الأربعاء, 2024-05-15, 2.59.03 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » يوليو » 11 » لەرێگەی قوتابخانە بۆ یەكەمجار شەماڵم بینی
6.15.01 PM
لەرێگەی قوتابخانە بۆ یەكەمجار شەماڵم بینی

كچێكی تەمەن 16 ساڵان بووم و دوو خوشكم هەبوو كە هەردوكیان لەخۆم گەورەتربون، باوكم كادیرێكی بەرزی حیزبێكی عیلمانیەو دایكم ژنی ماڵەوەیە. ماڵمان بەردەوام جمەی دێت لە میوان، كادیر و پێشمەرگە و برادەرەكانی ئەو حیزبەی كە باوكمی لێیە یەكێكە لەو حیزبانەی كە بەردەوام بانگەشەی ئازادی و دیموكراسی دەكات، بەڵام هەڵسوكەوتەكانی باوكم، بیروباوەڕو رەفتارەكانی باوكم وەكو ئەوە وایە لە لایەنێكی توندڕەوی سەلەفی و دواكەوتووبێت، لە پۆلی سێی ناوەندی بووم، رۆژێكیان وەكو عادەتی هەمیشەی دەچووم بۆ قوتابخانە، ، ئەمە بووە سەرەتای یەكتربینینی من و شەماڵ. چەندین جار لەرێگەی قوتابخانەدا شەماڵ چاوەڕیی دەكردم و لەدورەوە یەكترمان دەبینی، دوای چەندین بینین خۆشەویستییەكی قووڵ لەنێوان من و شەماڵدا دروستبوو، باوكم كەسێكی دڵپیس و بیروباوەڕ تەسكبوو، جگە لەقسەی خۆی قسەی كەسی تری بەڕاست نەدەزانی، زۆربەی هاوڕێكانم موبایلیان هەبوو من نەمبوو، باوكم ئامادەنەبوو موبایلێكم بۆ بكڕێ و دەیووت(كچ موبایلی بۆچییە؟). لەكۆمەڵگای ئێمەدا زۆر مەترسیدارە كە كچ و كوڕێك خۆشەویستی بكەن و خەڵكی پێیان بزانێ، باجی ئەو خۆشەویستییە ئیهانەو سووكایەتیپێكردن و لێدان و زەبروزەنگ نواندن و هەندێ جاریش كوشتن دەبێ. بۆیە من پێمباش نەبوو كە بەئاشكرا لەگەڵ شەماڵدا قسە بكەم نەوەكو خەڵكی پێمانبزانێ و تووشی كێشەببین، دڵنیابووم باوكم چەقۆی لەملمدەنا، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، شەماڵی خۆشەویستم هەستا دوو ئامێری موبایلی بۆ كڕیم لەگەڵ دوو سیمكارتی (ئاسیاو سانا). ئیتر لەمە بەدواوە(بێئەوەی ماڵەوەمان پێم بزانن) زۆر بەئاسانی لەگەڵ یەكتریدا قسەمان دەكردو دەرگای دڵی خۆمان بۆیەكتر دەكردەوە،، لەماڵەوە موبایلەكانم خستبووە سەر (هەزە) كاتی قسەكردنیشمان دیاریكردبوو كەبەزۆری بەیانیان بوو لەبەر ئەوەی باوكم لەدەوام بوو، دایكیشم مەشغولی ماڵ و منداڵ بوو بەمشێوەیە پێكەوە قسەمان دەكرد

كچێكی تەمەن 16 ساڵان بووم و دوو خوشكم هەبوو كە هەردوكیان لەخۆم گەورەتربون، باوكم كادیرێكی بەرزی حیزبێكی عیلمانیەو دایكم ژنی ماڵەوەیە. ماڵمان بەردەوام جمەی دێت لە میوان، كادیر و پێشمەرگە و برادەرەكانی ئەو حیزبەی كە باوكمی لێیە یەكێكە لەو حیزبانەی كە بەردەوام بانگەشەی ئازادی و دیموكراسی دەكات، بەڵام هەڵسوكەوتەكانی باوكم، بیروباوەڕو رەفتارەكانی باوكم وەكو ئەوە وایە لە لایەنێكی توندڕەوی سەلەفی و دواكەوتووبێت، لە پۆلی سێی ناوەندی بووم، رۆژێكیان وەكو عادەتی هەمیشەی دەچووم بۆ قوتابخانە، لەرێگەی قوتابخانە بۆ یەكەمجار شەماڵم بینی، ئەمە بووە سەرەتای یەكتربینینی من و شەماڵ. چەندین جار لەرێگەی قوتابخانەدا شەماڵ چاوەڕیی دەكردم و لەدورەوە یەكترمان دەبینی، دوای چەندین بینین خۆشەویستییەكی قووڵ لەنێوان من و شەماڵدا دروستبوو، باوكم كەسێكی دڵپیس و بیروباوەڕ تەسكبوو، جگە لەقسەی خۆی قسەی كەسی تری بەڕاست نەدەزانی، زۆربەی هاوڕێكانم موبایلیان هەبوو من نەمبوو، باوكم ئامادەنەبوو موبایلێكم بۆ بكڕێ و دەیووت(كچ موبایلی بۆچییە؟). لەكۆمەڵگای ئێمەدا زۆر مەترسیدارە كە كچ و كوڕێك خۆشەویستی بكەن و خەڵكی پێیان بزانێ، باجی ئەو خۆشەویستییە ئیهانەو سووكایەتیپێكردن و لێدان و زەبروزەنگ نواندن و هەندێ جاریش كوشتن دەبێ. بۆیە من پێمباش نەبوو كە بەئاشكرا لەگەڵ شەماڵدا قسە بكەم نەوەكو خەڵكی پێمانبزانێ و تووشی كێشەببین، دڵنیابووم باوكم چەقۆی لەملمدەنا، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، شەماڵی خۆشەویستم هەستا دوو ئامێری موبایلی بۆ كڕیم لەگەڵ دوو سیمكارتی (ئاسیاو سانا). ئیتر لەمە بەدواوە(بێئەوەی ماڵەوەمان پێم بزانن) زۆر بەئاسانی لەگەڵ یەكتریدا قسەمان دەكردو دەرگای دڵی خۆمان بۆیەكتر دەكردەوە،، لەماڵەوە موبایلەكانم خستبووە سەر (هەزە) كاتی قسەكردنیشمان دیاریكردبوو كەبەزۆری بەیانیان بوو لەبەر ئەوەی باوكم لەدەوام بوو، دایكیشم مەشغولی ماڵ و منداڵ بوو بەمشێوەیە پێكەوە قسەمان دەكرد..
لەقوتابخانە دەریكردم
زۆر جار كە من و شەماڵی خۆشەویستم قسەمان دەكرد باسی ئەوەمان دەكرد كە دوای ئەوەی خوێندن تەواو دەكەم بێتە داوام و زەواج بكەین، شەماڵیش هەمان بۆچوونی منی هەبوو و دەیگووت تۆ خەمی منت نەبێ بەس خوێندنەكەت تەواوبكە هەموو شتێك بەدڵی خۆمان دەبێ. بەڵام لەم وڵاتەدا كوا هەموو شتێك بەدڵی عاشیقان و خۆشەویستان بووە!.
وەكو باسم كرد باوكم كابرایەكی دڵپیسبوو، جارێكیان هەموومان لەماڵ دانیشتبووین، باوكم پێیگوتم كەچیتر نابێ بچی بۆ قوتابخانە! ئەم قسەیەی باوكم رایچڵەكانمە بەرامبەر باوكم هیچم نەگوت، بەڵام لای دایكم دەردە دڵی خۆم باسكردو پێمگووت كە هۆكاری چییە باوكم ناهێڵێ درێژە بە خوێندن بدەم. لەراستیدا ئایندەی خۆم لەوەدا دەبینییەوە كە خوێندن تەواوبكەم، بەڵام باوكم هەرسووربوو لەسەر بڕیارەكەی خۆی و گوتی ئەمڕۆ دوا رۆژی قوتابخانەت بوو..ماڵەوەمان لەبەر قیڕەو هەڕەشەی باوكم دەلەرزی و دەیگووت ئەگەر بچی بۆ قوتابخانە هەردوو پێت دەشكێنم و دەتسووتێنم..منیش جگە لەجێبەجێكردنی فەرمانە زاڵمانەكەی باوكم هیچ شتێكم بۆ نەمایەوە بۆیە بەو شێوەیە لە قوتابخانە دەریكردم!
نزیكەی دوو ساڵ دەبوو لە قوتابخانە دەرچووبووم، پەیوەندی من و شەماڵ رۆژ لەدوای رۆژ قووڵتردەبووە، تا ئاسمان یەكتریمان خۆشدەویست و بڕوامان یەكتری هەبوو. من لە قوتابخانە دەریانكردم، ئەوەی ئومێدی بەمن بەخشی خۆشەویستەكەم بوو، ئەگەر ئەو نەبوایە لەوانەبوو خۆم تووشی كارەساتێك بكردایە. من و شەماڵ رۆژێكمان دانا بۆ ئەوەی بێتە داخوازیم..ئەوەبوو رۆژێكیان جەماعەتی ماڵی شەماڵ هاتن بۆ ماڵمان و داخوازی منیان كرد. باوكم بێئەوەی پرسێك بەمن یان دایكم بكا یەكسەر رەدی میوانەكانی دایەوەو رازی نەبوو. ئەوەبوو میوانەكان بەدەستبەتاڵی گەڕانەوە، من ئەمەم بەشتێكی ئاسایی دانا چونكە باوكی خۆم باش دەناسی و دەمزانی وەڵامەكەی چیی دەبێ. لەبەر ئەوەی لەوەتەی من خۆمناسییەوتەوە باوكم هەمووشتێكی بەدڵی خۆی كردووەو ئەوەی بەدڵی ئێمەبێت ئەو رەتیدەكردەوەو هیچ كاتێكیش پرسی بەئێمە نەكردووە. من و خۆشەویستەكەم كۆڵمانەدا دوای چوار مانگ بۆ جارێكی دیكە شەماڵ كۆمەڵێك لە برادەرەكانی باوكم (ئەوانەی كەلەگەڵیدابوون و كادیری یەك حیزببوون)نارد بۆ داخوازیم، ئەمجارەش باوكم بەیەك وشەی (نایدەم)وەڵامی میوانەكانی دایەوە، ئەم هەوڵەیش سەری نەگرت. لەدوای هەر هاتنێكی ئەو خەڵكانە بۆ داخوازیم من رووبەرووی لێدان دەبوومەوە، باوكم بە سۆندەو قایشی پانتۆڵەكەی هەموو گیانمی سووردەكردەوەو دەیگووت دیارە تۆ ئەو كوڕە خوێڕیە دەناسی بۆیە وازناهێنێ. مامەڵەی باوكم بەشێوەیك بوو كە تەحەمول نەدەكرا، ئەوە بوو چاودێریشی خستەسەرم و رێگەی دەرچوونی بۆ دەرەوە بۆ ماڵە خزمانیش لێقەدەغەكردم و بەبرا بچكۆلەكەمی وتبوو كە چاودێرێم بكا لەماڵەوە..
بەمشێوەیە هەر پێنج شەش مانگ جارێك شەماڵ كۆمەڵێك خەڵكی دیكەی دەنارد بۆ داوام. بەڵام هەموو هەوڵەكان سەرینەگرد. دواجار كە هاتن بۆ داوام باوكم پێیانی گوت: كە ئەگەر ئەمجارە بێنەوە بۆ داخوازی كچەكەم ئەوە شەماڵ دەكەمە قوربانی یەك مەخزەن فیشەك! سەیرم لەوەدەهات باوكم لەلای برادەرەكانی كە دەهاتن بۆ ماڵمان یەكێك بوو لە قسەزانەكان و بەفەردە (دیموكراسی و ئازادی) لێدەباری، كەچی خۆشەویستەكەشم دەكاتە قوربانی مەخزەنێك فیشەك و بەسۆندە لێمدەدا!
ماڵ یەكپارچە بۆ من ببووە زیندان و بەندینخانە، نەك تەنها باوكم بەڵكو دایكم و تەنانەت مامێكیشم ئازاریان دەدام و هەر جارێك بهاتایەتە ماڵمان كۆمەڵێك قسەی سووك و قێزەونی دەگوتم و دەیووت(... دڵداری دەكەی)! برایەكی بچوكم هەبوو كەتەمەنی 10 ساڵ دەبوو لەباوكم خراپتربوو بۆم زۆر جار قژمی رادەكێشاو تاكە پێڵاوی تێدەگرتم، ئەگەر بەرگریم لەخۆم بكردایەو پەنجەم لەو برایەم بدایە، ئەوا شەق و تێهەڵدانەكانی باوكم حازربوون. من هیچ ئومێدێكم بە ماڵی خۆمان نەما، لەوە دەترسام رۆژێك خۆم بسوتێنم و كۆتایی بەژیانی خۆم بهێنم، بەڵام بیرم لە شەماڵدەكردەوە لەهەموو شتێك پەشیماندەبوومەوە. شەوێكیان كاتژمێر 10ی شەو بوو باوكم زۆری لێدام بەشەق و پێبەقەو سۆندە هەمووگیانی خەڵتانی خوێن كرد، هەزار قسەی سووكی پێكردم دەیگووت هەردووكتان دەكوژم! لەراستیدا من لەخۆم نەدەترسام بەڵكو لە شەماڵی خۆشەویستم ئەترسام كە تووشی كێشەیەك ببێ. ئەو شەوە دوای لێدانێكی زۆر خەو نەچووە چاووم، خۆم وەكو ئاژەڵێكی بێدەسەڵات دەهاتە بەرچاو، بەدزییەوە نامەیەكم بۆ شەماڵ ناردو گووتم من تەحەمولم نەماو لەماڵ هەڵدێم و دێم بۆ فڵان شوێن دەبێ پێكەوە بڕۆین، كاتژمێر یەكی شەو بوو ماڵمان هەموویان خەوتبوون، بەدزییەوە دەرگام كردەوەو لەماڵ هاڵهاتم، چووم بۆ ئەو شوێنەی كە، ئەوە بوو ئەوەندەی پێنەچوو شەماڵ هات و كەمنی بەو دیمەنە بینی دەستی كرد بەگریان و منیش لەگەڵیدا، هەردووكمان زیاتر لەنیو كاتژمێر گریاین. باسی هەمووشتێكم بۆ خۆشەویستەكەم كرد، داوام لێكرد كەپێكەوە شار بەجێبهێڵین و بڕۆین بۆ شوێنێك كە كەس پێمان نەزانێ، گوتم دەبێ سومعەی باوكم بشكێنم و كارێكی پێبكەم تۆڵەی ئەو هەموو ئێش و ئازارەی لێبكەمەوە. بەڵام شەماڵی خۆشەویستم بەجۆرێكی تر بیری دەكردەوە ئەو لەگەڵ راكانی مندا نەبوو، شەماڵ گوتی: ئێمە نابێ كاری وەها بكەین لەبەر ئەوەی دەبینە كێشە بۆ دوو بنەماڵەو لەوانەیە خوێنڕشتن و شەڕو شۆڕی لێبكەوێتەوە، مادام ئێمە یەكتریمان خۆشدەوێ و لەگەڵ یەكتردا راستدەكەین ئەوە كەس نییەو ناتوانێ لەیەكمان بكا. ئەوە بوو بۆ جارێكی تر پەیمانمان بەیەكتریدا (كە یان بۆ یەك دەبین یان بۆ گڵ)، شەماڵ لە قسەكانی خۆم پەشیمانی كردمەوە، ئەوە بوو تا نزیك ماڵی خۆمان رەوانەمی كردو گەڕامەوە بۆ ماڵەوەو بەئەسپایی چوومە سەر جێگەكەی خۆم و كەس پێی نەزانیم...
باوكم و ئەو كەسانەی وەكو ئەو بیردەكەنەوە وادەزانن كە دەتوانن رێگە لەخۆشەویستی بگرن و دوو عاشق لەیەكتری بكەن، بەڵام خەیاڵیان خاوە، ئەو جۆرە كەسانە دەتوانن داخی دڵی خۆیان بەلێدان و زەبروزەنگ و توندوتیژی بڕێژن، دەتوانن سوكایەتی بە عاشیقان بكەن و خەڵتانی خوێنیان بكەن، بەڵام ناتوانن هەرگیز عیشق و خۆشەویستی لەدڵی عاشقان و خۆشەویستاندا دەربكەن و لەیەكیان بكەن ئێستا.خۆشەویستی من شەماڵ بۆ پێنج ساڵە بەردەوامەو تا هەتایە بەردەوام دەبێ، هەردووكمان سوێندمان خواردووە (كە یان بۆ یەك دەبین یان بۆ خاك) ...
Views: 600 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  يوليو 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz