السبت, 2024-11-23, 6.44.38 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » نوفمبر » 14 » ئه‌و كچانه‌ی بڕیاریانداوه‌ شوو نه‌كه‌ن
2.48.02 PM
ئه‌و كچانه‌ی بڕیاریانداوه‌ شوو نه‌كه‌ن

كه‌منین ئه‌و كچانه‌ی بڕیاریانداوه‌ شوو نه‌كه‌ن و نه‌چه‌نه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره‌ بڕیاره‌یانداوه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی ره‌گه‌زی نێرو ده‌سه‌ڵاته‌ پیاوسالارییه‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، به‌وته‌ی ئه‌وكچانه‌ له‌زۆر ئه‌زموونی هاوسه‌رگیرییان ژنان تووشی داوێك ده‌بن ده‌ربازبوون زه‌حمه‌ت بێت لێی.
فه‌رمانبه‌ر هودا ته‌مه‌ن 25 ساڵان یه‌كێك بوو له‌و كچانه‌ی بڕیاریداوه‌ شوو نه‌كات و ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی نه‌دات، ئه‌و ده‌ڵێت: له‌م دونیایه‌ی ئه‌مڕۆدا ئاسان نیه‌ كه‌سێك بكه‌یته‌ هاوسه‌رو هاوبه‌شی ژیانت گه‌ر شاره‌زای كه‌سایه‌تی پیاوێك نه‌بیت (وه‌ك دڵ پیسی و ره‌زیلی و كه‌می ئاستی رۆشنبیری)، ئه‌وانه‌ واده‌كه‌ن بڕیاری له‌وجۆره‌ بده‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ رۆژانه‌ ده‌بینین ژنان له‌ده‌ست ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ تووشی چ جۆره‌ كاره‌ساتێك ده‌بنه‌وه‌.
سه‌روین 28 ساڵان كچێكی تر بوو بڕیاری شوو نه‌كردنی دابوو، ئه‌و هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی بۆ خۆشه‌ویستی هێنایه‌وه‌و وتی: من له‌ژیانمدا یه‌ك كه‌سم خۆش ویستووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سوكاری كوڕه‌ رێگا له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنمان گیرا، بۆیه‌ بڕیارمداوه‌ شوونه‌كه‌م و بڕوام به‌ هیچ جۆره‌ خۆشه‌ویستییه‌ك نه‌ماوه‌.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌ماۆ كواان به‌هۆی خراپی گوزه‌ران و نه‌بونی خانوو ناتووانن خێزان پێكبهێن له‌وكاته‌شدا كچان وه‌ك خۆیان بمێنه‌وه‌ باشتره‌ نه‌وه‌ك تووشی دوزه‌خ بن.
ساره‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵان به‌مشێوه‌یه‌ باسی شووكردنی بۆ كردین: شووكردنی هاورێیانم ئه‌زموونێكی باشبوو بۆمن كه‌وا بڕیاری شوونه‌كردن بده‌م، چونكه‌ به‌شێك له‌كوڕه‌كان خاوه‌ن وه‌عدوپه‌یمانی خۆیان نین هه‌ست و سۆزی كچانیان به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌، ئه‌و جۆره‌ كوڕانه‌ له‌به‌ڵێنه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ كاتێك وه‌عدی خوازبێنی به‌كچه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وكچه‌ باسی هاوڕێیه‌كانی خۆی كرد كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌زۆر مۆڵه‌تی بێموچه‌یی به‌ ژنه‌كه‌ی كردو نه‌یهێشت چیتر ده‌وامی دائیره‌ بكات، پاشان به‌یه‌ك جاریی رێگای چوونه‌ فه‌رمانگه‌ی لێگرتووه‌، وتیشی: شووكردنێك وه‌ك دۆزه‌خ بێت نه‌یكه‌ی باشتره‌ .
رۆژان ته‌مه‌ن 30 ساڵان به‌جۆرێكی تر باسی شووكردنی كچانی كردو وتی: به‌ڕاستی شوو كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌خت، زۆر جار دوو كه‌س یه‌كتریان خۆش ویستووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌گونجاون، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ بێ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه‌، به‌ڵام ژیانێكی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر، بۆیه‌ من وه‌ك كچێك زۆر له‌شووكردن ده‌ترسم و بڕیارمداوه‌ شوونه‌كه‌م و مانه‌وه‌م لاباشتره‌ له‌وه‌ی تووشی پیاوێكی خراپ ببم.
رۆژان وتیشی: ئه‌مڕۆ داب و نه‌ریت ته‌نانه‌ت یاساكانیش ماف به‌ژن ناده‌ن كاتێك له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی تووشی كێشه‌یه‌ك ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه‌ ژنێك ته‌ڵاق ده‌درێت، كۆمه‌ڵگا به‌چاوێكی تر سه‌یری ده‌كات .
هه‌ندێك جار بڕیاری شوونه‌كردن ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی خراپی كوڕان نین، به‌ڵكو بۆ كێشه‌و بارو گوزه‌رانی كچه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاكار ته‌مه‌ن 35ساڵان وتی: به‌هۆی نه‌خۆشی دایكم و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تری خێزانی بڕیارمداوه‌ به‌جێیان نه‌هێڵم شوونه‌كه‌م، چونكه‌ گه‌وره‌یی دایك باوك له‌هه‌موو شتێك زیاتره‌و له‌سه‌رو مێرد كردنه‌وه‌یه‌.
تاڤگه‌ی ته‌مه‌ن 34 ساڵان بڕیاری شوونه‌كردنی بۆئاستی بڕوانامه‌ی نێوان كوڕو كچ گه‌ڕانده‌وه‌و وتی: زۆر له‌كچانی هاوڕێم باوانامه‌ی زانكۆیان هه‌یه‌و له‌هه‌مانكاتدا كوڕێكی بێ بڕوانامه‌یان خۆشده‌وێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌سوكاری كچه‌و توانجی خه‌ڵكی ناتوانێت شوو به‌و كوڕه‌بكات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات بڕیاری شوونه‌كردن بده‌ی.
تاڤگه‌ وتیشی: زۆرێك له‌كچان به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ پیشه‌كه‌ی و ئه‌و شووێنه‌ی ده‌وامی لێده‌كا بڕیاریداوه‌ شوو نه‌كات، چونكه‌ ئه‌و وای ده‌بینێت به‌شوو كردنی، ئه‌و ژیانه‌ی ئێستای له‌ده‌ستده‌چێت كه‌چه‌ندین ساڵی هه‌وڵ و تێكۆشانیداوه‌ تا ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌میره‌ی ته‌مه‌ن 32 ساڵان پێیوابوو شووكردنی كچان به‌شێكی زۆری بۆ كێشه‌ی ماددی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: زۆرێك له‌كچان بڕوایان وایه‌ ئه‌گه‌ر شوو نه‌كه‌ن له‌دوارۆژدا به‌ته‌نیایی ده‌مێنه‌وه‌و كه‌س نابێت به‌خێویان بكات، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و كچانه‌ راسته‌ كه‌ بێ بڕوانامه‌ن یان له‌ماڵی باوكیان گوزه‌رانیان خراپه‌و خوازیارن به‌شووكردن بچێنه‌ ژیانێكی تازه‌و باشتره‌وه‌، به‌شێكی زۆریی كچانمان به‌و شێوه‌یه‌ن، به‌ڵام من كچێكم له‌ژیان و گوزره‌نێكی باشدام و هیچ پێویستیم به‌شووكردن نیه‌، بۆیه‌ بڕیارمداوه‌ شوو نه‌كه‌م، چونكه‌ هه‌رچۆنێك بێت ژیانم له‌ ئێستا باشتر نابێت و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییم بۆ زیادده‌بێت.
له‌كۆتاییدا وتی: مه‌رج نیه‌ به‌خته‌وه‌ریی ته‌نیا له‌شووكردن یان ژن هێناندا بێت، به‌ڵكو هاوسه‌رگیریی پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك رێوشووێن هه‌یه‌، به‌بێ دابینكردنیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت
Views: 711 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  نوفمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz