Main » 2008 » نوفمبر » 11 » چەند هەنگاوێك بۆ گەیشتن بە ئاسوودەیی
2.12.56 PM چەند هەنگاوێك بۆ گەیشتن بە ئاسوودەیی |
چەند هەنگاوێك بۆ گەیشتن بە ئاسوودەیی
هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی نەكردن گرفتێكی دەروونی گەورەیە، ئەو گرفتە هیچ پەیوەند بەدەستەبەر بوونی پێداویستییە مادییەكان نییە.
حەز دەكەی هەمیشە هەست بە ئاسوودەیی بكەی، ئارام و خۆراگر بی، دەبێ هەوڵ
بدەی لە كردارەكانی خۆتدا گۆڕانكاری پێك بێنی. بۆ ئەم مەبەستە ئەو چەند
هەنگاوە بگرە بەر سوودێكی زۆری دەبێت:
- هەمیشە هەموو كارەكان خۆت بەڕێوەی مەبە:
زۆر كەس حەز دەكات هەرچی كاروبارە خۆی بەڕێوەی ببات، هیچ شتێك بۆ كەسانی
دیكە نەهێڵێتەوە، هەوڵبدە كەسانی دیكەش بەرپرسیایەتی وەربگرن.
بەرپرسیاریەتی جۆراوجۆر لەیەك كاتدا وەرمەگرە:
رەنگە بتوانی زۆر ئەرك پێكەوە ئەنجام بدەی، بەڵام چەند بەرپرسیارییەتییەك
ماندوویەتی دێنێ و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ئاسوودەی ینەكەی.
- هەمیشە بیر لەسەركەوتنەكانت بكەوە:
سەركەوتنێك لە ئەركێكدا رەنگە سەركەوتنی دیكەی بە دواوە بێت، هەستی خۆم بەكەمگری وەلاوە بنێ، رێزی بۆ سەركەوتنەكانت دابنێ.
گرنگی بە نیازەكانی خۆشت بدە:
- هەمیشە لەبیری رازی كردنی كەسانی دیكە دا مەبە، هەندێكیش بەخۆت رابگە،
ئەوە خۆپەرستی نییە، هەر ئەركێكی پێیان سپاردی دەستبەجێ مەڵێ بە چاوان،
بگرە بیری لی بكەوە. هەمیشە روك و راست بە.
- لە نێوان كار و ژیاندا هاوسەنگی دابنێ:
تێكەڵ كردنی ئەرك و كار لە گەڵ ژیانی تایبەتی دەبێتە هۆی شێوانی جەستە و
دەروون، هەمیشە پرۆگرامێك بۆ دەستهەڵگرتن لەكار دابنێ و پێشی پابەند بە.
لەماڵەوە قەت بیر لە كارمەكەوە و گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆت بدە.
- دژە كردارەكانتان بگۆڕن:
رەنگە هەمیشە ژیان بە ویستی تۆ نەبێت، بەڵام بە گۆڕینی دیدگای خۆت سەبارەت
بە ژیان، دەكرێ هەستی خۆت بگۆڕی، ئەگەر كەسێك بەدقەول بوو و لە كاتی خۆیدا
نەهات، خۆتی پێوە ماندوو مەكە. یان ئەگەر یەكێك بێ رێزە و تەشقەڵەت پێ
دەكات، وا بیربكەوە ئەوە خۆی سووك دەكات نەك تۆ.
- هەست و دەروونی خۆت شاد بكە:
بۆ ئەوەی كە هەست بە شادی بكەی هەوڵبدە هونەرێك فێربە، جا مۆسیقی بێ یان
وێنەگری یان.. سەردانی پیشانگاكان بكە و گوێ لە مۆسیقی بگرە. بەهیوای
سەركەوتن و هەست بە ئارامی كردنت لە ژیاندا.
|
Views: 639 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|