الخميس, 2024-05-16, 5.38.38 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 14 » بۆ ماوه‌ی‌ 25 ساڵ‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی
2.26.00 PM
بۆ ماوه‌ی‌ 25 ساڵ‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی




پۆلیسی‌ ئیتاڵیا پیاوێك به‌ تۆمه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ ماوه‌ی‌ 25 ساڵه‌ به‌ندی‌ كردووه‌. پۆلیسی‌ شاری‌ (تۆرینۆ) پیاوێكی‌ ده‌ستگیركرد كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 25 ساڵ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كردۆته‌وه‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی‌ خۆی‌، ئه‌و پیاوه‌ كه‌ پۆلیس بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ‌ كوڕه‌كه‌یدا ئه‌و كاره‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌‌و هه‌ردووكیان باری‌ ده‌رونیان ته‌واوه‌‌و نه‌خۆش نین، دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ بۆ پۆلیس ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ (25) ساڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ كوڕه‌كه‌یدا كچه‌ ته‌مه‌ن (34) ساڵه‌كه‌ی‌ به‌ند كردووه‌‌و به‌ درێژاری‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ش دستدرێژی‌ سێكسیان كردۆته‌ سه‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی‌ له‌ پۆلی‌ دووه‌می‌ ناوه‌ندی‌ بووه‌‌و ته‌مه‌نی‌ نزیكه‌ی‌ 13 ساڵ‌ بووه‌‌و نه‌یهێشتوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌خوێندن، هه‌روه‌ها باوكی‌ ئه‌و كچه‌ ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: "كوڕه‌كه‌م كه‌ ته‌مه‌نی‌ 40ساڵه‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ كردۆته‌ سه‌ر هه‌ر چوار خوشكه‌كه‌ی‌‌و زۆریشی‌ لێكردون كه‌ رازی‌ بن"، به‌پێی‌ وته‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیتاڵیا ئێستا هه‌ر پێنج كچه‌كه‌ له‌سه‌نته‌ری‌ ده‌روونین تاباری‌ ده‌روونییان باش بێت
Views: 538 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz