الأربعاء, 2024-05-15, 7.01.53 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2010 » أوكتوبر » 13 » تائێستا له‌كوردستان ''ماره‌به‌جاش'' كاری‌ پێده‌كرێت
2.08.01 PM
تائێستا له‌كوردستان ''ماره‌به‌جاش'' كاری‌ پێده‌كرێت

                                                                       

 

                     هاوڵاتییه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ ماوه‌ی‌ ساڵ‌و نیوێكه‌ی‌ به‌مه‌به‌ستی‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ (ته‌ڵاق)ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چه‌ندین شوێنی‌ كردووه‌‌و چه‌ند مه‌لایه‌ك لیژنه‌ی‌ فه‌توا له‌سلێمانی‌، دوای‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بڕیارێكی‌ دادگا له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی‌، چاره‌سه‌ری‌ «ماره‌به‌جاش« یان بۆ پێشنیاركردووه‌. سالار (35 ساڵ)، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵ‌و نیوه‌دا، په‌نای بۆ زۆر شوێنی ڕه‌سمی‌و ناڕه‌سمی بردووه‌، تا چاره‌سه‌رێكی یاسایی‌و شه‌رعی بۆ كێشه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌.
سالار كه‌ خاوه‌نی 2 كچه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌كاتی توڕه‌بووندا ته‌ڵاق هاتووه‌ به‌زمانیدا، له‌سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می 2009، یه‌كه‌م جه‌لسه‌ی دادگاییان بووه‌ له‌نێوان خۆی‌‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، پاشان حاكم بڕیاری كۆتایی له‌دۆسییه‌كه‌ی سالار داوه‌‌و تێیدا هاتووه‌ «له‌سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك ته‌ڵاقیان كه‌وتووه‌.«
به‌ڵام، كه‌سوكاری‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ دادگایان پێ قبوڵ نابێت‌و ته‌میزی ده‌كه‌نه‌وه‌، سالار بڕیاره‌كه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ له‌جانتا ره‌شه‌كه‌ی ده‌رهێنا كه‌ تیایدا هاتووه‌ «ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا راسته‌‌و موافقه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رع‌و قانون.«
سالار بۆ چاككردنه‌وه‌ی ته‌ڵاقه‌كانی روو ده‌كاته‌ لیژنه‌ی فه‌توا له‌سلێمانی‌‌و پێیانووتووه‌ «ئه‌وه‌ی حاكم پێت ده‌ڵێت ئه‌م ته‌ڵاقه‌ت نه‌كه‌وتووه‌ غه‌ڵت ئه‌كات.«
مه‌لاكانی ئه‌و لیژنه‌یه‌، «چاره‌سه‌ر زه‌وجی ته‌حلیله‌- واته‌ ماره‌به‌جاشی لای خۆمان« بۆ سالار پێشنیاركردووه‌.
به‌ڵام، هه‌ریه‌ك لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ژنانی كوردستان‌و لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ سالار پێشنیاركراوه‌ 

           

                                  

Views: 637 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أوكتوبر 2010  »
إثثأرخجسأح
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz