Main » 2008 » نوفمبر » 11 » پاش خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بوین به‌خوشك و برا
3.03.41 PM پاش خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بوین به‌خوشك و برا |
گه‌ر له‌سه‌ر ژیان بدوێین له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه خۆشیی وناخۆشیی تێدایه
جا ئه‌وكه‌سه چۆن ئه‌توانێ خۆی بۆ رابگرێ؟ ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی
رۆشنبیریی وتێگه‌یشتنی كه‌سه‌كه. جگه له‌وه خۆشییش هه‌یه له‌ناو
ناخۆشییه‌كاندا كه له‌وانه‌یه زۆر كورت بێ یاخود له‌كه‌سێكه‌وه
بۆكه‌سێكی تر له‌وانه‌یه بگۆرِێت وه هه‌ریه‌كه به‌جۆرێ گوزارشت له‌و
ژیانه‌ی خۆی ده‌كات. ئه‌م چیرۆكه‌ی باسی ده‌كه‌ین خۆشییه‌كه كه‌بۆ
ماوه‌یه‌ك هه‌بوو وناخۆشییه‌كیش كه تامردن له‌یاد ناچێت ئه‌ویش
خۆشه‌ویستیی نێوان كورِ وكچه. كه‌سێ خۆشه‌ویستی نه‌بێ ناتوانێ باسی
خۆشه‌ویستیی بكات یا وه‌سفی بكات چونكه هیچ شاره‌زاییه‌كی نیه.
خۆشه‌ویستیی هێنده مه‌زنه ناتوانین واتای پرِاوپرِی یان پێناسی كورتی
بكه‌ین وچه‌ند باسی بكه‌ین كۆتایی نایه‌ت.
باس له‌خۆشه‌ویستیی نێوان كورِ وكچێك ده‌كه‌ین كه به‌م شێوه‌یه كچه‌كه
گوزارشت له خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ده‌كات وده‌ڵێت: دیاره هه‌ركه‌سه
خۆزگه‌و ئاواتی خۆی هه‌یه له‌ژیانیدا منیش وه‌ك ئه‌وان هیوام ئه‌خواست
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستترین كه‌س ژیان دروستبكه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه
خۆزگه‌كه‌م نه‌هاته‌دی، ئه‌وكه‌سه‌ی من خۆشم ئه‌ویست برام ده‌رچوو،
مه‌به‌ستم برای شیرخواردن بوو واته به‌یه‌كه‌وه شیرمان خواردووه. ئێمه
له‌گه‌ڵ ماڵی ئه‌وان ماوه‌ی 19 ساڵ دراوسێ بووین، بۆماوه‌ی 7 مانگ شیرمان
پێكه‌وه خواردووه، به‌گوته‌ی دایكم نزیكه‌ی 5 جار زیاتر شیرمان
خواردووه پێكه‌وه‌و به مناڵیی هاورِێ بووین تاكو ئاماده‌یی
له‌وته‌مه‌نه‌وه خۆشه‌ویستییمان ده‌ستی پێكردو وا هۆگری یه‌ك بووین
نه‌مانئه‌توانی ده‌ستبه‌رداری یه‌كتر بین، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر
راسته‌قینه‌و راستگۆیانه په‌یدابوو له‌نێوانمانا رۆژ به رۆژ زیاتر
ئه‌بوو له‌نێوانمانا. ئاماده‌ییمان ته‌واوكردو ناومان له په‌یمانگای
مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان هاته‌وه، زۆر به‌مه دڵخۆش بووم كه له‌گه‌ڵ
خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا ئه‌خوێنم وامئه‌زانی هه‌موو دنیا هی منه‌و ئیتر قه‌ت
دڵم ناخۆش نابێ، ماڵی كورِه پاش ماوه‌یه‌ك گواستیانه‌وه بۆ گه‌رِه‌كێكی
تر، زۆر له‌لام ناخۆش نه‌بوو چونكه له‌په‌یمانگا ئه‌مبینی. حه‌زیشم
ئه‌كرد دووربین بۆئه‌وه‌ی كورِه‌كه بێته داوام. ساڵی یه‌كه‌ممان
ته‌واوكرد ساڵی دووه‌م چه‌ند رۆژێكی مابوو، هاتنه داوام. چه‌ند كه‌سێك
هاتن دانیشتن. دوای ئه‌وه‌ی باسی جاران ویاده‌وه‌ریی دراوسێتیی ته‌واوبوو،
خوازبێنیی ده‌ستیپێكرد كه من بده‌ن به برِوا. باوكم زۆر پێی خۆش‌بوو و
قسه‌ی باوكم وباوكی كۆتایی هات و رۆژی ماره‌برِین دیاریی كرا، به‌ڵام
به‌داخه‌وه دایكم وتی ئێوه باسی چی ئه‌كه‌ن ئه‌ی نازانن كه (كه‌نارو
برِوا )خوشك وبران؟هه‌موو سه‌ریان سورِماو وتیان چۆن؟ دایكی ئه‌ویش وتی
راسته زیاتر له 5 جار پێكه‌وه شیریان خواردووه. ئێمه كه ئه‌م
قسه‌یه‌مان بیست وه‌ك ئه‌وه‌ی له بانێكه‌وه به‌رمانده‌نه‌وه وابوو،
به‌هه‌رحاڵ خۆم چووم بۆلای مه‌لایه‌كی زیره‌ك قسه‌كانم بۆ گێرِایه‌وه‌و
ماوه‌ی شیرخواردنه‌كه‌شم پێ وت، ئه‌ویش هه‌مان رای دایكمی هه‌بوو.
ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌وان رۆشتبوونه‌وه برِوا چاوه‌رِوان بوو مژده‌ی
هاوسه‌رێتیی ببه‌نه‌وه بۆی، به‌ڵام پێیان وتبوو برِوا گیان تۆ له‌گه‌ڵ
كه‌نار خوشك وبران.! ئنجا هاواری ئه‌و و گریانی من هاته‌كایه‌وه.
خۆزگه‌مان به مردن ئه‌خواست . من زۆرم هه‌وڵدا بۆ خۆكوشتن به‌ڵام
خوشكه‌كانی ترم به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كردم. هه‌واڵی برِوام بۆ هات كه
دوو رۆژ دوای هه‌واڵه‌كه چۆته ده‌ره‌وه‌و نه‌گه‌رِاوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌خۆش كه‌وتم و ره‌نگم زه‌ردهه‌ڵگه‌رِاو خواردنم نه‌ما،
خۆم وه‌ك مردوو ئه‌بینی. له‌پاش 11 مانگ هه‌واڵی برِوایان بۆ هێناین كه
له ئه‌ڵمانیایه، ئنجا دڵم تۆزێك باش بوو وشه‌و و رۆژ بیرم
له‌خۆشه‌ویستیی خۆمان ئه‌كرده‌وه. پاش ئازادكردنی عیراق 2004 گه‌یشته‌وه
كوردستان ولێره‌ش خێزانی دروستكرد كه كچه‌كه پورزام بوو، منیش برِیارم
دابوو تا ئه‌و ژن نه‌هێنێ شوو نه‌كه‌م.
ئێستا ئه‌و له وڵاتێكی دووره‌و منیش هه‌ر له‌كوردستانم.
* زۆر سوپاس بۆ خاتوو كه‌نار ودایكی برِوا
* ئه‌م به‌سه‌رهاته له شاری هه‌ولێر رویداوه
|
Views: 704 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|