الأربعاء, 2024-05-15, 3.36.19 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 26 » كێن ئەوانەی دەروونی سەمیرەیان گەوج و نەخۆش كرد؟
1.42.20 PM
كێن ئەوانەی دەروونی سەمیرەیان گەوج و نەخۆش كرد؟


ماڵی بەهزاد دەكەوێتە گەڕەكی (...) لەیەكێك لە شارۆچكەكانی دەوروبەری كەركوك، بەهزاد كوڕێكی گەنجی روح سووكەو تێگەیشتوو بوو، لەبەر باری خراپی ئابوورییان و بۆ یارمەتیدانی باوكی و براكانی لە پۆلی شەشی سەرەتایی لە قوتابخانە دەردەچێت، بۆیە ئەمیش وەكو باوكی و براكانی دیكەی دەست دەكات بەكاری كشتوكاڵی و ئاژەڵداری، چەند ساڵێك بەو كارانەوە خەریك دەبێ..
ماڵی (سەمیرە) دەكەوێتە گەڕەكی (...) كە چەند سەد مەترێك لەگەڕەكی ماڵی (بەهزاد)ەوە دوورە، (سەمیرەو بەهەزاد) پورازی یەكترین( واتا دایكیان خوشكە). سەمیرە كچێكی بەڕەوەشت و عاقڵ و تێگەیشتوە، ئەو هەرچەندە تا پێنجی سەرەتایی خوێندبوو، بەڵام ئاستی رۆشنیری باشبوو، تەمەنی نزیكی 18ساڵ دەبوو. پەیوەندی نێوان ماڵی (بەهزادو سەمیرە) پەیوەندییەكی باش و ئاسایی بوو، هاتووچۆ لە نێوان هەردوو بنەماڵەكەدا گەرم وگوڕبوو، هەر ئەو پەیوەندی و هاتووچۆیە زەمینەی رەخساند كە (بەهزادو سەمیرە) ببن بە عاشق و خۆشەویستی یەكتری. بەهزاد پەیوەندییەكی بەتین و پتەوی لەگەڵ پورزاكانی خۆی هەبوو (واتا براكانی سەمیرە) بێ یەك نەیان دەتوانی هەڵبكەن، ئەمان بۆ هەر شوێنێك بچونایە پێكەوە دەبوون و بێ یەكتری هیچ كارێكیان ئەنجام نەدەدا. رۆژ هات وچوو پەیوەندی خۆشەوستی نێوان (بەهزادو سەمیرە)درێژەی كێشاو سێ ساڵی تێپەڕاند، بەهزاد پەلەی نەبوو لەخواستنی سەمیرە، چونكە ئەو هێشتا باری دارایی باش نەبوو، سەمیرەو بەهزاد زۆر دڵخۆشبوون بەو خۆشەویستییەی خۆیان و ئومێدێكی گەورەیان بەوە هەبوو كە بۆیەك بن و بەیەكەوە خێزانێكی خنجیلانە دروستبكەن، وەك گوتمان ئەوان پەیوەندی و هاموشۆی نێوانیان زۆرگەرم و گوڕبوو هەردوو بنەماڵە رێزی یەكیان دەگرت، بۆیە سەمیرەو بەهزاد هیچ كۆسپ و تەگەرەیەكیان نەدەبینی كە ببێتە هۆی نەگەیشتنیان بە ئاواتەكەیان و تێكچوونی خۆشەویستییان. كاتێك باری دارایی بەهزاد كەمێك باشبوو و ئەوەندەی لەگیرفاندابوو كە دڵی سەمیرەی خۆشەویستی و ماڵی باوكی رازیبكات، بڕیاریدا بچێتە خوازبێنی سەمیرە، سەمیرە بەمە زیاتر دڵخۆش و كامەران بوو، شەوێكیان خزمان چوونە خوازبێنی سەمیرە بۆ بەهزاد، ئەوەی چاوەڕوان نەكرا روویدا، ماڵی سەمیرە ئامادەنەبوون كە سەمیرە بدەن بە بەهزاد. ئەم هەڵوێستەی ماڵی باوكی سەمیرە، ماڵی بەهەزادو بەهزاد و سەمیرەیشی تووشی راچڵەكان و حەپەسان كرد، ئەوان هەرگیز بڕوایان نەدەكرد كە ماڵی سەمیرە ئاوها وەڵامی ماڵی باوكی بەهزاد بدەنەوە..ئەم هەڵوێستەی ماڵی سەمیرە ئەوەندەی دیكە خۆشەویستی نێوان سەمیرەو بەهزادی قوڵترو پتەوتركرد، چەند خزمێكی هەردوولا كاتێك زانیان كە ماڵی باوكی سەمیرە رازی نەبوونە، قەڵس و توڕەبوون و دوای چەند مانگێك ئەمانیش هەوڵێكی دیكەیاندا، بەڵام سوودی نەبوو، ئەمجارە براكانی سەمیرە زۆر بەتوندی قسەیان كردو گوتیان ئەگەر بەهزاد واز لە سەمیرەی خوشكیان نەهێنێ ئەوا فیشەك بارانی دەكەن. پەیوەندی نێوان هەردوو بنەماڵە تەواو تێكچوو، هاتووچۆ لەنێوان هەردوولادا پچڕا، بەڵام سەمیرەو بەهزاد خۆڕاگرو ورەبەرز مانەوەو رەشەبای نەفامی و كەللە رەقی نەیتوانی عشق و ئەوینداری لەدڵ و دەروونی هەردووكیاندا دەربكات..
رۆژێكیان بەهزاد بەمیوانی دەچێ بۆ ماڵی مامێكی لەشاری (...) و بۆ شەو لەوێ دەمێنێتەوە، هەر ئەو شەوە براكانی سەمیرە بەچەكەوە پەلاماری بەهزاد دەدەن و دەیكوژن. سەمیرەش كە هەواڵەكەی پێدەگا وەكو كۆترێكی باڵشكاو ناڵەو گریان و قیژەی دەگاتە كەشكەڵانی فەلەك، دوای كوشتنی بەهزاد سەمیرە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێ و ئێستا لەژێر چاودێری توندی بنەماڵەكەیەتی نەوەكو كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێ، بكوژەكانیش ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵە لە یاسا قاچاخن و خۆیان شاردۆتەوە.
Views: 599 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz