الأربعاء, 2024-05-15, 3.24.52 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » مارس » 15 » گه‌وره‌ترین کاره‌سات بخوینه‌وه
2.14.45 PM
گه‌وره‌ترین کاره‌سات بخوینه‌وه


أ. ئەو رۆژەی لەگەڵ (ژ)ی كچەمامی زەماوەندیان گێڕا، تەنیا بیری لای ژیانێكی بەختەوەر بوو كە لەو رۆژەوە دەستپێدەكات و ئیدی هەموو كاتی خۆی بۆ بەردەوامیدان بەو بەختەوەرییە تەرخان دەكات، هەرگیز بەخەیاڵیدا نەدەهات ئەو خەونە كەمتر لە 24 كاژێر دەخایێنێ و لەگەڵ بەرەبەیانی دووەمین رۆژی ژیانی خێزانیدا، بەكارەسات و شۆكێكی گەورە كۆتایی دێت.
(أ) و (ژ) پاش ئەوەی ئێوارەی رۆژی 4/6/2007 زەماوەند دەگێڕن و یەكەمین شەوی بووك و زاوایی بەخۆشی و بێ هیچ كێشەیەك تێدەپەڕێنن، سەرلەبەیانی رۆژی دواتر بۆ (أ) دەبێتە ئەو دێوەزمەیەی رەنگە تامردن بەرۆكی بەرنەدات. (أ) ئەو بەیانییە كە باوكی پێیدەڵێ بڕۆ خواردنی بەیانی بكڕە، دەچێتە بازاڕەكەی نزیك ماڵی خۆیان، بەڵام بەپێی ئەو لێكۆلینەوەیەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان لە / / 2008 پشت راستكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست ئێمه‌ كەوتووە، هێشتا (أ) چەند شەقاوێك لەدەرگای ماڵەوەیان دوور نەكەوتبووەوە كە یەكێك لەدوای ئەو خۆی خزاندبووە ژێر پێخەفی بووكێ، گەورەیی كارەساتەكەش لەوەدایە كە ئەو كەسە باوكی (أ) خۆیبوو.
 (أ) ئەگەر دیمەنەكەی بەچاوی خۆی نەدیتبایە رەنگە بەقسەو سوێندخواردنی سەد شاهێدیش باوەڕی نەكردبایە، هەربۆیە بێ سێ و دوو لەبنكەی پۆلیس دەبێتە شاهێد لەسەر ئەو تاوانەی باوكی.
(خ.ر.ه) باوكی (أ) لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەفسەری لێكۆڵەر بەخۆیەوە ماندوو ناكات، بەتایبەتیش كە دەبینێ (ژ)ی برازای و بووكی تازەی دەمودەست دان بەتاوانەكە دادەنێ و ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ئەو و مامی چەندین جار پێش ئەوەی لە كوڕی مامی مارەبكرێ، ئەو كرداری جووتبوون و سێكسكردنەیان ئەنجامداوە .
 (خ.ر.ه)یش، هەمان ئەو زانیاریانەی برازایەكەی لەكاتی لێكۆلینەوەدا دووپات دەكاتەوەو دان بەوەش دادەنێت كە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ برازاكەی زیاتر لە دوو مانگ پێش گواستنەوەی بۆ (أ)ی كوڕی بەردەوام بووە.
(خ.ر.ه) لەلێكۆڵینەوەدا ئاشكرای دەكات كە یەكەمین جار لەدرەنگانێكی شەوی 2/4/2007دا چووەتە لای برازاكەی و لەوە بەدواوە چەند جارێكی دیكە ئەم كارەی دووبارە كردووەتەوە. تا دواجار لە 4/6/2007 (أ)ی كوڕی بە رووتی لەنێو پێخەفی ژنەكەیدا بینیویەتی. (خ) لەرۆژی 19/6/2007 هەمان ئەو قسانە لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆك دووبارە دەكاتەوە، بۆیە دۆسیەكەی رەوانەی دادگای تاوانەكانی دهۆك دەكرێ و دادگای ناوبراویش لە رۆژی 30/8/2007 بەتاوانی سێ جار جووتبوون لەگەڵ (ژ)ی برازای و خێزانی كوڕی، بەپێی ماددەی 393/ 1-2- ب لەیاسای سزاكانی عێراق سێ جار (خ.ر.ه) بەسێدارەدان حوكمدەدات و، بەپێی ماددەی 248ی یاسای سزاكانیش دۆسیەیەكی سەربەخۆ بۆ (ژ) دەكاتەوە. هەروەها بەپێی لێكۆڵینەوە و دانپێدانانەكان سێكسكردنەكە هەرسێجار لە پشتەوە بووە.
 هەروەك لە بڕیارنامەكەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، تەنیا لە جاری سێیەمدا، واتە ئەو بەیانییەی كە لە جێگەی كوڕەكەیدا چووەتە لای برازایەكەی،(خ.ر.ه) لە پشتەوە سێكسی لەگەڵ كردووە و تۆوی تێكردووە.
پارێزەری (خ.ر.ه) كە بەو حوكمە رازی نییە، لە 27/9/2007 تانە لەو بڕیارەی دادگای تاوانەكانی دهۆك دەگرێ و داوای پێداچوونەوە دەكات، دۆسیەكە بەوشێوەیە چاوەڕێی بڕیاری دەستەی گشتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات، تا لە 10/8/2008 دەستەی پێكهاتوو لە ژمارەیەك دادوەر، وێڕای دووپاتكردنەوەی راستی و دروستیی تاوانەكە. بەڵام لەبەر هەندێ هۆكار، لەوانەش هاریكاریی تەواوی تاوانبار لەكاتی بەڕێوەچوونی لێكۆڵینەوەو هەروەها پاشگەزبوونەوەی (أ) و (ژ) لە سكاڵاكانیان و دەستبەرداربوونی (ژ) لە مافەكانی خۆی كە دادگا دەڵێت بۆ رزگاركردنی تاوانبارە لەپەتی سێدارە، دادگای پێداچوونەوە بڕیار دەدات هەرسێ سزای لە سێدارەدان بكاتە "سێ سزای زیندانی هەتاهەتایی یەك لەدوای یەك". تاوانی دروستكردنی پەیوەندیی ناشەرعی نێوان مام و برازا لەماوەی كەمتر لەدوو ساڵی رابردوودا بۆ دووەمین جارە لەهەرێمی كوردستان ئاشكرا دەبێت، رۆژی 16/2/2009یش لەشاری كەركووك مام و برازایەكی عەرەبی خەڵكی رومادی بەناوەكانی (مەحموود خەڵەف تەمەن 38 ساڵ و هەنا ع خەڵەف تەمەن 21 ساڵ) لەكاتی هەڵمەتی گەڕان بەدوای تیرۆریستاندا كەوتنە دەست هێزەكانی پۆلیس، دواتر لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دەركەوت كە ئەو مام و برازایە ماوەی پێنج ساڵە بەشێوەیەكی نهێنی ژن و مێردی یەكترن و هەر لەبەر ئەو هۆیەش شاری رومادییان بەجێهێشتووەو لەكەركووك نیشتەجێ بوون
Views: 581 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  مارس 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz