الثلاثاء, 2024-05-14, 11.40.47 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2009 » فبراير » 22 » پیاوێک لەپشت هاوسەرەکەیەوە سێکسى لەگەڵ حەفتاو پێنج ئافرەت کردوە
3.04.59 PM
پیاوێک لەپشت هاوسەرەکەیەوە سێکسى لەگەڵ حەفتاو پێنج ئافرەت کردوە

یەکێک لەو ئافاتانەى روبەڕوى ژیانى هاوسەرى ژن ومێرد دەبێتەوە، بریتییە لەناپاکى هاوسەریى، لەم بەدواداچونەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ پیاوێکدا کراوە، کە دوپاتیدەکاتەوە لەپشت هاوسەرەکەیەوە لەگەڵ حەفتاو پێنج ئافرەت سێکسى کردوە، پیاوەکە کە پێى خۆشنەبوو چاوپێکەوتنەکە بەناوى راستەقینەى خۆیەوە بڵاوبێتەوە، ناوى خوازراوى (هیوا)ى لەخۆى ناوە، هیوا زۆر لایەنى ژیانى ئاشکرادەکات و بە وتەى خۆى لەم ژیانەى پەشیمان نییە

حەفتاو پێنج ئافرەت 
سەرەتا هیوا بەمشێوەیە باس لەژیانى خۆى دەکات، "لەگەڵ زیاتر لەحەفتاو پێنج ئافرەتدا رامبواردوەو بەردەوامیش دەبم تادەمخەنە نێو گۆڕەوە، زۆربەی ئەوانەى سێکسم لەگەڵ کردون عەرەب و تورکمانن، هەرگیز لەگەڵ کوردا نایکەم، دەستیشم بکەوێت نایکەم، ئەو ئافرەتانەى کە بەناو دەیانناسم حەفتا زیاترەو، تەمەنیان لەنێوان شانزە بۆپەنجا ساڵ دەبێت.
هیوا سیانزە ساڵە ژنی هێناوەو خاوەنى چوار منداڵە، لەوەڵامى پرسیارێکدا کە ئایا هۆکار چییە پەنا بۆپەیوەندى دەرەوەى هاوسەرگیریى دەبات، هیوا پاش کەمێک بێدەنگبون، "هۆکارەکان زۆر زۆرن، خۆزگە هەموو کچء کوڕێک بەخۆشەویستی و رێککەوتن بگەنە یەکترىو، باوکانو دایکانو کەسوکارى کچانو  کوڕان نەبنە رێگر لەبەردەمیاندا، دڵنیام ئەگەر بەو شێوەیە بگەنە یەکترى ئەوا ئەم دەردەى منیان بەسەر نایەت".
هاوسەرگیریى بەخۆشەویستى
ئەگەر کچ و کوڕ بەرێککەوتنء پەیوەندی راستەقینەى خۆشەویستی بڕیار لەسەر بەهاوسەربوون بدەن، هەردوکیان باش دەزانن کامیان حەزی لەچییەو ئەویتریان حەزى لەچییە، تەنانەت شارەزاى ئەوە دەبن ئەم حەز بەچ خواردنێک دەکاتء ئەویتریان حەز بەچی دەکات، ئەگەر کەسی رۆشنبیریش بن ئەوا بابەتە سێکسییەکانیش باسدەکەنء لەیەکترى تێدەگەن، بەڵام زۆر کەس هەیە بەتایبەت کەسانی نارۆشنبیرو پەیوەست بەعەیبەو تێنەگەشتوو ئەمجۆرە باسانە بەلادانء خراپە دەزانن، لەمبارەوە هیوا بەئاماژەکردن بەپێکهێنانى ژیانى هاوسەرگیریى دەیەوێت ئەو بیربۆچونە بسەلمێنێت، "ئەو کاتەى ژنم هێنا لەبەرئەوەى لاى ئێمە لایەنى دواکەوتوییء عەشایەرى زاڵە بەسەرماندا، کاتێک چوین بۆماڵى کچەکە (هاوسەرى ئێستام) تەنیا بەروخسار بینیمء قسەم لەگەڵیدا نەکرد، چونکە شەرممان دەکردء عەیب بوو قسەى لەگەڵدا بکەم، کاتێک بینیم رازیبوم پێیء دواى چەند رۆژێک مارەم بڕی، تەنانەت لەمارە بڕینەکەشدا نەمبینی، باوکى کردبوو بەوەکیلی خۆیء دەستی باوکی کچەکەیان خستە نێو دەستمەوە، دوایئەوەى مارەم بڕی ماڵی دایکی کچەکە نەیاندەهێشت کچەکە ببینمء قسەى لەگەڵ بکەم، دەیانوت نابێتء عەیبە، کە دواى هێنانیشی کێشەیەکی خێزانی زۆرمان بۆ دروست بوو، ئەگەر لەبەر قسەى دایکء باوکمء خەڵکیء عەیبەو دەروبەر نەبوایە تەڵاقم دەدا، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە کە ئەو کارانە دەکەم لەپشتی ژنەکەمەوە".
ژنەکەم هۆکارى لادانمە

لەپرسیارێکدا کە ئایا ترست نییە لەوەى خێزانەکەت پێت بزانێت؟، ئەگەر پێی زانیت کێشەت بۆدروست نابێت؟، هیوا دەڵێت، "بابزانێت!، پێم وانییە کێشە دروست ببێت، ئەوپەڕى تەڵاقی خۆیم لێوەردەگرێتء دەڕواتەوە ماڵى باوکى، نەک هەر بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ئەگەر بەبێ هیچ هۆیەکیش داواى تەڵاقم لێبکات تەڵاقی دەدەم، قەد ژنم پەیوەست نەکردوە بەخۆمەوە، سەبارەت بەجیابونەوەیش بەهۆى ناپاکییەوە، مەگەر لەروی عەیبەوە ترسم هەبێت بەوەى خەڵکی شارەکە پێمبزاننء بڵێن بەوهۆیەوە ژنەکەى تەڵاقى وەگرتوە، ئەگینا زۆر ئاساییە تەڵاقی لێبکەوێتەوە".
هیوا وتیشى، "ژنەکەم کەسێکی نەک هەر ئیسلامە، بەڵکو زۆر ئیسلامییە، لەوەتى هێناومە لەچکی لەسەرى نەکردوەتەوە، تەنانەت قژەکەیم نەبینیوە"، ناوبراو بەدەم سوێندخواردنەوە دوپاتیکردەوە، "لەمکاتەدا کە تۆ چاوپێکەوتنم لەگەڵدا دەکەیت، سیانزە ژنمەو چوار منداڵم لێى هەیە، تەنیا چەند مانگێکە بەروتى بینیومە، چەندە پێمدەوت تۆ حەڵاڵی منی، ئەو بەردەوام پێی دەوتم حەرامەو نمونەى ئەوەى دەهێنایەوە کە کاتێک پێغەمبەر لەگەڵ خێزانەکەیدا جوتبوە، شەرمیکردوە تەماشاى بکات، ئەمە قسەی خێزانەکەم بووە".
ناپاکى کێشە ناهێڵێت
هیوا وەکخۆى باسى دەکات توانایەکى سێکسى لەرادەبەدەرى هەیە، بەپێچەوانەى هاوسەرەکەیەوە کە هەستى سێکسى زۆر لاوازەو هیچ وروژاندنێکى تێدا نییە، بەوتەى هیوا ئەمەیش گەورەترین کێشەى بۆدروستکردون، "بەڵام خۆشبەختانە شەڕێکی ئەوتۆمان نەکردووە، چونکە هەرچەندە قسەم لەگەڵدا کردوە دەربارەى ئەو بابەتە کەچی ئەو هەر سوور بووە لەو تەبیعەتەى خۆی، بۆیە منیش کارێکی وامکردوە هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا روونەدات، نەک لەبەرئەوەى لەسەر هەموو شتێک کۆکین، بەڵکو ئەو سورە لەسەر قسەى خۆی منیش بەبێئەوەى هەستم پێبکات دەچم بەو شێوەیە خۆم تێردەکەم، بائەویش هەر سور بێت لەسەر قسەى خۆی".
کاریگەرى لەسەر ژیانى نییە
زۆر هەوڵماندا، هیوا باس لەهەندێک لایەنى خراپى کارەکانى ئاشکرابکات، وەک کاریگەرى لەسەر ژیانء بژێوى خێزانء منداڵەکانىء کاریگەرى لەسەر کارکردنى لەفەرمانگەو بەفیڕۆدانى کاتء داهاتەکەى، کەچى نەیدەویست زۆر لەبارەى ئەو بابەتانەوە قسەبکات، تەنیا ئاماژەى بەوەکرد، "نەخێر هیچ کاریگەری نەبووە لەسەر دەوامەکەم، چونکە لەکاتى دەوامدا دەرناچم، لەدواى دەوام دەڕۆم تابەیانی کاتژمێر هەشت دەمێنمەوەو دەگەڕێمەوە، جارى وا هەیە ئەو هەفتەیەى لەوێم هەموو شەوێک دەڕۆمء وام لێهاتووە چەند باندێکی لەشفرۆشی دەناسمء پەیوەندیم لەگەڵیاندا بەستوەو وەک ماڵی خۆم وایە"، هیوا دوو سەرۆک باندى لەشفرۆشى بەنازناوەکانى ئوم عیسامء ئوم عەلى بەنمونە دەهێنێتەوە کە ئەگەر خۆشیان نەخۆش بن، ئافرەتیترى بۆدابیندەکەن، هەموو ئەمانەیش بەوتەى هیوا بەبێبەرامبەرە، " موچەکەم حەوسەد هەزار دینارە، لەو پارەیە نادەم بەو کارانە، چونکە ئەوانەى کە پەیوەندیم لەگەڵیاندا هەیە زۆرجار خۆیان پارەشم دەدەنێ، هیچ پارەیەک سەرفناکەم، مەگەر بۆکارتء تەلەفۆنکردن، زۆرجار کە دەچم بۆلایان خواردنەکەشم لەسەریانە."
رێنمایى ئایینى ئیسلام
هیوا، لەمیانەى چاوپێکەوتنەکەدا بەبەڵگەى ئایینى پاساوى بۆکارەکەى هێنایەوەو ئاماژەى بەوەدا، "لەئایینى ئیسلامدا رێگەدراوە پیاو بەهەموو شێوەیەک خێزانەکەى بەکاربهێنێت، کەچی من خێزانەکەم تەنیا رێگەدەدات بەیەک شێوە سێکسی لەگەڵدا بکەم، بەڵام ئێستا لەگەڵئەو لەشفرۆشانەدا بەهەموو شێوەیەک سێکسدەکەم"، هیوا بەڵگەى زیاتر خستەڕوو، "ماوەیەک لەمەوپێش مەلا عەبدولوەهاب لەچەمچەماڵ ئەو تەوەرەى بەپوختی لەرۆژنامەى (چەرمۆ) ئاماژەپێدا، کە وتبوى تەنانەت پیاو دەتوانێت بەهەموو شێوەیەک (.....) بەژنەکەى بکاتء خێزانەکەى بەکاربهێنێتء بەمکارە گوناهبار نابێت"
گرفتى دارایى دروستنەکردوە
زۆرجار ئەمکارانە پێویستی بەلایەنی ماددى زۆرەو رەنگە ئەو کەسانە بەو هۆیەوە پەنابەرنەبەر دزیکردنء پارەپەیداکردن بەهەر شێوەیەک بێت، کەچى هیوا نکۆڵی لەوەدەکات، "ئەو کەسانەى پەیوەندی تایبەتیان هەیە بڕواناکەم یەک دینار لەو رێگەیەدا سەرفبکەن، برادەرێکم هەیە دەتوانم بڵێم سێ ئەوەندەى موچەکەى پارەشی دەستدەکەوێت، ئەم شتەش زیاتر لەکەرکوکدا هەیەو باوە، کە زۆربەیان پارەش دەدەن بەکوڕەکە، بەڵام ئەوانەشی بەپارە دەیکەن وەک ئێمە نین ئەوان دەڕۆن بەدواى دانەیەکدا دەگەڕێن یان چەند مانگ جارێک دەڕۆن بۆئەو مەبەستە، بەشێک هەیە کە ماڵء باندیان هەیە بەدواى پارەدا دەگەڕێنء، ئەوانەى کە پێیان دەڵێن گەواد کە لەبەغداو شارەکانیترەوە ئافرەت دەهێننء لەماڵکێکدا خانوەکەى خۆی دەکاتە ئەو شوێنەو پارەى پێدەردەهێنێت".
هیوا چۆن بیردەکاتەوە
-کاریگەری هەبووە لەسەر دڵپیسیء گومان دروستکردن لەناختدا لەبەرامبەر خێزانەکەتدا؟
-بڕواناکەم چونکە ماڵەکەم لەشارۆچکەیەکى بچوکدایەو لەشارە بچوکەکانیشدا ئەو شتە زۆر کەمەو نییە، بەڵام لەکەرکوکدا زۆر کەس هەیە ئەو دڵپیسییەى هەیە بەو هۆکارەوە.
-ئایا پەشیمان نیت؟
-نەخێر، مەگەر لەڕووە ئاینییەکەوە، ئەگینا لەروە سێکسییەکەوە هیچ پەشیمان نیم.
-ترسی ئەوەت نییە دەوروبەرت پێت بزانن؟
-ئەوەى هاوڕێم بێت بەمکارەم دەزانێت، ئێمە چەند کەسێکین ئەمە کارمانە.
-تائێستا خێزانەکەت پێى نەزانیویت یان گومانی لێنەکردویت؟،
-پێم نازانێت، بەڵام هەستیکردوە، هیچ بەڵگەیەکى بەدەستەوە نییە کە من شتی وادەکەم.
-ترسی ئەوەت نییە، رۆژێک تەقینەوەیەک یان هۆکارى لەناوچونت بێتە رێگات؟
-ئەو شوێنانەى من دەڕۆم لەو شتەوە دوورن، ئەو باندانە زیاتر شوێنی نزیکى فەرمانگەکانى حکومەت هەڵدەبژێرن لەبەرئەوەى پاسەوانیان هەیەو مەترسی نییە لەسەریان.
لەبارەى لەشفرۆشەکانەوە
لەکۆتایى چاوپێکەوتنەکەدا، هیوا زانیارى ورد لەبارەى لەشفرۆشەکانى کەرکوکەوە دەخاتەڕوو، "ئەو ماڵە تورکمانء عەرەبانە لەروی مەعنەوییەوە هەست بەکەمى دەکەنء، ترسیان هەیە، زیاتر بەدواى دۆستایەتى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە وەک پشتءپەنا بۆخۆیانی بەکاربهێنن، هەر من نیم بەتەنیا، پەیوەندیان لەگەڵ کەسانى دەستڕۆیشتودا زۆرە، چەندینجار کارم بۆیان کردووە لەنێو حزبەکانء فەرمانگەکانى حکومەتدا، ئافرەتی وا هەبووە بێوەژنانەم بۆدەرکردوە بەرامبەر بەو کارە، زیاتر لەچواردە بۆپانزە ئافرەت بێوەژنانەم بۆدەرکردونء عەرزەى ئاوارەیشم بۆوەرگرتون"، ئەوەیش روندەکاتەوە، کە زۆربەى ئەو بێوەژنانەى ئەمکارانە دەکەن هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆئەوەى کە زۆرجار گەنجێک بێوەژن ناهێنێتء، ناچاردەبن لەم رێگایەوە ئارەزوەکانى خۆیان بەدەستبهێنن، بەڵام لەگەڵ هەموو کەسێکدا ئەو کارە ناکەن، بەڵکو کەسى تایبەت دەکەن بەدۆستى خۆیان.
لەبارەى لەشکڕەکانەوە
هیوا لەبارەى لەشکڕەکانەوە ئاماژەیکرد، "برادەرم هەیە دوو ژنی هەیە، برادەرێکی دیکەم هەیە چوار ژنی هەیەو ئەو کارەش دەکات، ئەم چەند برادەرەم چەند ژنێکیان هێناوە بەسیغەو بەفەرمیشء ئێستاش دوو ژنء چوار ژنیان هەیە، ئەو دوو برادەرەم یەکێکیان کوردەو ئەویتریان عەرەب، بەردەوام بەدواى ئەو کاراندا دەگەڕێن".

تێبینى: هیوا دەوامەکەى لەکەرکوکە، بەڵام ماڵی لەشارۆچکەیەکى نزیک کەرکوکە، هەفتانە پێنج رۆژى لەدەوامە لەکەرکوکء تەنیا دوو رۆژى لەماڵەوەیە.

Views: 552 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  فبراير 2009  »
إثثأرخجسأح
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
232425262728
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz