الأربعاء, 2024-05-15, 9.02.34 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يوليو » 11 » رسته‌یه‌كی سۆزداریی راسته‌وخۆ له‌لای چه‌پی له‌شته‌وه‌ ده‌وترێت
6.17.32 PM
رسته‌یه‌كی سۆزداریی راسته‌وخۆ له‌لای چه‌پی له‌شته‌وه‌ ده‌وترێت


كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ گوێی چه‌پ هه‌ر زانیارییه‌ك به‌مێشكی مرۆڤ بدات، ئه‌وا زانیاری هه‌ست و سۆزه‌كانی مرۆڤن.
ئه‌و زانایانه‌ ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه‌ مێشكی مرۆڤ به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ ئه‌ویش لای راست و لای چه‌پن، كه‌ به‌شی لای چه‌پ جێی مه‌نتیقه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاره‌ لاوه‌كیه‌كانی وه‌ك زمان و زانست و ستراتیژیه‌كان و لای راستیش رابه‌ری له‌پێشبینییه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وت و خه‌یاڵ كردن و هه‌ست و نه‌ست ده‌كات.
ئێستا ئه‌گه‌ر بزانیت رسته‌یه‌كی سۆزداریی راسته‌وخۆ له‌لای چه‌پی له‌شته‌وه‌ ده‌وترێت، ئه‌وا خێراتر به‌ناوه‌ندی هه‌ستت ده‌گات و ده‌ركی پێ ده‌كه‌یت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چاوی راستیش به‌زیره‌كی زیاتر ده‌توانێت ره‌نگه‌كان زووتر ده‌رك پێبكات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دایكان ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كرێن كه‌ گۆنای چه‌پی منداڵه‌كانیان ماچ بكه‌ن یا به‌ده‌ستی چه‌پ منداڵه‌كانیان له‌باوه‌ش بگرن.
له‌راستیدا زانكۆی ساكسی ئینگلیزی له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا نیشانی داوه‌ كه‌ 85% ی ژنانی راسته‌ ده‌ست یا چه‌په‌ به‌ده‌ستی چه‌پیان منداڵه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن و به‌م شێوه‌یه‌ش نیشانه‌ فیزیكی و هه‌ستیه‌كانی منداڵه‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌ره‌و لای راست بۆ مێشكی دایكه‌كه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و زانیاریه‌ی كه‌ تایمز داویه‌تی، به‌مزوانه‌ كۆمه‌ڵێك زانا له‌زانكۆی سم هاستۆن ی ئه‌مریكی به‌تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌زارو 120 كه‌س ده‌ریانخستووه‌ كه‌ گوێی چه‌پیان گوێی عیشقه‌ به‌رێژه‌ی 69% یان ده‌توانن باشتر ته‌واوی ده‌سته‌واژه‌ سۆزداریه‌كان ده‌رك پێبكه‌ن كه‌ له‌لای چه‌پی گوێیانه‌وه‌ دێت، هه‌روه‌ها 56% یشیان ده‌توانن له‌لای راسته‌وه‌ به‌قوڵی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ ببیستن
Views: 589 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يوليو 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz