الأربعاء, 2024-05-15, 3.47.14 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » ديسمبر » 1 » بەهۆی ناحەزێكی فیتنەكارەوە تراژیدیایـەكی گەورەی لێكەوتەوە
2.43.38 PM
بەهۆی ناحەزێكی فیتنەكارەوە تراژیدیایـەكی گەورەی لێكەوتەوە


كۆمەڵگەی ئێمە كۆمەڵگەیەكی دەستەجەمعی (جماعی)یە و تۆزقاڵێك رێز بۆ ژیانی تاكەكەسی دانانێت و بە(كۆ) خۆی لە ژیانی تایبەتی تاك هەڵدەقورتێنێ.
تراژیدیاكەش لەوەدایە، زۆرجار ئەو خۆتێهەڵقورتاندنە كارەساتی كۆمەڵایەتی گەورەی لێكەوتۆتەوە، ئەم رووداوە خەمگینەی لەم رێپورتاژەدا دەیگێڕینەوە نموونەیەكی بەرجەستەی ئەو خۆهەڵقورتاندنەیە كە لە ژیانی تاكەكانی ئەم كۆمەڵگەیە دەكرێت، نموونەی خۆشەویستی و ئەڤینی راستەقینەی كوڕوكچێك، بەهۆی كەسێكی فیتنەكاری خۆهەڵقورتێنەری بەئیرەوە ئەو خۆشەویستییە دەكرێتە تراژیدیا و بەكۆتایی هێنان بە ژیانی كچە كۆتایی پێدێت..
سۆز و ئەڤینێكی گڵپەسەندوو
عەیامێك بوو(رێناس) و (سیروان) یەكتریان خۆشدەویست، هەردووكیان لە بەهاری تەمەنیاندا بوون و نۆزدە ساڵیان تەواو دەكرد و پێیان دەنایە نێو بیست ساڵی، خۆشەویستی ئەو دووانە سەرەتا بەڕێكەوتنێك دەستی پێكردووە و پاشان پەیوەندییەكی راستەقینەیان دامەزراندووە،(سیروان) هاوڕێی گیانی بەگیانی (رێباز)ی دراوسێیان دەبێت، ئەویش لە رێی خوشكێكی دڵسۆزی خۆیەوە یارمەتی ئەو دوو دڵدارە دەدات رازونیازیان بگاتە یەكتر،(رێباز) هەر لەسەرەتاوە ئاگای لەكەین و بەینی هەردووكیان دەبێت و تاكۆتایی هاتن بە پەیوەندییەكەیان ئاگاداری وردودرشتی هەموو شتێكیان دەبێ.
(رێباز)بەسەرهاتی ئەو دوو دڵدارەی بەمشێوەیە گێڕایەوە و گوتی: (سیروان) گەنجێكی جوان و رەوشت بەرز، بە رێكەوت (رێناس)ی ناسی، ماڵی (رێناس) دراوسێمان بوون و هەموو چەند ماڵێك لێك دوور بووین، (رێناس) لەبەر ئەوەی هەم دراوسێمان بوو، هەمیش هاوپۆلی خوشكەكەم بوو لە چواری ئاماەدیی بۆیە زوو زوو سەردانی ماڵمانی دەكرد و پەیوەندییەكی دەستەخوشكانەی توندووتۆڵ لە نێوانیاندا هەبوو، منیش هەر بەچاوی خوشكەوە تەماشام دەكرد، بۆیە كەناسیمی وەكو برایەك هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرد و لە ماڵی ئێمە خۆی بەغەریبە نەدەزانی.
یەكتر ناسینی(سیروان و رێناس)یش لە ماڵی ئێمە بوو، ئەو یەكترناسینە دواتر دەبێتە سەرەتای دروستبوونی خۆشەویستییەكی گەرموگوڕ، ئەو دوو دڵدارە نزیكەی (3)ساڵان زیاتر لە ناو پەیوەندییەكی یەكجار پاك و بێگەردی دڵداریدا خۆیان دۆزیبۆوە، ئەو كاتانەش كە نەیاندەتوانی لەماڵی ئێمە یەكتر ببینن بەهۆی خوشكەكەمەوە پەیامیان بۆ یەكتر دەنارد، بەڵام لەماوەی ئەوەندە ساڵەدا تەنانەت بۆ یەكجاریش چییە رەفتارێكی هەرزەكارانەیان نەكرد و هەمیشە بە وریایی و بە پارێزەوە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ یەك دەكرد، بەڵام بەداخەوە لەبەدبەختی ئەم دوو دڵدارەدا، كەسێكی قین لەدڵ و فیتنەكار بەم پەیوەندییەیان دەزانێ، ئەو كەسەش كە دواتر پاش روودانی كارەساتەكە رایكرد و ئێستاوئێستاش كەس نەیزانی چوو بۆكوێ و لەكوێ خۆی ون كرد.
ئەو كەسە ناوی(ماهیر) بوو، لەلایەك چاوی بڕیبووە(رێناس) و بەهیوای ئەوە بوو پەیوەندییەكی لەگەڵ ببەستێ و بۆكات بەسەربردن و رابواردن لەگەڵی بێ، لەلایەكیش بەهەر شێوەیەك بووبێت هیوای دەخواست رۆژێك لە رۆژان، تۆڵە لە هەردووكیان (رێناس و سیروان) بكاتەوە، چونكە كە دەیدیت یەكتریان خۆشدەوێت و (رێناس)یش ئەوەی رەتدەكردەوە و هیچ بایەخێكی پێنەدەدا، بڕیاری دابوو پەندێكیان پێبكات. تەمەنی خۆشەویستی نێوان (رێناس و سیروان)، بەرەوسێ ساڵێك دەچوو، كە ئەو هەر نەیتوانی بەهیچ بگات ئەو هەموو هەوڵێكی خۆی دابوو هەر بۆ ئەوەی (رێناس) خۆشی بوێ، لە پاڕانەوە و سووتانەوە و كروزانەوە بگرە تا بەخۆلێتووڕەكردن و بەهیچ نەزانین و دواتر هەڕەشەكردن و ناوزڕاندن، هەر بۆ ئەوەی رۆژێك لە رۆژان(رێناس) بە وشەیەكی خۆش لەگەڵی بدوێ، بەڵام هەر بێسوود و بێكەڵك بوو، كە تەواو بێئومێد و رەشبین بوو، ئیدی سوێندی خوارد تۆڵەی خۆی لێبكاتەوە، ئیدی دەستیكرد بە چاودێركردنی هەردووكیان، كاروكاسبی ئەو كوڕە تەنیا ببوە چاودێریكردن، نە كاروكاسبی نە هیچ شتێك نەبوو بایەخی پێبدات لەو شتە زیاتر.
(سیروان و رێناس) دەرك بەو دەكەن كە بەردەوامبوون لەسەر پەیوەندییەكەیان بەوشێوەیە و یەكتر دیتنیان بەهۆی چاودێرییەكانی(ماهیرەوە مەترسی هەیە، بۆیە بڕیار دەدەن كە چیتر یەكتر نەبینن و وانیشانبدەن كە بە تەواوەتی لێك زویر بوونە و وازیان لە یەكتر هێناوە، بۆیە هامۆشۆكردنی ماڵی ئێمەشیان تەرك كرد بۆ ئەوەی (ماهیر) وابزانێ ئیدی تازە بە یەكجارەكی لێكجیابوونەتەوە و بەڵكو دەستبەرداریان بێت، ئەوان ئەو پلانە جێبەجێ دەكەن و (ماهیر)یش بە پارێزەوە لە جاران كەمتر چاودێریان دەكات.
ئەم دوو دڵدارە دەگەنە ئەو بڕیارە، كە ئیدی كاتی ئەوە هاتووە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، ئەوەبوو لەسەر ئەوە رێككەون كە لەو ماوەیەدا (سیروان) داخوازی(رێناس) بكات و بە دەزگیرانی بكات.
كە دەزانن (ماهیر) وەكو جاران چاودێرییەكەی خەست نییە، رێكدەكەون لەماڵی ئێمە ژوانێك دابنێن و بەیەكەوە هەندێ گفتوگۆ بكەن، رێكەوت وا دەبێ دوور بەدووری (ماهیر) چاوی بە(رێناس) بكەوێ كە دێتە ماڵی ئێمە دیارە ئەو چاك دەیزانی ئەوانە بۆچی یەكتر دەبینن.
رێكەوتێكی خراپ
(رێباز) لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەكە بەردەوام دەبێ و دەڵێ: ئەو دوو دڵدارە خەریكی داڕشتنی دواڕۆژی روناكی خۆیان بوون و سەرگەرمی ئەوە بوون تازووە هەوڵبدەن تەدارەكی داخوازیكردن رێكبخەن و زوو بەزوویی كارەكە بەخۆشی و بەدڵی خۆیان ببڕێننەوە، رۆژی داخوازیكردن لە نێوان خۆیان دیاریدەكەن و (سیروان) ماڵەوەیان لە وردودرشتی مەسەلەكەی خۆی ئاگادار دەكاتەوە و ئەوانیش بەتایبەتی دایك و باوكی كە (سیروان) نۆبەرە و تاقانەی پێنج خۆشكان بوو، هێندەی دنیایەك دڵیان پێی خۆش ببوو، چاوەڕێی دەرفەتێكیان دەكرد سازببێ و (سیروان) ئاگاداریان بكات، (ماهیر) دووبارە وەكو جاران چاودێریان دەكاتەوە، پاش ئەوەی زانی كە ئەوان لێی بەفێڵ بوون و دەستخەڕۆیان كردووە ئەمجارە بە نهێنی ئاگادارییان دەكات، یەكتر دیتنەكان زیاتر دەبێ، پاش ئەوەی دوابڕیاری خۆیاندا و واشیان زانی ئیدی ئەگەر (ماهیر) چاودێرییان بكات یان نە، چ بایەخێكی نییە بەڵام(ماهیر) گورزی كوشتندەی خۆی لە ژێرەوە دەوەشێنێ و خۆی دەگەیەنێتە لای باوكی(رێناس) و زۆر خراپ بۆیان تێدەكوشێ، ئەویش بۆ ئەوەی لە راستی مەسەلەكە دڵنیابێت بە وردی و بە نهێنی چاودێری (رێناس ) دەكات، وا دەبێ رۆژێك بەر لە داخوازیكردن، (رێناس و سیروان) لە ماڵی ئێمە ژوان دادەنێن و لەسەر رۆژی داخوازیكردنەكە رێكدەكەون، ئەوان كاتێك دووبەدوو لەگەڵ یەك دادەنیشن، (ماهیر) بە دەرفەتی دەزانێ وەك بروسكە ئاگاداری باوكی(رێناس) دەكاتەوە.
ئەویش بە هەستێكی پڕ لە توڕەبوون و هەڵچوونێكی شێتگیرانەوە خۆی بە ماڵی ئێمەدا دەكات و هەردووكیان پێكەوە دەبینێ كە دانیشتوون و رووی دەمیان لەیەكە، پڕ دەداتە كچەكەی و بە مست و پێلەقە دەكەوێتە سەر و (سیروان) هەوڵدەدا كچەكەی لەبن دەست دەربێنێ و ئیدی وەردەگەڕێتە سەر (سیروان)یش، لەم كەین و بەینەدا دەبن، دەبێتە راپسكان و مست وەشاندن و لێكدان،(سیروان) پڕ بەدەنگی خۆی هاوار دەكات كە هیچیان لەگەڵ یەك نییە و ویستویەتی كە پێی بڵێ بەیانی ماڵی خۆمان دەنێرمە داخوازیت و كچەش و منیش هەروەهامان دەگوت، بەڵام بێ سوود بوو، كابرا خوێن بەری چاوی گرتبوو، دایكم خەریك بوو رۆژی هەینی سەروپێچكمان بۆ لێبنێ، بۆیە كەلوپەلەكانی خاوێن كردنەوەی سەروپێچك و تەپشووەك لە حەوشەكە دادەنێ نازانم چۆن دەبێ كە باوكی(رێناس) تەپشووەكەی دەكەوێتە دەست و رایدەوشێنێ و لەملی(رێناس)ی دەدات و دەموودەست نیوەی ملی دەبڕێ و بڕبڕەی ملیشی دەشكێنێ و یەكسەر دەیكوژێ، لەو هەراوبینە و بەردەدا، پاڵێكم بە(سیروان)ەوە ناو تێمگەیاند كە رابكات و هەڵبێ، ئیدی باوكی ئاگای لەخۆی نەما و كە دیتی كچەكەی خۆی كوشتووە، چاوی سپی هەڵدەگەڕێ و یەكسەر، كەوت و لەهۆش خۆی چوو، تا خەڵك خڕبۆوە و پۆلیس گەیشت و باوكیان گەیاندە نەخۆشخانە، لەوێ دەركەوت كە جەڵتەی دەماغ لێیداوە و ئیدی چۆن لە هۆش خۆی چوو، ئاوا بەئاگا نەهاتەوە و منیش نزیكەی هەفتەیەك دەستگیركرام (ماهیر)یش چۆن لەگەڵ قەوماندنی شەڕەكە بزربوو هەر ئاوا ون بوو، ببراڕی ببڕای نەماندیتەوە،(سیروان)یش سەری خۆی هەڵگرت و ئێستاش كەس نەیزانی بۆ كوێ چووە و چی بەسەرهات
Views: 662 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  ديسمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz