Main » 2008 » نوفمبر » 18 » سێ ووشه له‌ئافره‌ت به‌رامبه‌ر یه‌ك بۆ پیاو
5.02.36 PM سێ ووشه له‌ئافره‌ت به‌رامبه‌ر یه‌ك بۆ پیاو |
له‌به‌ختی پیاوه‌كانه كه شه‌رِی نێوان هه‌ردوو رِه‌گه‌زی پیاوو ئافره‌ت
به قسه‌كردن نیه ئه‌گه‌ر نا پیاوه‌كان زۆر به‌ئاسانی شه‌رِه‌كه‌یان
ده‌دۆرِاند,ئه‌م رِاستیه له پوێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرا كرا كه ئافره‌ت
رِۆژانه 20.000 ووشه قسه‌ده‌كات له به‌رامبه‌ر 7.000 ووشه بۆ پیاو
,به‌واتایه‌كی تر ژن رِۆژانه نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی پیاو قسه ده‌كه‌ن.
دكتۆره لوان برازینداین پسپۆرِ له‌بواری پزیشكی ده‌روونی له سان
فرانسیسكۆ له‌كتێبه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "مێشكی ئافره‌ت" رِوونی كرده‌وه
كه ئافره‌ت ته‌نها له ژماره‌ی ووشه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی پیاو نایه‌ت به‌ڵكو
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی تری هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توانای
گوێلێبوونی قسه‌ی خۆی هه‌یه,برازینداین له‌كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێت قسه‌كردن
ئافره‌ت تووشی حاڵه‌تێك ده‌كات كه چه‌ند ئاوێته‌یه‌كی كیمیاوی له‌ناو
مێشك ئازاد ده‌كات كه‌كاریگه‌ریه‌كه‌ی هاوتای كاریگه‌ری هیرۆیینه لای
تووشبووی مادده‌بێهۆشكه‌ره‌كان.
زۆرتر قسه‌كردنی ئافره‌ت له‌چاو پیاو ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه
رِه‌حمی ئافره‌ت هۆرِمۆنێك ده‌رده‌دات به‌ناوی تستۆستیرۆن كه‌ئیش ده‌كات
بۆ پێكهێنانی مێشكی مناڵی نێر بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و خۆرِاگر ده‌رچێ
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی گوێلێگرتن كه‌م ده‌كاته‌وه ,له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌مه‌ش
هۆی ئه‌وه بێت كاتێ كه‌ژنان شكایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پیاوان گوێ
بۆ قسه‌كانمان ناگرن..
برازینداین ئه‌وه‌شی روونكردوه كه توانای ئافره‌ت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه سۆزداریه‌كان هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی توانای پیاوه.
|
Views: 733 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|