الثلاثاء, 2024-05-14, 6.28.08 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 24 » تاوانێکی پڕ په‌شیمانی تا ئێستا که‌ س به‌ وێنه‌ی ئه‌و خۆشی نه‌ویستوم
5.03.22 PM
تاوانێکی پڕ په‌شیمانی تا ئێستا که‌ س به‌ وێنه‌ی ئه‌و خۆشی نه‌ویستوم



براژنە عەشیقەکەى خۆی خنکاندبێ هیچ ترسو پەشیمانیەک لەنێوان کەسو کارەکەیدا
احمد تەمەنى 28 ساڵە فیتەرى ئۆتۆمۆبێلە لەپاش پەیوەندیەکى چەندساڵەى پڕلە سێکس وعەشق و خۆشەویستى لەگەڵ برژنەکەى دا بەپەتى جل هەڵخستنى سەربان لەناو کەسوکارەکەیدا دەیخنکێنێت
بسمە تەمەنى 28 ساڵ پەیوەندى سێکس وخۆشەویستى لەگەڵ براى هاوسەرەکەدا دەبەستێت لەپاش تێبربونى ئارەزوەکانى ڕازى نابێت ژیانى لەگەڵ درووست بکات .محمد ئابەم شێوەیە کارەساتەکەى گێرایەوە ........قەت خۆزگە ناخوازم بەوڕۆژە کە بسمە هاتە ناوخێزانەکەمان ،ئەو ژیانى ئێمەى سەراپا تێک دا من بەجۆرێک خۆشم ویست تا ئێستا ئەو خۆشەویستیەم بەس بۆ دایکم هەبووە
محمدى برام تەمەنى 26 ساڵ بوو ژیانى هاوسەرى پێک هێنا ئەو لە وڵاتى ئەردەن کرێکار بوو لە یەکێک گارگەکانى ئەوێ بۆماوەى 5 ساڵ بوو لەوێ کارى دەکرد دایکم زۆری حەزکرد ژیانى هاوسەرى پێک بێنێت تەنیا ئەومان مابوو براى بچوکمان بوو زۆر هێمن و لەسەر خۆ بوو وە زۆر ڕێزى لە گشت کەسێک دەگرت وە خۆشەویستى زۆرى بۆهەموان هەبوو بەڵێ براکەم ژنى گواستەوە و دواى چەند ڕۆژێک گەڕایەوە بۆ وڵاتى ئەردەن ئێمە گشتمان لەیەک حەوشەدا بووین پێکەوەدەژیان دواى چەند مانگێک بسمەى براژنم سەرنجى راکێشام زۆرى هەوڵ دا بەڵام من هەرخۆم لێ هەڵە دەکرد ئەو زۆر دڵى بەمندا چووبوو بەڵام من هەرخۆم دورە پەرێز دەگرت ئەمە چەند مانگێکى خایاند براکەم بۆ سەردان هاتەوە بۆ لامان زۆرم پێ خۆش بوو وتم بەڵکو لەو هەوڵدانەى بکەوێت ئیتر وازم لێ بێنێت بگرە زیاتر هەوڵى ئەوەى دەدا بمجوڵێنێت و لەخۆیم نزیک کاتەوە ئەم حاڵەتە زۆر بێتاقەتى کردبووم هەوڵى دەدا ئیرەیی تەواو لەدڵما دروست بکات نەم دەزانى بۆ پێم ناخۆش بووکاتێ براکەم گەمەى لەگەڵدا دەکرد کاتێى لەگەڵ ئەو دا دەنیشت چاوە سحراویەکانى دەبڕیە من ناچار دەبووم ئەو جێگایەم جێ دەهێشت .پاش ماوەیەک براکەم گەڕایەوە بۆ ئەردەن نەهامەتیەکانى من ئەوکاتە دەستى پێکرد هێواش هێواش وای لێکردم ڵێى نزیک ببمەوە ئەو سەرکەوت بەسەر بەرگریەکانى مندا بەتەماشا کانى و ئەووشانەى ئەو بەکارى دەهێنا تاکو ئێستا لە دوولێوى کەس بەرگوێم نەکەوتوبوون من لەبەر خاترى براکەم تا هیزم هەبوو بەرگریم کرد بەڵام ڕەفتارەکانى زۆر بەهێزتر بوون لە بەرگریەیەکەى من .وام ڵێهاتبوو نەمدەتوانى تەماشای ناوچاوى خێزانەکەى خۆم بکەم تەنیا وێنەى بسمەى براژنم دەهاتە بەرچاوم، بەتەواوى داگیرى کردم .ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر خۆى لێم نزیک دەکردەوە .داوى ماوەیەک پەیوەندى سێکس لەنێوانماندا دروست بووبێ هیچ رەت کردەوەیەک بەشێوەیەک لەگەڵما ڕەفتارى دەکردم بەهیچ شێوەیەک ئاگام لەخۆم نەدەما بەتەواوى بێهۆش دەبووم تاوام ڵیهات نەم دەتوانى بۆ یەک چرکەش لێى دوور کەومەوە ئەم پەیوەندیە چەندساڵێکى خایاند بێ ئەوەى کەس بەو مەسەلەیە بزانێت من هەمیشە شەڕم لەگەڵ خێزانەکەم دەکرد بۆ ئەوەى بڕوات پێکەوە ولەئامێزى عەشقى ئەودا بمردمایە گرنگ نەبوو بەلامەوە ،دایکم هەستى کردبوو ڕۆژیک وتى من دەڕۆم بۆماڵپورت منیش زۆر دڵم خۆش بوودواى چەندکاتژمێرێک لەپڕ دەرگاکرایەوە دایکم منى بینى لەباوەشى ئەوینەکەم کەدەکاتە براژنم زۆر بێدەنگ رومەتە ئاڵەکانى ڕنى من زۆر شەرمەزار بوم دایکم خێرا پەیوەندى کرد بە براکەمەوە ئەویش بێ یەک و دوو لێى جیا بووە چونکە دەیزانى دایکم هەرگیز ناتوانێت لەخۆیەوە شتی وا بڵێت منیش دواى لەوماڵەدا نەمام ولەخێزانەکەم جیابوومەوە لەبرخاترى چاوە سحراویەکانى ئەو چى پارەو سامانم هەبوو بۆ ئەوم دانا چى ویست بۆم کرد ماڵو خانو هەمووپێداویسیەکانى بۆماوەى 4مانگ بەم شێوەیە ماینەوە کاتێ ماڵەکەیا چۆڵ دەبوو بانگى دەکردم ئەوساتانەم زۆر لاشیرین بوو مانگى پێنجەمى بسمە زۆر گۆرا لەگەڵمدا هەرگیز لەوئافرەتە نەدەچو کەمانگێک پێش ئیستائاوێتەى روحم ببو لەگەڵمدا وەکو جاران جوت نەدەبوو تازۆرم ڵێنەکردایە، زۆر توڕە دەبوو وشەى ناشرین بەدەمولێوە پرماچەکانى دا هاتن نزیکى کردبوومەوە لەشێتى چونکە من هەمووکەسم هەر ئەو بوو لەکەسێکى نزیکى خۆیم بیست بەنیازە ژیانى هاوسەرى پێک بێنێت لەگەڵ کوڕێکى دراوسێیان بەو هەواڵە من تەواو ئارامم لەبەر هەڵگیرا بۆیە داوام لێکرد بیبینم .خۆم هەڵدایە سەربانەکەیان هات بۆلام پێم وت دەبێت ژیانى هاوسەرى پێک بێنین بەڵام زۆر بەساردیەوە ووتى نابێت منیش ماچم کردوویستم سێکسى لەگەڵدا بکەمتا بەتەواوى دڵنیا بم زۆر بەتوندى پاڵى پێوەنام و وتى شتی وا جارێکى تر ڕونادات لەنێوانماندا من ناتوانم ژیانت لەگەڵ دروست بکەم لەبەرقسەى خەڵکى .بەم قسانە زۆر تورەبووم هاوارم کرد بەسەریدا وتم من هەموکەسو کارم لە خۆم کرد بۆتۆ سەروەت وسامانم بۆ تۆ دانا خێزانم بۆتۆ وازلێ هێنا کوان قسە پڕجوانیەکانت من زۆر دڵم خۆش بوو لەناوماڵو خێزانم خۆشەوەیستى دایکو نمونەى چاکى ناوبراکانم بووم بۆ وات لێ کردم و ئێستاش دەڵی ناتوانم و لەبەرقسەى خەڵکى ئەى ئەوکاتە پێەکوە سێکسمان دەکرد بۆ بیرت لەقسەى خەڵکى نەدەکردەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
من تازە ناتوانم بێ تۆ بژیم ،وەڵامى دامەوە ووتى ئەوانە رۆشتن هەموى خەوبوون بڕۆدەرەوە لەژیانم من تۆم ناوێت .................
منیش بەرگەى ئەوقسەیەم نەگرت ووتم (من تازە ژیانم کۆتایی هات) پەتى تەنافەکەم لێکردەوە ویستى ڕاکات گرتم و پەتەەکەم لەملیەوە ئاڵاند تادوا هەناسەى دا تەماشام کرد بەڵام هیچ هەستێکم نەبوو بەڕاکردن گەڕامەوەبۆ لاى دایکم لەبەرپێى دایکما کەوتم لێى دەپارامەوە لێم خۆش بێت وبێهوش بووم کاتێ چاوم کردەوە لەناو دەزگاى ئاسایشام .

ده‌ست خۆشی بۆ خه‌زان ئه‌حمه‌د
Views: 1189 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz