السبت, 2024-11-23, 6.44.38 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » نوفمبر » 14 » خۆشه‌ووێستییه‌کی پڕ له‌ ئازار،،،،*
2.51.12 PM
خۆشه‌ووێستییه‌کی پڕ له‌ ئازار،،،،*

به‌راستی زۆر ژیانێکی خۆش بوو به‌لام بیری باوکمم زۆر ده‌کرد ،،، جا ماڵی خاڵم دراوسێ یه‌کیان هه‌بوو ناوی کاک ره‌شید بوو کورێکی تاقانه‌ی هه‌بوو ناوی ( محمد ) بوو ، ته‌مه‌نی وه‌ك ته‌مه‌نی خۆم بوو ،،، زۆر جار به‌یه‌که‌وه‌ ده‌وه‌ستاین وه‌ك که‌سێکی ئاسا قسه‌مان ده‌کرد ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌م قسانه‌مان زیاتر له‌ یه‌کی نزیک ده‌کردینه‌وه‌ ،، بۆیه‌ له به‌روارێکی ئارامدا پ‌یمانی خۆشه‌ویستیمان له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌س به‌لام په‌یمانێکی زۆر راست و دروست و جوان رۆژ به‌ رۆژ زیاتر تێکه‌ڵی یه‌ک ده‌بووین و هه‌موو رازێکمان بۆ یه‌ک به‌ نامه‌ ده‌نووسی و ده‌نارد زۆر به‌راستی باسی هه‌موو شتێکمان ده‌کرد زۆر جار به‌یه‌که‌وه‌ رێگه‌ی خوێندنمان ده‌بری له‌ ناکاو رێگه‌که‌مان کۆتای ده‌هات من به‌لای راست و محمد به‌لای چه‌پ . ئـــــاخ بۆ ئه‌و رۆژانه‌ که‌ رۆشتن و گه‌رانه‌وه‌یان نیه‌ ، دوای 5 ساڵ خۆشه‌ویستی و ناز هه‌ڵگرتنی یه‌ک قه‌ده‌ر ... سه‌فه‌ر ... دابران ... غه‌ریبی ، هاته‌ نێوانمان . له‌ هاوینی 2002 دا باوکم هاته‌وه‌ و به‌راستی من زۆرم پێ ناخۆش بوو ... به‌ڵام چونکه‌ باوکم بوو دوای ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌مبینی بوو بۆیه‌ وه‌ك دڵ خۆشێك خۆم نیشان ده‌دا ،،،، هیچ کاتێك ئه‌و شه‌وه‌ م بیر ناچێته‌وه‌ که‌ ماڵئاوایم له‌ تاقانه‌که‌ی دڵـم کرد ،، هیچ کات ئه‌و‌فرمێسکانه‌ی محمدم له‌ به‌رچاو لاناچێت ،گوڵێکی سوری دامێ و وتی تا مردن خۆشم ده‌وێت ،، ئــــــــــــــــــــــــــــاخ .. نازانم ئه‌م ئه‌روپا به‌ڵایه‌ چی بوو بۆ ئێـمه‌ سه‌ری هه‌ڵدا ... هه‌رگیز بیرمان له و‌ کاتانه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ له‌یه‌ک دا ده‌برێن یان سه‌فه‌ر ده‌بێته‌ جودا کردنی ئێمه‌ ،،، به‌یانی زوو بوو محمد له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ناو ده‌رگای ماڵی خۆیان وه‌ستا بوو چاو به‌گریان ده‌ستی له‌سه‌ر دڵی دانابوو کاتێک چوومه‌ ناو سه‌یاره‌که‌وه‌ ده‌ستی به‌رز کرده‌وه‌ به‌ ئیشاره‌ت وتی ئێمه‌ نابێت کۆتایمان بێت منیش هه‌ر سه‌یرم ده‌کرد سه‌یاره‌ که‌وته‌ رێ من هه‌ر ده‌گریام به‌سه‌ر گوله‌که‌یا ،،، پاش ئه‌وه‌ی گه‌شتینه‌ سوریا له‌وێش هه‌ر که‌سێک برۆشتایه‌وه‌ بۆ کوردستان -- سلێمانی من دیاریم بۆ ده‌نارد ،، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ شتی بۆم ده‌نارد . ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ تاوه‌کو زۆر به‌رده‌وام بوو . به‌ڵام که‌ چومه‌ هۆڵندا هه‌موو شته‌کان به‌ره‌و گۆران ده‌رۆشتن ،، زۆر شت له‌ بیر کرا ،، زۆر شت فه‌وتا ،،، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ هۆڵندا دوای ئه‌وه‌ی که‌ ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ بوونی خۆت و ده‌ورو به‌رت ده‌که‌یت ئه‌م باسه‌م لای دایکم باس کرد تا ئه‌ویش به‌ باوکم بڵێت ... به‌ڵام باوکم وت بووی با بیر بکه‌مه‌وه‌ ،، منش دڵم زۆر خۆش بوو وام زانی ئیتر ته‌واو باوکم بیر کردنه‌وه‌که‌ی باش ده‌بێت به‌س نه‌مزانی بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خواستی من بوو ... دوای ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ دایکمم وته‌وه‌ ... ئه‌مجاره‌ باوکم خۆی هاته‌ لام و ووتی : کچم ئه‌و کوره‌ له‌ بیر بکه‌ چونکه‌ من قسه‌م له‌گه‌ل خاڵت کردوه‌ و رازی نین که‌ تۆ له‌گه‌ل ئه‌و کوره‌ ببیته‌ هاوسه‌ر .. منیش هیچم بۆ نه‌وترا ته‌نها فرمێسک له‌ چاوه‌کانم ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ ،، ده‌ستی باوکمم ماچ کرد و رۆشتمه‌ ژوره‌که‌ی خۆم و دڵم زۆر زۆر ته‌نگ ببو هه‌ناسه‌م ته‌واو ته‌واو توند بوو .. هیچم بۆ نه‌ ده‌کرا ،
بۆ رۆژی دوای له‌گه‌ل مالی پورێکما قسه‌م کرد به‌ ته‌له‌فۆن باسی ئه‌و بابه‌ته‌یان کرد وتیان خاڵت زۆر توره‌ بوه‌ ، منیش به‌ پورمم وت یان (م) یان مردن ئه‌وان گاڵته‌یان به‌قسه‌کانی من ده‌هات وایان زانی گاڵته‌یان له‌گه‌ل ده‌که‌م ، وه‌ پێشم وتن که‌ به‌ (محمد ) بڵێن هه‌ر تۆی خۆش ده‌وێت . گه‌ر له‌م دونیا بۆ یه‌ک نه‌بین چاوه‌روانی ئه‌و دنیام بۆ پێگه‌شتنت ... جا ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان ،
له‌ به‌یانیه‌کی زوودا کاتێک چاوه‌کانم ده‌که‌مه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌م و دوو سسته‌و له‌لام وه‌ستاون ،، پرسیم من چی ده‌که‌م لێره‌ وه‌لامیان دایه‌وه‌ و وتیان بۆ نازانیت که‌ چیت خواردۆته‌وه‌ ؟ منیش ده‌ستم کرده‌ گریان و ووتم من بۆ ژیامه‌وه‌ ،، بۆ خه‌م ... قسه‌ی خه‌ڵک .. ناخۆشی ژیامه‌وه‌ ، ئــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاخ ، چه‌ند سه‌خته‌ ئاشق بیت یان خۆشه‌ویستی بکه‌یت . به‌ڵام پاش چاک بونه‌وه‌م و گه‌رامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ل هیچ که‌سێکی خێزانه‌که‌م قسه‌م نه‌ده‌کرد ،، ئه‌م زویر بوونه‌ش ماوه‌یه‌کی زۆری خایاند . تا له‌ رۆژی له‌ دایك بوونه‌که‌م دایکم و باوکم به‌ گه‌وره‌ترین دیاری هاتنه‌ ژووره‌که‌م و ماجیان کردم دڵخۆشیان داماوه‌. منیش به‌س گریان هاورێم بوو بۆیه‌ دلم پربوو له‌ گریان و ماچی هه‌ردوکیانم کردوو بریارمدا هیچ کات دڵیان ئازار نه‌ده‌م .
به‌ڵام هه‌تا ئێستا ( محمد ) هه‌ر له‌دلمایه‌ هیچ کات له‌بیری ناکه‌م و فه‌رامۆشی ناکه‌م .... وا هه‌ست ده‌که‌م ئێستاش هه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ین بۆیه‌ هه‌موو ساڵێک مۆم بۆ یادی له‌دایك بونی داده‌گرسێنم یان له‌ یادی خۆشه‌ویستی په‌یامی خۆشه‌ویستی بۆ ده‌نێرم به‌ هه‌وره‌کاندا ،، وه‌ هموو سالێك له‌و به‌رواره‌ی یاکمان تیا دۆزیه‌وه‌ یادی ده‌که‌مه‌وه‌ . دڵم هه‌ر ده‌ڵێت به‌یه‌ک ده‌گه‌ن به‌ڵام جارێ ماویه‌تی..................... ...

له‌کۆتایدا به‌هیوام که‌ هه‌ر که‌س خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ دڵی ئازار نه‌دات و راست و پاك بن له‌گه‌ڵ یه‌ک تا دوارۆژێکی باش و خۆشتان هه‌بی
Views: 833 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  نوفمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz