (باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هۆی ئالووده‌بوونی ده‌روونی یان فیزیایی و كیمیایی ده‌ماخ دیاریده‌كات. قۆناغی
یه‌كه‌می چاره‌سه‌ره‌كه به‌تاك یان به‌كۆمه‌ڵه، كه‌پلانێكی 12 قۆناغی
له‌خۆده‌گرێت، كه‌تێیدا هه‌ندێك ده‌رمانی ئارامبه‌خش و ده‌روونی
به‌كاربێت. به‌وته‌ی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركار (سام ئالبێر ئاندۆ) پلانه‌كه
پێویستی به‌بوونی هاوكارێكه كه‌هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا بێت. هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت كه‌چاره‌سه‌ره‌كه ئاڵۆز‌و درێژخایه‌ن و سه‌خته‌و په‌نا
ده‌برێته‌به‌ر كه‌سێكی پێشتر چاره‌سه‌ركراو له‌ئالووده‌یی تا نه‌خۆشه‌كه
بڕوابێنێت كه‌مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به‌نه‌خۆشییه‌كی ده‌ماخه‌وه. سه‌رچاوه: (CNN)
|
Views: 808 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|