السبت, 2024-11-23, 7.17.29 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » سبتمبر » 24 » کابرایه‌ک 20 کچی ته‌مه‌ن 6-10 کردووه‌ به‌ ژن
4.12.13 PM
کابرایه‌ک 20 کچی ته‌مه‌ن 6-10 کردووه‌ به‌ ژن


ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ نه‌جه‌ف، وێنه‌ی ڤیدیۆیی‌ دانپێدانانی‌ كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ بیست كچی‌ له‌نێوان ته‌مه‌نی‌ 6ـ10 ساڵیدا، له‌نێو گۆڕستانی‌ وادی سه‌لامی‌ شاره‌كه‌ كردووه‌ به‌ژن.

ئه‌م تۆمه‌تباره‌، كه‌ ئێستا له‌ گرتووخانه‌ی‌ پۆلیسدایه‌‌و به‌خێرایی‌‌و له‌ رێگای‌ بلوتوس‌و ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌، وێنه‌كه‌ی‌ له‌ باشووری‌ عێراق بڵاوبۆته‌وه‌، به‌پێی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پزیشكیی‌ پسپۆڕ، هیچ نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌روونی‌‌و جه‌سته‌یی‌ نییه‌‌و به‌ڕای‌ چاودێرانیش، تۆمه‌تبار كردنه‌كه‌ی‌ راسته‌‌و هیچی‌ له‌پشت نییه‌ "چونكه‌ سه‌ر به‌هیچ پارت‌و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسی‌ نییه‌".
به‌رپرسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هه‌واڵگری‌ جینائی‌ شاری‌ نه‌جه‌ف، مه‌هدی‌ خه‌فاجی‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لحه‌یاتی‌ راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ر له‌ ساڵێك چه‌ندین هه‌واڵ‌و سكاڵای‌ شه‌رمنانه‌یان پێگه‌شتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر چه‌ند كچێكی‌ مناڵ. ناوبراو ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ له‌میانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كچانه‌دا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ ئه‌سپ‌و عه‌ره‌بانه‌ی‌ پێیه‌‌و له‌نێو كۆڵانه‌كاندا بوتڵه‌ غاز ده‌فرۆشێت. ئه‌م كه‌سه‌ پاش رفاندن‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی‌ كچی‌ مناڵ له‌نێو كۆڵانه‌كانی‌ نه‌جه‌ف، بردوونی‌ بۆ نێو گۆڕستانی‌ وادی‌ سه‌لام‌و له‌وێ‌ ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ریان. خه‌فاجی‌ باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌وان زانیاری‌ ته‌واویان له‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌، له‌ كچێكه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ ته‌مه‌نی‌ 10ساڵه‌‌و له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌م تاوانباره‌ له‌شارۆچكه‌ی‌ كوفه‌ی‌ نزیك له‌نه‌جه‌ف، رفێنراوه‌‌و له‌ گۆڕستانی‌ وادی‌ سه‌لام كراوه‌ به‌ژن.
به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌، ئه‌نوه‌ر ته‌میمی، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ ناوی‌ عه‌لا جه‌بار كاتع عابدییه‌‌و له‌دایك بووی‌ ساڵی‌ 1969یه‌. به‌قسه‌ی‌ ئه‌م به‌رپرسه‌، عه‌لا عابدی‌، دانی‌ ناوه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ زیاتر له‌بیست كچی‌ مناڵی‌ له‌نێوان ته‌مه‌نی‌ 6ـ10 ساڵدا، كردووه‌ به‌ژن، له‌كاتێكدا كه‌ خۆشی ژنی‌ هه‌یه‌‌و خاوه‌ن چوار كچ‌و شه‌ش كوڕه‌‌و ته‌میمی‌ ده‌ڵێت "عابدی‌ كچه‌كانی‌ به‌ فێڵ بردووه‌ بۆ گۆڕستانه‌كه‌‌و له‌وێ به‌زۆر سێكسی‌ له‌گه‌ڵدا كردوون".
چیرۆكی‌ ئاشكرابوونی‌ ئه‌م تاوانباره‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیس له‌نێو گۆڕستانه‌كه‌، كه‌مینیان بۆ داناوه‌‌و له‌كاتی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر كچێكی‌ مناڵدا، ده‌ستگیریان كردووه‌. به‌قسه‌ی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌جه‌فیش "ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ پۆلیس بۆسه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌م تاوانباره‌ داده‌نێت". ته‌میمی‌، رونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ تاوانباره‌كه‌ هیچ ئینتیمایه‌كی‌ نییه‌‌و له‌ كۆڵانه‌كانی‌ نه‌جه‌فدا، بوتڵه‌ غازی‌ شل ده‌فرۆشێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌، له‌هه‌فته‌ی‌ رابردوودا‌و له‌چه‌ند رۆژی‌ دواتریشدا، ده‌نگوباس‌و ئاشكرابوونی‌ ورده‌كاری‌ تاوانه‌كانی‌ ئه‌م ده‌ستدرێژكاره‌، دانیشتوانی‌ شاری‌ نه‌جه‌ف‌و باشووری‌ عێراقی‌ تووشی‌ شۆك كرد، چونكه‌ عه‌لا عابدی‌ له‌ گۆڕستانێكدا ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ر كچه‌ مناڵه‌كان، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌شوێنه‌ هه‌ره‌ پیرۆزه‌كانی‌ ئاینزای‌ شیعه‌ داده‌نرێت‌و به‌بڕوای‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌ش، گۆڕی‌ زیاتر له‌ 10 پێغه‌مبه‌ری‌ تێدایه‌.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی‌ تاوانه‌كه‌شدا، رۆژ له‌دوای‌ رۆژ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی‌ مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كانی‌ نه‌جه‌فه‌وه‌، به‌یاننامه‌ی‌ سه‌رزه‌نشتكردن‌و ئیدانه‌ دژ به‌تاوانه‌كانی‌ عابدی‌ ده‌رده‌چێت‌و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نووسینگه‌ی‌ شێخ ئیسحاق ئه‌لفه‌یازی‌ یه‌كێك له‌ چوار مه‌رجه‌عه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ شیعه‌ی‌ عێراق ده‌ڵێت "ناكرێت چاوپۆشی‌ له‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بكرێت‌و ده‌بێت توندترین سزای‌ ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی‌ بدرێت". له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ ئه‌م تاوانباره‌ نه‌ك هه‌ر رێزو به‌رائه‌تی‌ مناڵه‌ ناكامه‌كانی‌ نه‌په‌رژاندۆته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌عه‌داشی‌ له‌ گۆڕستانی‌ وادی‌ سه‌لام كردووه‌، كه‌ به‌قسه‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌ "لای‌ هه‌موو موسوڵمانان پیرۆزه‌
Views: 826 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  سبتمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz