الخميس, 2024-05-16, 0.50.46 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 30 » بوَچی‌ كچان له‌ چاتدا خوَیان روت ده‌كه‌نه‌وه‌
2.26.20 PM
بوَچی‌ كچان له‌ چاتدا خوَیان روت ده‌كه‌نه‌وه‌


ئێستە سەرقاڵی تەواو کردنی بەشی دووەمی بیرەوەری یەکانی چاتم ،لێرەو لەوێ بەدوو هەواڵێک کە پەیوەندی بە پرۆژەکەمەوە هەبێ دەگەڕێم و هەندێ جاریش بە ئێمێل بۆم ڕەوانە دەکەن،زۆرن ئەوو لینک و ڤیدۆیانەی چیرۆکی قێزەوەنی سووکایەتی تەواو دەکەن کە دنیای کۆمپیتەر و چات ئەی خووڵقێنێ منیش وەک نووسەری ئەم بیرەوەری یە هەووڵم داوە کە هەردەم بێ لایانە تۆماریان بکەم لە دووتوێی کتێبێک کەخوازیارم بێتە زەنگی بە ئاگابوون بۆ بێ ئاگاکان، بەڵام هەندێ جار ڕووداوێک یان وێنەیەک یان پارچە ڤیدۆێک ئەم هاژێنێ نەک بێ لایەنی لەدەست ئەدەم بەڵکوو لە نووسینەوەشی سارد ئەبمەوە چوونکە وەک هەڵکۆڵینی زامێک وایە کە هێشتا خوێنی گەرمی لێ ئەڕژێ!چەند ڕۆژێکە لینکێک خراوەتە پاڵ لینکە قێزەوەنەکانی باس لە ڕووخانی دیواری ئەخلاق و نەمانی هەستی مرۆڤایەتی کە کچێکی بەداخەوە کوورد لە یەکێ لە ڕوومەکانی پاڵتاک کامێرەی کردۆتەوەو بە دەم گوێگرتن لە میوسیکێکی کلاسیکی خۆی ڕووت ئەکاتەوە بۆ ئەوو کۆمەڵە گەنجەی ڕوومیان پڕ کردوە لە دەست خۆشی و هاندان و ووتەی بێ ڕەووشتی! ڕاستە من تەمەنێکە لە ئەووروپا دەژیم و سکس بەووشێوە پاوانە نابینم کە لە کووردستان و کۆمەڵگای ئێمە هەیە و ئەوەی لە ئەووروپا دەژی ئەزانێ و بەدی ئەکات بەڵام بەڕاستی تووشی شۆکی کردم چوونکە لەناوو کۆمەڵگای ئەووروپیش بەووشێوەیە نی یە بگرە لەنێوو سۆزانی یەکانیش بێ بەرامبەر  شتی وا ناکەن! بۆیەپرسیارم لا درووست بوو ئایا کاتێ کچێک ئەچێتە ژوورەکەی خۆی و دەرگا لەسەر خۆی دادەخات و بەدیار کامێرەوە و لەبەرچاوی کۆمەڵێ گەنج خۆی ڕووت ئەکاتەوە هۆکاری چی یە؟ئەم پرسیارە ئەمان گەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم کە لەکۆمەڵگای ئێمە و بەتایبەتی ڕەگەزی مێ قەت بیر لەوە نەکراوەتەوە وەڵامی پرسیارەکانی بدرێتەوە و سەرکووت دەکرێ، بێ لەوەی کێشەش مان هەیە لە دەربڕینی خۆشەویستی لێرە دەڵێم دەربڕین چوونکە گوومان نی یە لەوەی چ دایک و چ باووک کچی خۆیان خۆش بوێ ،لە نێوو خێزانە ئەووروپی یەکان منداڵ ڕۆژانە چەند جارێ گوێبیستی (خۆشم ئەوێی) ئەبێ لە باووک و دایکی ئەمە داینەمۆی خۆشەویستی یە واتە گەر هەشبێ پێویستی بە دەر‌رین هەیە تا بەردەوام بێ لە ناخی ئەوومنداڵە ئەم بەجێ هێشتنە و دەر نەبڕینە لە کەسایەتی ئەوو کچە ئەچەسپێ و ڕۆژێک لە روژان سەر هەڵ ئەداتەوە ئەوو پرسیارە و هەر ئەیکات هەر کەسێک بێت  گەر ناوێکی خوازیاریش بێت لە پشت کۆمپیتەریشەوە سۆزی بۆ نیشان داوو خۆشەویستی بۆ دەربڕێ ئەوا بێ بیر کردنەوە لە ئەنجامەکانی خۆی فڕێ ئەداتە باوەشی ، ئەوەی باسمان کرد ڕەنگە ڕەها نەبێ و گشتی نەبێ بەڵام ئەوەی گشتی یە کە ئافرەت  هەردەم حەزی بەوەیە سەرنجی بەرامبەری ڕاکێشێ لە ڕوومەکانی پاڵتاک و چاتەکانیش ئەبێ چی بێ سەرنجی ڕەگەزی نێر ڕاکێشێ گەر ئەوو ڕەگەزەش هەڵقووڵاوی هەمان کۆمەڵگابێت کە ڕەگەزی بەرامبەری تیا گۆشەکراوە بێ گوومان ووروژاندنی حەزی سکسی یە کە خاڵی لاوازی بەهێزترین بوونەوەری سەر ئەم گۆی زەوی یەیە  ئەویش مرۆڤە ،خۆ گەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ئەوانەی لەبەردەم کامی کۆپیتەر خۆیان ڕووت ئەکەنەوەو ئەوانەی جەستەی خۆیان لە پشت پەردەی شەوودا ئەفرۆشن جیاوازی یەکی زۆر هەیە چوونکە هەژاری یان نەبوونی چەترێک بۆ پارێزگاری کردن لێی و لاوازی پەیوەندی کۆمەڵایەتیش ئافرەت تووشی دنیای سۆزانی یەت ئەکات دواتر ئابووری  بەردەوامی پێ ئەدا کاتێ بۆی دەر ئەکەوێ دەرامەتی هێندەی وەزیرێکی ووڵاتە! وە هەر زوو چێژ و لەزەت لەم کارەی ئەمرێ و ئەبێتە پیشە!بەڵام بۆ ئەوەی یەکەم کە زووربەی زۆری لەوانەن کە لە هەندەران دەژین کە دوورن لە کێشەی ئابووری و پارێزگاریش یاسا پێی ئەبەخشێ گەر لەلایەن کەس و کاری یەوە ئەووهەستەی نەدرێتێ.ئەوا بۆمان دەردەکەوێ کە بەرامبەر کەسێکی نەخۆشین زیاتر وەک لە کەسێک کە شەرەفی خۆی نەک ئەوو شەرەفە تەقلیدی یەی باس ئەکرێ بەڵکوو ڕێز نەگرتن لە جەستەی خۆی ڕاوەستاوین!وەدڵنیاشم ئەوو کەسە کاتێ خۆی لە سایدێکا ئەبینێ کە بە هەزاران کەس لە جەستی ئەڕوانن پەشێمان ئەبێتەوەو ئەووسا ئەزانێ کە چ هەڵەیەکی کردوە بەڵام پاش چی، بەڕاستی کاتی ئەوە هاتوە کە بیرێکی جدی بکرێتەوە لە شێوەی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوە نەک لە خوێندن گا بەڵکوو لە ناووخێزانیش ئەبێ پیاچوونەوە هەبێ،لێرە وەڵام دانەوەی پرسیارەکان بناغەی درووست بوونی ئەوو منداڵەیە بەتایبەتی لەدوای قۆناغی (قەدعە) خۆ گەر وەڵامیشت پێنادرێتەوە خۆ ئەتوانی ڕێگر بیت لە درووست بوونی تۆ کاتێ هەموو ماڵەکەت یەک ژوورە و بە پاساوی ئەوەی منداڵە هەر پێنج ساڵێکە سکس بکەیت لەبەر چاوی ئەوە تۆ پرسیارێکت خووڵقان بۆیە ئەبێ وەڵامیش بەیتەوە گەر نا ئەوا چاوەڕێ کە وەک ئەوو کچەی خۆی بۆ دەیان کەس ڕووت کردۆتەوە چوونکە ڕۆژێک دێ خۆی بەدوای وەڵام دا دەگەڕێ گەر ئەمڕۆ بەس تۆ بناسێ ئەوا سبەی زۆر ئەناسێ تا وەری گرێ ئەوو وەڵامە، ئەووسا بۆت دەر ئەکەوێ کە منداڵ ڕاستە عەقڵی کامڵ نی یە جارێ بەس بێ عەقڵیش نی یە بەڵکوو تۆماری گشت ڕووداوە نوێکان ئەکات و هەڵی ئەگرێ بۆ کاتی خۆی

Views: 3005 | Added by: kurdsh | Rating: 4.0/2
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz