الأربعاء, 2024-05-15, 4.31.49 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » أبريل » 8 » مۆبایل كچێك دەكاتە كۆیلەی كوڕێك
3.04.18 PM
مۆبایل كچێك دەكاتە كۆیلەی كوڕێك



شەرمین) كچێك بوو لە زانكۆ دەیخوێند خوشك و برایەكی لەخۆی بچووكتری هەبوو لە قۆناغی ناوەندی بوون، باوكی بەكاری كرێكارییەوە خەریك بوو، دایكیشی بۆ هاوكاریكردن و سووككردنی ئەم بارە قورسەی سەرشانی باوكی و بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانیان كاری دوورمانی دەكرد، مرۆڤ بێ ئاگایە لە چارەنووسی و نازانێ كە قەدەر رووە و چ ئاقارێك ئاڕاستەی دەكات، زۆر جار هەنگاوەكانی بۆ چاكە پێچەوانە دەبێتەوە و مرۆڤەكە بەرەو هەڵدێر و ماڵوێرانی دەبات
وەكو(شەرمین) بۆمان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە قۆناغی ئامادەیی پۆلی شەشەم زۆر خۆم ماندوو دەكرد و شەو و رۆژم خستبووە سەریەكدی بۆ ئەوەی بتوانم نمرەیەكی باش بهێنم و لە كۆلێژێكی بەرز وەربگیرێم، خودای گەورە ئاواتەكەمی هێنایەدی و لە كۆلێژی ئەندازیاری وەرگیرام، لە زانكۆش خۆم زۆر ماندوو دەكرد هاوپۆلەكانم هەموویان حەزیان دەكرد لێم نزیك ببنەوە، هاوڕێیەتیم بكەن، دیارە ئەو رۆژەش هەروەكو رۆژانی ئاسایی خۆم لە كۆلێژ هاتمە دەرەوە چاوم بە كوڕێكی گەنج كەوت لەوبەری شەقامەكەی بەرامبەر دەرگای كۆلیژ راوەستاوە و سەیرم دەكات، وەك ئەوەی بمناسێ زەردەخەنەی بۆ دەكردم، بۆیە هەنگاوەكانم بەپەلە هاویشت و خۆم گەیاندە پاسەكە و سەركەوتم، لە نێو پاسەكەش سەیری دواوەم دەكرد نەوەكو ئەویش سەركەوتبێ بەڵام بەرچاوم نەكەوت، كە دابەزیم لە پاسەكە ئۆتۆمبێلێك لە تەنیشتم راوەستا و هەروەكو جاران زەردەخەنەی بۆكردم، منیش زۆر ترسام لە ترسان ئارەقە لە نێوچەوانم دەهاتنە خوار و زۆر بەپەلە بەرەو دەرگای ماڵەوە رۆیشتم، قاچەكانم تێك دەئاڵان و هەنگاوەكانم خێراتر كرد، كە گەیشتمە ماڵەوەش هەر بیرم لەو گەنجە دەكردەوە كە بۆچی بەمجۆرە هەڵسووكەوت دەكات، بۆ رۆژی دواتر چاوم بەهەمان گەنج كەوتەوە لە هەمان شوێنی پێشوو راوەستاوە، ئەم هەڵسوكەوتە و بەدواداهاتنی بەدەوام بۆ بەردەرگای ماڵەوە چەندین جار دووبارە بۆوە، تا رۆژێك كاغەزێكی بۆ فڕێدام منیش زۆر بە ترس و بەدووڵییەوە كاغەزەكەم هەڵگرتەوە و سەیرم كرد ژمارە موبایلەكەی تێدا نووسرابوو، بۆیە هەر زوو لە بەردەگا كاغەزەكەم دڕاندوو فڕێمدایە نێو تەنەكەی زبڵەكە، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك رۆژێك گوێم لە زەنگی موبایلەكەم بوو كە هەڵمگرت دەنگی كوڕێك بوو دیاربوو خۆی بوو، من هەڕەشەم لێكرد و پێم گوت: ئەگەر واز لەو هەڵسوكەوتە ناشرینانە نەهێنی، ئەو قسەیە بەكەس وكارم رادەگەینم پاشان موبایلەكەم لەسەرداخست، دیاربوو راوەستانی لەبەردەرگای كۆلیژ گۆڕی بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و دووبارە تەلەفۆنی بۆكردمەوە، ئەمجارەش هەڕەشەم لێكرد كە ژمارەكەی دەدەمە لایەنی پەیوەندیدار دیسان موبایلەكەم داخستەوە، چەند رۆژێك نە پەیوەندی كرد و نە لەبەردەگای كۆلیژ راوەستا، منیش رۆژانە وەكو عاداتی خۆم هەركاتێ لە دەرگای كۆلیژ دەردەچووم سەیری شوێنەكەم دەكرد، بەڵام بەرچاوم نەدەكەوت، بۆیە لە دڵی خۆم گوتم: دیارە ئەم گەنجە كوڕێكی رێكوپێكە و رەوشتی منی بەدڵ بووە كێ ناڵێت بەڕاست منی خۆش دەوێت دوای چەند رۆژێك پەیوەندی پێكردمەوە كە موبایلەكەم هەڵگرت گوێم لەدەنگی بوو زۆر دڵخۆش بووم ئەویش داوای لێبوردنی كرد لەو هەڵسوكەوتانەی كە بەرامبەرم كردبووی و دەستی كرد بە قسەی جوان و پەیڤی خۆشەویستی، پێی گوتم: بڕوام پێبكە من لەو گەنجانە نیم و نیازم پاكە و مەبەستم خراپ نییە بەڵكو دەمەوێت بتخوازم، تۆ كچێكی رێكوپێكی و تۆم زۆر بەدڵە و تۆ بەخاوەن ئەخلاق و رەوشت بەرزی و منیش دەمێكە لە كچێكی وەكو تۆ دەگەڕێم كە ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ پێك بهێنم، منیش لەگەڵی كەوتمە قسەكردن و بەمجۆرە پەیوەندییەكەمان بەردەوامبوو، بەو قسەرازاوە و بریقەدارانە وای لێكردم رۆژ لە دوای رۆژ دڵم بۆی بچێت و خۆشم بوێت، ئەوە بوو رۆژانە كە لە دەرگای زانكۆ دەردەچووم و چاوم پێدەكەوت زۆر دڵخۆش دەبووم، تاوای لێهات پەیوەندییەكەمان گەیشتە ئاستی پێكەوەدەرچوون، من وا هەستم دەكرد لەگەڵ ئەو كوڕە ئیرادەم زەوتكراوە و دڵمی لە جەستە دەرهێناوە، هەر قسەیەكی دەكرد بڕوام پێی دەكرد، داوام لێكرد بێت بۆ داوام ئەویش پێی گوتم: ئەوە ئاواتی منە كە رۆژێك دابێت تۆ ببیت بە خێزانم و من و تۆ پێكەوە لە ماڵێكی خنجیلانە بەخۆشی و كامەرانی بژین، من بەو قسانە دەچوومە خەیاڵەوە و بڕوای تەواوم پێی هەبوو، تا ئەو رۆژەی پێی گوتم:(شەرمین) گیان پێویستمان بە دانیشتنێكی درێژ هەیە بۆ ئەوەی قسە لەسەر هەندێ مەسەلەی پەیوەست بەخۆمان بكەین باشترین شوێنش ماڵی خۆمانەو، بەمجۆرە رازیكردم و چووم لەگەڵی، هەر كە دانیشتم و كەمێك پشووم دا ئاوێكی ساردی بۆ هێنام تەنیا ئەوەندەم زانی كە خواردمەوە ئیدی ئاگام لەخۆم نەما، كاتێك بەخۆم هاتمەوە نازانم چی بڵێم شەرمین بەدەم قسەكردنەوە كێشاو فرمێسك لە چاوەكانی دەهاتنە خوار و گوتی: سەربەرزی خۆم لەدەستدابوو هاوارم كرد و دەستم كرد بە گریان پێم گوت: بۆ واتكرد، مەترسە دوای چەند رۆژێكی دیكە دێم بۆ داوات و مارەت دەكەم بە دڵێكی پڕ لەخەم بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە، قاچەكانم توانای رۆیشتنیان نەمابوو دنیا لەبەرچاوم تاریك بووبوو بەردەوام دەگریام تەنانەت نەمتوانی دەوامی كۆلیژیش بكەم، رۆژلەدوای رۆژ وەزعم خراپتر دەبوو، چاوەڕوانی ئەو كوڕە بووم بێت بۆ خوازبێنیم رۆژێك زەنگی موبایلەكەم لێیدا و ئەو كوڕەبوو پێی گوتم: دەمەوێت بتبیم كارێكی گرنگم پێتە، منیش زۆر دڵخۆش بووم گوتم دیارە بۆ مەسەلەی خوازبێنییەكەیە بۆیە زۆر بەپەلە چووم كە گەیشتم پێش ئەوەی قسە بكەم پێ گوتم: حەز ناكەم بەهیچ جۆرێ باسی خوازبێنی بكەیتەوە، دەمەوێت هەروا پێكەوە رابوێرین، كە ئەو قسەم گوێ لێبوو، وەكو شێتم لێهات و دەستم بەرز كردەوە كەچی دەستی گرتموو هەڕەشەی لێكردم، منیش گوتم: تۆ مرۆڤ نی؟ بۆ هەڵەی خۆت راست ناكەیتەوە؟ گوتی: هەڵەی چی من هیچ هەڵەم نەكردووە وەرە سەیری ئەو موبایلە بكە بزانە چی تیایە كە سەیرم كرد چیم بینی هەموو كارەكەی بەموبایل وێنەگرتبوو، هەڕەشەشی لێكردم كە دەبێ هەرچی ئەو بڵێ بە گوێی بكەم ئەگینا ئابڕوم دەبات و وێنەكە بڵاو دەكاتەوە هەرچەندە گریام و زۆر لەبەری پاڕامەوە كە ئەوكارە نەكات، چونكە بەمجۆرە نەك ئابڕوی من بەڵكو خێزانێك لەنێو دەچێت و كۆتایی بەژیانی من دەهێندرێت، بەڵام سوودی نەبوو، لەو رۆژەوە بوومەتە نێچیری دەستی ئەو گەنجە بێوێژدانە و بە ئارەزووی خۆی دەست دەستم پێدەكات، تاوای لێهات وێنەكە بڵاو بۆوە و خزم و كەسەكانم بەو كارەیان زانی و هەڕەشەی كوشتنیشیان لێكردم، منیش لە ترسان رامكردو و ئێستاش نازانم چارەنووسم بەچی دەگات
Views: 513 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 1
1 karwan  
0
aya ama asli haya ?

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  أبريل 2009  »
إثثأرخجسأح
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz