Main » 2008 » نوفمبر » 8 » هاوسه‌ری به‌ڕێز ئاگاداربه خێزانه‌که‌ت خزمه‌تکارت نی
3.11.36 PM هاوسه‌ری به‌ڕێز ئاگاداربه خێزانه‌که‌ت خزمه‌تکارت نی |
دنه‌که ئاماده بکه ،
من له ڕێگه‌یام ده‌گه‌ڕێمه‌وه، جله‌کانم بۆ ئتو بکه ، قۆنه‌ره‌کانم تۆزی
لێ نیشتووه بۆیه‌یان بکه ، به‌باشی سه‌عی به منداڵه‌کان بکه ،
ژووره‌که‌م بۆ خاوێن بکه‌ره‌وه ئیشی زۆرم هه‌یه تیایدا...... ئه‌مانه
چه‌ند نمونه‌یه‌کن له ووته‌ی پیاوان بۆ خێزانه‌کانیان که زۆر به‌ی جار
به شێوه‌ی فه‌رمان کردن ده‌بێت به جۆرێک ئه‌و فه‌رمان کردنه ته‌نها بۆ
خزمه‌تکار به‌کاردێ نه‌ک هاوبه‌شی ژیان..... ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر
سوڕمانه ئه‌وه‌یه هه‌ندێک له پیاوان وا هه‌ست ئه‌که‌ن ئه‌وه‌ی پێی
هه‌ڵده‌سن به‌شێکه له پیاوه‌تیان به‌وه ده‌ریده‌بڕن!! له
کاتێکدا که هیچ په‌یوه‌ندی به پیاوه‌تیه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر ده‌لاله‌ت
له شتێک بکات ئه‌وا ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌کات که نه‌زانین یان گوێنه‌دانه
به ڕۆڵی ئافره‌ته‌که له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه یان نه‌زانینی سروشتی
هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به زۆر سه‌رف کردن و به‌خشین و
به‌رزی نرخی قوربانی دان، که تایبه‌ته پێی بناسرێت له پێناو ئه‌وه‌ی
که ڕه‌زامه‌ندی مێرده‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێت و پارێزگاری لێ بکات به
باشترین وێنه و جوانترین حاڵه‌تی ده‌روونی. ئه‌وا له‌سه‌ر پیاو
پێویسته بزانێت که ئافره‌ت کائینێکه که سرووشتێکی تایبه‌ت به خۆی
هه‌یه و پێی خۆشه که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا
هه‌ست به‌بونی بکات. هه‌ندێ له پیاوان بیریان چوه‌ته‌وه که ئاینی
پیرۆزی ئیسلام چه‌ندین مافی ژنی له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی داناوه له‌وانه :
یارمه‌تی دانی له کاروباری ماڵدا، ئه‌گه‌ر زروفی ئافره‌ته‌که وابيت که
له‌ده‌ره‌وه کار بکات ئه‌وه پێویسته مێرده‌که‌ی له به‌ڕیوه‌برنی
کاره‌کانی ناو ماڵ و منداڵ یارمه‌تی بدات.... هاوبه‌شی کردنی خێزان له
کار و باری ماڵ و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و ڕیعایه کردنیان له هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا بنه‌مایه‌کی گرنگی پێکهێنانی خێزانێکی به‌خته‌وه‌ره.
هه‌روه‌ها ئاینی ئیسلام ماوه‌ی ئه‌وه‌ی داوا که پاداشتی مادی به‌رامبه‌ر
به‌خێوکردنی منداڵه‌کانی وه‌ربگرێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوا له
مێرده‌که‌ی بکات بۆ یارمه‌تی دانی ناو ماڵ ئه‌گه‌ر بێتاقه‌ت بوبێ له‌و
کاره و توانای نه‌بوو، هه‌روه‌ک چۆن مافی ئه‌وه‌ی داوه که داوا بکات
مێرده‌که‌ی خزمه‌تکاری بۆ بگرێت ئه‌گه‌ر له توانایدا بێت. ئه‌گه‌ر
پیاو له توانایدا نه‌بوو خزمه‌ت کاری بۆ بگرێت،وه‌ک چۆن به‌هۆی باری
خراپی ئابوری که ئێسته له‌زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامه‌کاندا ئه‌و کێشه‌یه
هه‌یه، پێویسته له‌و کاته‌دا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بکاته پێشه‌نگی به
یارمه‌تیدانی بۆ خێزانه‌کانی.. ئه‌وه‌ش بۆ ڕێز گرتن و نرخ دانان بۆ هه‌وڵ
و ماندووبونه‌کانی.... عاده‌ته‌ن ئافره‌ت هه‌ڵده‌سێت به
خزمه‌تکردنی خودی مێرده‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به کاروباری جۆراو جۆری
ناو ماڵیش هه‌ڵده‌سێت... لای هه‌ندێ له فوقه‌ها به واجبی نازانن ئافره‌ت
که ئافره‌ت خزمه‌تی خودی مێردی بکات، وه نابێ موحاسه‌به‌ی بکات به
ڕه‌قی و ناخۆشی ئه‌گه‌ر که‌مووکوڕی هه‌بوو له‌وه‌دا،چونکه ئه‌وه‌ی پێی
هه‌ڵده‌سێت واجب نیه له‌سه‌ری.... وه ئه‌گه‌ر لای هه‌ندێ فوقه‌هاش واجب
بێت ئه‌و جیاوازیه وا له پیاو ده‌کات که سه‌یری ئه‌وه بکات
خێزانه‌که‌ی پێی هه‌ڵده‌سێت له خۆبه‌خشین نزیکتره نه‌ک واجب بوون ...
پێویسته ئه‌گه‌ر که‌م و کوڕی تیا به‌دی کرد به شێوه‌یه‌کی نه‌رم و نیان
پێی بڵێت و هاوکاری بکات، وه هانی بدات له‌سه‌ری. کاتێک ئافره‌ت
ڕوخۆشی یان یارمه‌تی و هاندانه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌و جۆره ده‌بینێت
بێگومان خۆشی له کاره‌کانی ده‌بینێت کاتێک بۆ مێرده‌که‌ی ده‌کات... وه
هه‌وڵ ده‌دات که مێرده‌که‌ی ئاسووده بکات. له ژیان نامه‌ی پیرۆزی
پێغه‌مبه‌ردا هاتووه که( نه‌عله‌کانی دووریوه‌ته‌وه ، مه‌ڕی دۆشیوه و
کاری ناو ماڵیشی کردوه بۆ یارمه‌تی دانی خاو‌و خێزانه‌که‌ی ).... هه‌روه‌ک
خۆی ده‌فه‌رموێت ( باشترینتان ئه‌وانه‌ن بۆ خێزانه‌کانیان باشن ، وه من
باشترینتانم بۆ خێزانه‌که‌م). چیرۆکی یه‌کێ له هاوه‌ڵه
به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که ناوی (سعيد بن عامر)ه،کاتێ ده‌بێته
والی (حمص) خه‌ڵکی حمص سکاڵای له‌لای عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ده‌که‌ن و
ده‌ڵێن که له ڕۆژدا تا دره‌نگانێک نایاته لامان.... عومه‌ریش خوای لێ
ڕازی بێت پێی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن وایه؟ سعید که‌مێک بێده‌نگ
ده‌بێت، پاشان ده‌ڵێت : وه‌ڵاهی پێم ناخۆشه ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێم به‌ڵام
ناچارم له وتنی: من له ماڵه‌وه خزمه‌تکارم نیه، هه‌موو به‌یانیه‌ک
هه‌ڵده‌سم هه‌ویر ده‌شێلم و ده‌یکه‌م به نان بۆیان، پاش ئه‌وه ده‌ستنوێژ
ده‌شۆم و ده‌چمه ده‌ره‌وه بۆ لای خه‌ڵکی. که‌واته باش وایه ژن و
مێرد هاوکاری یه‌ک بن و لێپرسراوێتی بگرنه ئه‌ستۆ له بواره‌کانی
ڕۆژانه‌یاندا و دروستکردنی هاوسه‌نگی له‌و بوارانه‌دا.، واته ته‌نها ژن
یان پیاو به هه‌موو کارێک هه‌ڵنه‌سن... به هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو خێزانێک پشتیوان به خوای گه‌وره..
|
Views: 1030 |
Added by: kurdsh
| Rating: 0.0/0 |
|