الثلاثاء, 2024-05-14, 10.38.34 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » مايو » 20 » ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان زۆرترین رووداوی هاتووچۆی ناوه‌ته‌وه
3.17.23 PM
ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان زۆرترین رووداوی هاتووچۆی ناوه‌ته‌وه


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانیایی ئاشكرایكردووه‌، ده‌ستبازی نێوان ئافره‌تان و پیاوان، به‌كارهێنانی مۆبایل هۆكاری سه‌ره‌كین، كه‌ زۆرترین رووداوی هاتووچۆیان دروستكردووه‌.

ئاژانسی (UBA)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، دامه‌زراوه‌ی دڵنیایی ئۆتۆمبێل له‌ وڵاتی به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی رووداوی هاتووچۆ ئه‌نجامداوه‌، به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه‌، ئافره‌تێك له‌ نێوان 10 ئافره‌تی به‌ریتانیایی، كه‌ ده‌كاته‌ له‌ 13%، دانیانناوه‌ به‌وه‌ی به‌هۆی گفتوگۆكردن و ده‌ستبازی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ كاتی لێخورِینی ئۆتۆمبێل هاورِێیان بوون، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، رێژه‌ی له‌ 6%ی پیاوانیش دانیانناوه‌ به‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستبازیی كردنیان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌كاتی لێخورِینی ئۆتۆمبێل، تووشی مه‌ترسیترین رووداوی هاتووچۆیی بوونه‌ته‌وه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی دڵنیایی ئۆتۆمبێلدا هاتووه‌، به‌كارهێنانی مۆبایل یه‌كێك بووه‌ له‌و هۆكارانه‌ی، زۆرترین رووداوی هاتووچۆی دروست كردووه‌، به‌ جۆرێك به‌ رێژه‌ی له‌ 24%ی ئافره‌تان و له‌ 28%ی پیاوان به‌و هۆیه‌وه‌ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش بوونه‌ته‌ دروست بوونی رووداوی هاتووچۆ له‌وانه‌، سه‌یر كردنی نه‌خشه‌ له‌ كاتی لێخورِینی ئۆتۆمۆبێل و گه‌رِان به‌ دوای ئێزگه‌ی مه‌به‌ست له‌ رادیۆی ئۆتۆمبێل

Views: 583 | Added by: kurdsh | Rating: 4.0/1
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  مايو 2009  »
إثثأرخجسأح
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz