Main » 2008 » نوفمبر » 18 » له‌سه‌ر چی ژن و مێرد زیاتر دهنگهدهنگیانه؟
4.03.21 PM له‌سه‌ر چی ژن و مێرد زیاتر دهنگهدهنگیانه؟ |
له‌ژیانی هاوسه‌ریتاندا چییه ده‌بێته هۆکاری دهنگهدهنگیتان؟"
له‌میانه‌ی ڕاپرسییه‌كی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن گۆڤاری "Playboy" ویسترا
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بزانرێت. ئه‌نجام: ژن و مێرد ده‌نگه‌ده‌نگیان زیاتر
له‌سه‌ر پاک‌وخاوێنی و ڕێکخستنی که‌ره‌سه‌کانی ناوماڵه.
له 46%ی به‌شداربووانی ڕاپرسی پێیانوایه، که پاک‌وخاوێنی و ڕێکخستنی ناوماڵ هۆکاری سه‌ره‌کی کێشه‌ی خێزانییه.
کێشه‌ی که‌سوکار و منداڵ و هه‌روه‌ها دیاریکردنی کاته‌کانی پشوو به‌پله‌ی
دووه‌می کێشه‌کانی نێوان ژن و مێرد دێن، هه‌روه‌ك له 35%ی به‌شداربووانی
ئه‌م ڕاپرسییه ئاشکرایانکرد بوو.
له 24%ی به‌شداربووانی ڕاپرسی پێیانوایه، که ڕووخساری (ڕووخۆش یان ترشاو) ژن یان مێرد یه‌کێکه له هۆکاری دروستبوونی ده‌نگه‌ده‌نگ.
ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ته‌ماشاکردنی که‌ناڵێكی دیاریکراو بهبۆوچوونی له 21%ی
به‌شداربووان هۆکارێکی دیکه‌ی دروستکردنی کێشه‌کانی هاوسه‌ره. له‌کاتێکدا
له 18% به‌شداربووان پێیانوایه، که کردنی سێکس و هاوڕییهکان هاوسه‌ر
هۆکاری دروستکردنی کێشه خێزانییه‌کانه. له 16% به‌شداربووان باوه‌ڕیان
هه‌یه، که هاوسه‌ره‌کان زۆرجار کێشه‌یان له‌سه‌ر جۆری ئیشی ژن یان مێرد
ده‌بێت. له 12% به‌شداربووانی ڕاپرسی ئاماژه به جۆری خۆراكه
ئاماده‌کراوه‌کان یان ئاره‌زوو بۆ دروستکردنی خۆراکێك ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی
ده‌بنه هۆکاری دروستکردنی کێشه‌ی خێزانی.
ژنان هۆکاری زیاتر دروستکردنی کێشه خێزانییه‌کانن، هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕاپرسییه نیشانی ده‌ده‌ن.
گه‌نجانی تا ته‌مه‌ن 29 ساڵ دووئه‌وه‌نده زیاتر کێشه‌ی خێزانیان هه‌یه،
ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ که‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن 60 ساڵدا. ته‌نها
کێشه له‌سه‌ر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌ڤزیۆن نه‌بێت؛ لێره‌دا ژن و مێرده‌کانی
سه‌روو ته‌مه‌نی 60 ساڵی زیاتر کێشه‌یان له‌سه‌ر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌ڤزیۆن
هه‌یه.
به‌پێی گۆڤاری "Playboy" په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی "Emnid"
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕاپرسییه پرسیار ئاڕاسته‌ی 1000 ئه‌ڵمانی کردووه.
|
Views: 720 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|