الأربعاء, 2024-05-15, 12.52.16 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 25 » ژن و ده‌وڵه‌مه‌ند زۆر ده‌خه‌ون
3.12.25 PM
ژن و ده‌وڵه‌مه‌ند زۆر ده‌خه‌ون


توژه‌ره‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ زانكۆی (شیكاگۆ) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌ سه‌ر جیاوازی كاتی خه‌و له‌ نێوان ره‌گه‌ز و ئاره‌قكردنه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌، كه‌ 669 تازه‌ پێكگه‌یشتوو به‌شداریان له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ دا كردووه‌، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان، پیاوان، هه‌ژاران و ره‌ش پێست به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، ده‌وڵه‌مه‌ندان و سپی پێسته‌كان كه‌متر ده‌خه‌ون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ (دیان ئاس لۆدریدڵ) وتویه‌تی: له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت، ده‌وڵه‌مه‌ندان له‌چاو هه‌ژاران زۆرتر ده‌خه‌ون، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌ باوه‌یه‌، كه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستكه‌وتیان زۆره‌ خه‌ویان كه‌مه‌"، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش پێشبینیمان ده‌كرد وا ده‌ربچێت، به‌ڵام وانه‌بوو.

لۆدریدڵ روونیكردۆته‌وه‌" هه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ دا جیاوازی كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانی نێوان ره‌ش پێست و سپی پێستمان بۆ ده‌ركه‌وت، به‌ جۆرێك خه‌وی ئافره‌تانی سپی پێست له‌نێوان 6 بۆ 7 كاتژمێره‌، به‌ڵام خه‌وی پیاوانی سپی پێست له‌ نێوان 1 تاوه‌كو 6 كاتژمێردایه‌، بۆ ئافره‌تی ره‌ش پێستیش 5 تاوه‌كو 9 كاتژمێر، له‌ پیاوانی ره‌شپێستیش 1 تاوه‌كو 5 كاتژمێره‌.

هه‌روه‌ها لۆدریدڵ وتویه‌تی: لایه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ماوه‌ی خه‌و، به‌ جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌ كه‌شێكی ئارام و باشدان بۆیه‌ خه‌ویان له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژارن باشتره‌.
Views: 552 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz