الخميس, 2024-05-16, 4.12.43 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 16 » چیرۆکی راسته قينه ى کچێکی کورد نوى
3.07.46 PM
چیرۆکی راسته قينه ى کچێکی کورد نوى


من ناوم بێگەردە ، دانیشتووى شارى هەولێرم ، سەرەتاى ژیانم زۆر سەخت بوو ، لە خێزانێکى هەژار لە دایک بووم ، باوکم بە نەخۆشى ژێرپەنجەى خوێن گیانى لەدەست دا ، دایکم ئەرکى باوکیشمى گرتبۆ ئەستۆى خۆى ، بۆ بەدەست هێنانى ژیانى من و خوشک و برا بچوکەکەم گشت کارێکى دەکرد ، نانى بە کرێدەکرد بۆ خەڵکى ، یاخود فەرشى بە کرێ بۆ ماڵان دەشورد ، بۆ ئەوەى ئێمە پێبگەیەنێت ، هەر لە دواى مردنى باوکم نەهامەتیەکانى ئێمە دەستى پێ کرد ، زۆر نەدار بووین ، لە خانویەکى بەکرێ دابووین و کە زۆر جار دەبوایە لە مەسروفى ڕۆژانە نەخۆین و بیخەینە سەر کرێى خانوو ، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتیانەش من هەرگیز ڕەشبین نەبووم ، زۆر هەوڵم بۆ خوێندن ئەدا تاوەکو لە پاشەڕۆژدا بتوانم خێزانەکەم لە هەژارى ڕزگار بکەم ، لە گشت قۆناغەکانى خوێندنم پلەى یەکەمم بەدەست هێنا ، بەڵام لە شەشەمى زانستى علوم فیزیام بۆ هاتەوە ، بەر لەوە کاتێ لە قۆناغى ئامادەیى و ناوەندى بووم ، هاوڕێى زۆر کەمم هەبوو چونکە ماوەم نەبوو بۆ هاوڕێیەتى هاوپۆلەکانم ، وە ئەو هاوڕێیانەى کە هەشم بوون بۆ دەرس پێ وتن دەهاتنە ماڵەوەمان ، منیش لەبەر پێویستیم بە پارە بۆ بژێوى بە کرێ وانەم پێ دەوتنەوە ، بۆ ئەوەى بتوانم تەنها کەمێک یارمەتى دایکم بدەم ، کاتێک چووم بۆ زانکۆ خورپە بە دڵم دەهات ، لە دەرگاى زانکۆ چوومە ژوورەوە و دەم وت دەبێ خوێندکارانى ئێرە چۆن بن ؟ یاخود دەبێ ئێمە دارایمان بەش بکات بۆ خوێندنى من ؟ زۆر پرسیارى لەم شێوە دەیبردمە ناو دنیایەکى خەیاڵ و بیر کردنەوە ، زۆرى نەبرد چاوم بە کوڕێک کەوت کە بەرەو ڕووم هات و سڵاوى لێ کردم ، منیش سڵاوم لێ کرد و پرسى: دەڵێى تازە هاتۆى بۆ زانکۆ؟ منیش لە وەڵامدا گوتم بەڵێ ، گوتى من ناوم بێوارە قوتابى قۆناغى دووەمى علوم فیزیام ، منیش گوتم ناوم بێگەردە و قوتابى قۆناغى یەکى بەشى فیزیام .
بەڕاستى ... خۆشحاڵم بە ناسینت ، منیش خۆشحاڵم . بێوار گوتى" بێگەر خان لەبەر ئەوەى تازە هاتویت بۆ زانکۆ بەشەکانى زانکۆ شارەزا نى ، گەر حەز دەکەى پێت نیشان دەدەم ،

- بە خۆشحاڵى یەوە .

- فەرموو.

بێوار هەموو بەشەکانى پێ نیشان دام و بەشەکەى خۆمیشى نیشان دام و گوتى گەر ڕازى بی ببین بە هاوڕێ خۆشحاڵ دەبم ، منیش ڕازى بووم بە هاوڕێیەتى بێوار ، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نزیک دەبۆوە و سەردانى دەکردم ، تا نیوەى ساڵ ناوبانگى زیرەکى من لە زانکۆ بڵاو بۆوە و کوڕ و کچەکانى زانکۆش هەوڵیان دەدا ببن بە هاوڕێم . بێوار لە قۆناغى دوەم دەرنەچوو ، بۆ ساڵى ئایندە کەوتەوە گەڵ من ، ڕۆژێک بێوار گوتى" بێگەرد خان دەکرێ ڕۆژانە وانەکانم بۆ شى بکەیتەوە" منیش هەرچەند قسەم لەگەڵ کوڕان نەدەکرد و وانەم بۆ شەرع نەدەکردن ، بەڵام ڕازى بووم بەبێ بەرامبەر وانە بۆ بێوار شەرع بکەم ، بۆیە بە بێوارم گوت لەبەر تانە و تەشەنەى کوڕانى زانکۆ وەرە لەماڵەوە بۆت شەرع دەکەم ، شەوم دەست نیشان کرد کە بۆ ماوەى دوو کاتژمێر ، چونکە شەوانە دایکم لەماڵەوە بوو ، ئەم کارەشم لەبەر ئەوە کرد چونکە بێوار یارمەتى منى دابوو ، لەسەرەتاى هاتنم بۆ زانکۆ ، ماوەیەک بەم شێوەیە ڕۆیشت ، من شەوانە وانەم بە بێوار دەگوتەوە ، بەڵام من تەنها بێوارم وەک هاوڕێ دانابوو ، یارمەتى ئەوم دەدا چونکە یارمەتى دابووم ، ڕۆژێک من لە کافتریاى زانکۆ دانیشتبووم بە تەنها لۆخۆم خەریکى خوێندنەوەى زانیارى دەرەکى بووم ، چونکە نەم دەویست کاتەکانى بێ کاریم بەبۆشایى بەرێ بکەم و بەردەوام خۆم بە خوێندنەوە سەرقاڵ دەکرد ، لەو کاتەدا دوو کچ هاتن بۆ لام پێیان گوتم زەحمەت نەبێ کاتت هەیە ئەم بابەتەمان بۆ شەرع بکەى ، گوتم بەڵێ فەرموون دانیشن ، کرێ یەکم گوت بەرامبەر بە شەرع کردن و ئەوانیش بە دڵیان بوو ، دواتر ئەم دوو کچە هەر لەلام بوون کە بێوار هات و گوتى " بێگەر خان گەر حەزیەت نەبێ ئەمەوێ دوو قسە بەیەکەوە بکەین " منیش گوتم فەرموو. گوتى دەمەوێ بە تەنها بین لێرە نابێ ، بۆیە چووین بۆ باخچەى زانکۆ ، وام زانى وەک جارەکانى تر لەبارەى خوێندنى زانکۆوە قسە دەکات ، بەڵام دواتر تێگەیشتم کە بەهەڵە داچووم ، لەناو باخچەکەدانیشتین و گوتم فەرموو کاک بێوار قسە بکە ، بێوار گوتى" بێگەر خان من تۆم خۆش دەوێ ، کاتێ هاتیتە زانکۆ و تۆم بینى ، تۆم چووە دڵەوە ، بەڵام ماوەم نەبوو ، نەم دەتوانى ئەم خۆشەویستى یە بۆتۆ دەرببڕم " ئەم جارەیان بێوار هەموو خۆشەویستیە گەورەکەى خۆى بۆم دەربڕى .
بێوار گوتى" بێگەرد تکات لێ دەکەم خۆشەویستى من ڕەت نەکەیتەوە ، دەمەوێ ببى بە هاوسەرى ژیانم" بەڵام من تاسام بەم وشانە ، چونکە من بێوارم بە هاوڕێ دەزانى بۆیە توڕە بووم و گوتم" بێوار تۆم بە هاوڕێى خۆم دەزانى نەوەک بە خۆشەویست، بەڵام تۆ نیازت خراپە ، گەر بمزانیایە تۆ شەوانە بۆ ئەم مەبەستە ئەهاتى ئەوە هەرگیز دەرسم بۆت شەرع نەدەکرد" بێوار نەیهێشت چیتر قسە بکەم گوتى" نەخێر نا .... هەرگیز من نیازم خراپ نەبوە ، گەر نیازم خراپ بوایە داوام لە تۆ نە ئەکرد ببین بە هاوسەر ، من بە خۆشەویستیەکى پاک و بێ پێچ و پەنا تۆم خۆش دەوێت" کە ئەم قسانەى کرد چاوەکانى پڕ بوون لە گریان ، بەڵام دەیویست بەسەر خۆیدا زاڵ بێت و ڕێگاى هاتنە دەرەوەى فرمێسکى نەدەدا ، ئەگەر چى منیش دڵم بۆى دەسوتا و زۆر بەزەیم پێدا دەهاتوە ، بەڵام باشتر بوو بۆکە شوو نەکەم ، چونکە گەر شووم کردبایە ئەوە شیرازەى خێزانەکەمان تێک دەچوو و دایکم زۆر پێویستى بە من هەبوو ، بەهەر حاڵ بێوار گوتى" من کە دەهاتم بۆ لات تەنها لەبەر خۆشەویستى گەورەى تۆ بووە ، خۆشەویستى تۆ لاى من زۆر گەورە ترە لە خوێندن ، من پێویستیم بە خوێندن نى یە ، بەڵام خۆشەویستى تۆ هانى داوم پەرەى پێ بدەم و تۆم زۆر بە دڵە " گوتم بێوار ناتوانم چیتر گوێ لە قسەکانت بگرم ، ببورە ، هەستام و ڕۆیشتم ، بەڵام لە ڕێگاى ماڵەوە هەر بیرم لە بێوار دەکردەوە ، بەڵام نەم دەتوانى ڕازى بم ، کاتێک گەیشتمە ماڵەوە بینیم دایکم دەگرێت ، کە چاوم بە دایکم کەوت لە ناخەوە دەگرێت ، منیش گریام و چوومە لاى دایکم گوتم دایە گیان چى بووە بۆچى دەگریەى؟ دایکم گوتى" بێگەرد گیان لەبەر ئەوەى ئێستا پارەمان بەدەستەوە نەماوە و خۆشت دەزانى من فەقەراتم هەیە ناتوانم چیتر نان بکەم بە کرێ و کرێى دوو مانگى خانووشمان نەداوە ، خاوەن خانوەکەش داواى لێ کردووین کە بەیانى خانوەکەى بۆ چۆڵ بکەین ، بێگەرد گیان نازانم بۆ کوێ بڕۆین ، هیچ جێگایەک نى یە بچین " منیش گوتم "دایە گیان خەفەت مەخۆ ، بەیانى کە چوومەوە زانکۆ هەوڵ دەدەم خانویەک بدۆزمەوە" .
بەیانى هات چووم بۆ زانکۆ ، چاوم بە هاوڕێیەکى خۆم کەوت و لێم هاتە پێشەوە و گوتى" بێگەرد گیان بۆ ئەوا خەمبارى؟ گوتم کێشەیەکم هەیە خاوەن خانوەکەمان ئاگادارى کردوون بەیانى خانوەکەى بۆ چۆڵ بکەین ، هاوڕێیەکەشم گوتى" کێشە نى یە ، وەرن بۆ لاى ئێمە ژورێکى بەتاڵمان هەیە و لەوێدا بن تاوەکو خانوێک دەدۆزنەوە ، بۆیە منیش سوپاسم کرد و ڕۆیشتم ، چوار خوێندکار لەوانەى وانەم پێ وتبون پارەیان بۆ هێنابووم ، دواى ئەوانیش بێوار هات و گوتى" بێگەر تۆ لەبرى ئەو ماوەیەى دەرست بۆمن شەرع کرد ، فەرموو ئەوە پارەکەیەتى" پارەیەکى زۆر بوو ، منیش بە چاوى پڕ گریان گوتم هەرچەند لێم وەر نە ئەگرتى ، بەڵام ئەمڕۆ زۆر پێویستم بەو پارە هەیە ، ئەوەندە قسەم کرد و ڕۆیشتم . بێوار یەکێک بوو لە کوڕى پیاوە دەوڵەمەندەکانى شارى هەولێر کە چەندین دوکانیان هەبوو ، لەگەڵ سامانێکى زۆر ، کە ڕۆیشتم نەم زانى کە بێوار بەدوام کەوتووە و دەیەوێت بزانێ بۆچى ئەمڕۆ من پێویستیم بە پارەیەکى زۆر هەیە ، کاتێک گەیشتمە کۆڵانەکەى خۆمان بینیم هەندێ کەل و پەلى ماڵەوەمان لە کۆڵانەکە کەوتبوو ، کەچوومە ژوورەوە دایکم و خوشک و برا چوکەکەم دەگریان ، خوشکەکەم لە پۆلى شەشەمى سەرەتایى بوو ، براکەشم لە پۆلى چوارى سەرەتاى ، کە ئەوانم دیت دەگریان گوتم" دایکە گیان بۆ دەگریەى؟ دایکم گوتى خاوەن خانوەکە کەل و پەلەکانى فڕێ داوەتە دەرەوە و دەڵێت گەر ئێستا نەڕۆن هەموو شتەکان فڕێ دەدەمە دەرەوە ، منیش پرسیم ئێستا لە کوێ یە ؟ لە وەڵامدا گوتى لە دوکانەکەى کۆڵانەکەمانە ، منیش گوتم دایکە گیان چیتر نامەوێ بگرى فرمێسک لەچاوانم کۆمەڵ بببو دەستم کردە ملى دایکم گوتم ئەمڕۆ پارەیەکى زۆرم وەرگرتووە بەشى دوو مانگمان دەکات و هەروەها هاوڕێیەکم ژورێکى بەتاڵیان هەیە گوتى وەرە لاى ئێمە تا خانویەک دەدۆزنەوە ، بێوار گوێى لە هەموو قسەکانى ئێمە ببو وە چووبوو بۆ لاى دووکانەکە و گوتبووى خاوەنى فڵان خانووە لێرەیە ، خاوەن دوکانەکەش پێى نیاشن دابوو ، دواتر بێوار گوتبووى بەخاوەن خانوەکە تۆ ئەم خانوە بەچەند دەفرشیت ؟ خاوەن خانووەکەش گوتبووى نایفرۆشم ، دواتر بێوار پێى گوتبوو کە خانەوەکەم پێ بفرۆشى ئەوا مەبلەغێک پارەى زۆرت پێ دەدەم ، بەم شێوەیە ڕازى بوو بە بێوارى بفرۆشێ ، بێوار خانووەکەى لێ کڕى و گوتى بڕۆ بڵێ مەڕۆن خانووەکەم بە پیاوێک فرۆشتووە وە باسى ئێوەم بۆ کرد ، ئەویش بەزەیى پێ داهاتوونەتەوە و خانوەکەى پێ داون ، خاوەن خانوەکەش هات بە ئێمەى گوت کە نەڕۆین لەبەر مەسەلەیەکى ئاوها ، بەڵام دایکم باوەڕى نەکرد گوتى چۆن وایە دەبێ خانوو بۆ ئێمە بکڕێتەوە ئەبێ قسە لەگەڵ ئەو پیاوە چاکە بکەم ، خاوەن خانووەکەش گوتى ڕەتى کردۆتەوە چاوى بە ئێوە بکەوێت ، بەڵام هەر پێى دەڵێم کاتێ پێى دەڵێ بێواریش دەلێ باشە تەنها قسە لەگەڵ نافیعە خان دەکەم ، نافیعە خان دایکى بێگەر بوو .
نافیعە خان هات قسەى لەگەڵ بێوار کرد ، کاتێ بینى بێوارە ناسى یەوە گوتى کوڕە بێوار تۆ ئەم هەموو چاکەت لەگەڵ ئێمە کردووە بۆچى ؟؟بێوار گوتى" نافیعە خان من بێگەردم خۆش دەوێ ، گوێم لە قسەکانى ئێوە بوو ، نەمویست بێگەر بکەوێتە ئازارەوە ، ئەم کارەشم بۆ ئەوە نەکردووە تا ڕازى بێت شووم پێ بکات ، بەڵکو تەنها سۆز و بەزەیم و بۆ ئێوە و بۆ ئەو بووە ئەوەش بزانە من حەز بە یارمەتى دانى گشت هەژاران دەکەم ، من تەنها داواکاریەکم هەیە کە لاى بێگەرد نەڵێى بێوار خانووەکەى بۆ کڕیوینەتەوە ، بڵێ نازانم کێیە با بێگەرد بەخۆى دا نەشکێتەوە بەرامبەر بەمن ، نافیعە خان ڕازى بوو ، بەڵام بێوار بە دایکمى گوت گەر تۆ حەز دەکەى وەرە لاى ئێمە ئیش بکە لە بازاڕى جل و بەرگ درووین ، تەنها پارەکە بەڕێوە ببە ئەمەش لەبەر ئەوەى دایکم خوێندەوار بوو ، دایکیشم ئەوەى زۆر لا خۆش بوو ، چونکە فەقەراتى هەبوو نەیدەتوانى کارى قورس بکات ، ئەم کارەش هیچ ماندووبونى نەدەویست ، بەم شێوەیە بێوار گشت ژیانى خۆى لاى دایکم باس کرد گوتى" من ڕاستە کوڕێکى دەوڵەمەندم ، پارەى زۆرم لەبەر دەست دایە ، بەڵام لە هەموو ڕوێکەوە بێ بەشم ، لە سۆز و خۆشەویستى دایکم مردووە ، باوکم ژنێکى ترى هێناوەتەوە ، باوکم هیچ سۆزێکى نى یە بەرامبەر بە من ، ڕۆژێک نەهاتووە دەستم بەسەردا بێنێت ، بۆیە نافیعە خان داواکارم لە تۆ سۆزى دایکایەتیم بەسەردا ببارێنى ، دایکیشم زۆر بەزەیى بە بێوار داهاتوە گوتى لەوڕۆ بەدواوە تۆ کوڕى منى و منیش دایکى تۆم... دایکم چوو بۆ ئیشەکەى و بێواریش هەموو ڕۆژێ سەردانى دەکرد ، ڕۆژێک بێوار لاى دایکم گوتبوى چیتر ناچم بۆ زانکۆ ، دایکم داواى کرد بچێت ، بەڵام بێوار گوتى" دەمەوێ چیتر ئازار نەخۆشم بە بینینى بێگەرد ، کاتێ زانیم بێوار وازى هێناوە زۆرم لا ناخۆش بوو ، دایکم ناونیشانى شوێنى کارکردنى پێ دام ، گوتى سەردانم بکە ، منیش ڕۆژێک چووم بۆ لاى دایکم ئیشەکەى دایکم زۆر بە دڵ بوو ، چونکە زانیم ماندوو نابێ ، گوتم دایکە ئەمەوێ ئەو کەسە بناسم کە ئەم هەموو چاکەى لەگەڵ کردووین ، دایکم گوتى ئەو کوڕە زۆر چاکە ڕۆژێک دەبێ هەر دەیناسى ، بەم شێوەیە باسى هەموو ژیانى بێوارى بۆمن کرد ، بەڵام نەمدەزانى ئەو کوڕە بێوارە . دایکم گوتى" هەموو ڕۆژێک دێت سەرم لێ دەدات ، بەڵام ئەمڕۆ نازانم بۆچى دیار نى یە بێت ، ئەبێ هیچ ڕووى نەدابێ ، لەم قسانەدا بوو مناڵێکى بچووک هاتە ژوورەوە گوتى" نافیعە خان کێ یە ؟ دایکم گوتى بەڵێ بچکۆل من نافیعە خانم کارێکت بەمن هەیە.
مناڵەکە گوتى" بەڵێ کاک بێوار تووشى حادیسە هاتووە ، داواى تۆ دەکات وا ئێستا لەبەر نەشتەرگەرى یە ، من و دایکم بەپەلە چووین بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام من نەمدەزانى ئەو بێوارە هەمان بێوارى زانکۆیە ، کاتێ چووین لەدەرەوەى ژوورى نەشتەرگەرى چاوەڕوان بووین ، باوکى بێوار هەر سەیرى دایکمى دەکرد ، بۆهەر کوێیەک دەچوو بە دواى دەکەوت ، نە من نە دایکم نەماندەزانى ئەو پیاوە باوکى بێوارە ، دایکم پرسى بۆ وا بەدواى دەکەویت چى دەکەى لێرە ، وتى کوڕەکەم دەعمى کردوە ، بەڵام هیچ نى یە چاک دەبێتەوە ، باوکى بێوار هیچ سۆزێکى بۆ بێوار نەبوو ، لەبەر ئەم قسانەى دەکرد ئەگینا بێوار لەبەر نەشتەرگەرى بوو ، لاقێکى شکا بوو لەگەڵ ئەوەى شکاویەکەى سەخت بوو ، بەڵام دکتۆر گوتبوى گەر لە نەشتەرگەرى یەکە دەرچێت ئەوا لاقى وەکو جارانى لێ دێتەوە ، دایکم گوتى کەواتە کوڕى تۆ خەتەر نى یە کوڕى تۆ لە کوڕى منى داوە بە سەیارە هەر شتێکى لێبێت ئەوا تۆ بەرپرسى ، باوکى بێواریش چونکە دایکمى چووبوە دڵەوە گوتى بەسەر چاو ، هەرچى یەکى بڵێى جێ بە جێى دەکەم و لەکوڕەکەشم دەدەم بۆ ئەم کارەى بەسەر کوڕەکەت هێناوە ، دکتۆر لە نەشتەرگەرى بۆوە بانگى کردین چووینە ژوورەوە باوکى بێوار گووتى ئەوە کوڕى منە ، دایکى منیش گوتى ئەوە کوڕى منە ، باوکى بێوار گوتى کوڕى منە هى تۆ نى یە ، دایکیشم گوتى من وەکو دایکێکى ئەوم کاتێ چوومە ژوورەوە بێوارم بینى گوتم دایکە بێوار ئەم هەموو چاکەی لەگەڵ ئێمە کردووە ، گوتى بەڵێ کچم منیش چوومە ژوورەوە زیاتر بێوارم خۆشەویست ، بەڵام نەمتوانى پێى بڵێم و زۆر سوپاسى بێوارم کرد ، دواتر چومە دەرەوە باوکى بێواریش هەموو ڕۆژێک سەردانى دایکمى دەکرد بۆ ئەوەى لێى نزیک بێتەوە هەموو ڕۆژێک دەچوو بۆ شوێنى کارى نافیعە خان ، بە بیانووى ئەوەى بزانێ کارەکانى چۆن بەڕێوە دەچن ، بەڵام لە ڕاستى دا بۆ بینینى نافیعە خان دەچوو ، تاکو ڕۆژێک چوو بۆ بینینى نافیعە خان و داواى لێ کرد شوى پێ بکات ، نافیعە خان گوتى من ناتوانم شوت پێ بکەم دواى ئەو چەند ساڵە من شووم نەکردووە خەڵکى چیم پێ دەڵێت ، گەر شوو بکەم ، بەڵام باوکى بێوار هەر لە هەوڵ دابوو بۆ ئەوەى شووى پێ بکات گوتى گەر تۆ شووم پێ بکەیت ئەوا هەموو شتێکت بۆ دابین دەکەم و ناهێڵم مناڵەکانت لە هیچیان کەم بێت ، ئەمیش ڕازى بوو شووى پێ بکات لەبەر منداڵەکانى گوتى گەر وابێ لە هیچیان کەم نابێ ، بەڵام کاتێ باوکى بێوار دایکمى گواستەوە ئێمەى بەدەر نا ، هەرچەن دایکم زۆر گریا و پاڕایەوە ، بەڵام گوێى پێ نەدا ، لە زانکۆ کاتێ گەیشتبوومە چوارەمى ئەم بەشە خوێندکارانى زانکۆ گاڵتەیان پێ دەکردم دەیان وت دایکى بەم تەمەنە شووى کردۆتەوە باوکى زڕى دەرى کردوون وە زۆر قسەى پڕ و پووچى تر کە هیچى تر توانام نەبوو گوێ بیستى ئەم قسانە بم ، بەڵێ دایکم ڕۆیى جارێکى تر ناگەڕێتەوە ، بێوار داواى لێ کردم کە ڕازى بم بچین بۆ شارێکى تر گوتى وەک خوشک و برا دەژین تەنها بۆ ئەوەى دوور بین لە قسەى خەڵکى ، بەم شێوەیە ڕازى بووم و خوشک و براکەشم لەگەڵ خۆم برد ، چووین بۆ سلێمانى کە قۆناغى چوارەمم لە سلێمانى تەواو کرد و بووم بە مامۆستا دایکیشم داواى شوێنى لە بێوار کردبوو ، بەڵام چونکە من بە بێوارم گوت کە شوێنى من بەکەس نەڵێ ، بێوار گوتبووى من پێى نازانم ، بێوار جار جارە سەرى لە ماڵەوەیان ئەدا ، ڕۆژێک کە چووبۆوە بۆ هەولێر ئەو ڕۆژە دایکم زۆر دڵى پڕببوو هەموو ڕۆژەکانى لەگەڵ ئێمەى کە بەسەر بردبوو بیرى هاتبۆوە و زۆر گریا بوو چووبوو خۆى سوتاندبوو ، وە داواى منى کردبوو ، بێوار بەپەلە هاتەوە سلێمانى و هەواڵى سووتانى دایکمى پێ دام منیش بە پەلە و بە گریان چوومەوە بۆ هەولێر ، بەڵام دایکم سووتاوى یەکەى زۆر بوو لەسەرە مەرگ دابوو چووم بۆنەخۆشخانە و دایکم بینى لەسەر جێگاى نەخۆشخانە ڕامکرد بەهەموو توانایەکى خۆم دەستم کردە ملى و ماچى چاوەکانم کرد و فرمێسکى چاوم بەربۆوە بەسەر ڕووى سوتاوى دا ، دایکم گوتى بێگەر گیان مەگرى ، ئەوە تۆى لە باوەشم ، زۆر دڵ خۆشم بە بینینت ، بڕوام نەبوو جارێکى تر بتبینمەوە لەگەڵ ئەوەى دایکم قورگى پڕ گریان بوو بە ئازایانە قسەى لەگەڵ دەکردم دەیویست پێبکەنێ گوتى" بێگەرد گیان بەر لەوەى لە دنیا کۆچ بکەم ببورە ژیانى ئێوەم تێک دا منیش گوتم دایکە گیان تۆ ئێمە ببورە بووینە هۆى ئازار و خەم بۆتۆ ، دایکم بەر لەوەى چاوى دابخات و گیانى سارد بێتەوە پێى گوتم" کچم بەر لەوەى بمرم تۆ ڕازى بە شوو بە بێوار بکەى ، بێوار کوڕێکى زۆر چاکە لەوت چاکتر دەست ناکەوێت . نا تۆ هەرگیز نامرى دایکە گیان ، بەڵێ دەمرم ئێستا بەڵێن بدە داواکاریم بەجێ دەهێنى ، منیش گوتم باشە دایکە گیان منیش بەڵێنت دەدەم مێرد بە بێوار بکەم . زۆرى پێ نەچوو دایکم چاوى داخست و گیانى سارد بۆوە ، فرمێسکەکانم بوون بە دەریایەک ، فرمێسکەکانم لەو کاتەدا بوون بە ڕووبارێک و بیابانە وشکەکانیان جوانتر و تەڕ کرد ، دواى مردنى دایکم و چەند ڕۆژێک بەدوایدا من و بێوار ئەڵقەى بوکێنیمان گۆڕیەوە و بووین بە هاوسەرى یەکترى ، ژیانێکى خۆشمان بەسەر برد ، ئێستا من و بێوار دوو کۆرپەى جوانمان هەیە . وە بە درێژایى ڕۆژگار جەستەى سوتاوى دایکم لەبەر چاو ون نابێت ، چونکە دایکم نیشتیمانێک بوو بۆ من کە هەرگیز بێبەشى نەدەکردم لە خۆشیەکا
Views: 659 | Added by: kurdsh | Rating: 4.0/1
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz