الثلاثاء, 2024-05-14, 2.55.17 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » نوفمبر » 25 » چەند ڕێگەیەک بۆ گەیشتن بەدڵى ژنان
3.13.38 PM
چەند ڕێگەیەک بۆ گەیشتن بەدڵى ژنان

ژنان بەچى خۆشحاڵدەبن

ئا:وەرگێڕانى لەفارسیەوە :خونچە قادر

ژنان و پیاوان هەریەکەیان خاوەن تایبەتمەندى خۆیانن ، سەرەڕاى لێک جیاوازیان هەمیشە هەردوو ئالودەى ئەوەن نەهێنى بەختەوەرى ڕەگەزى بەرامبەر بزانن و میکانیزمەکانى دڵخۆشى و ئاسودەى ڕەگەزەکەى تر بدۆزێتەوە ، بەئامانجى ئەوەى بتوانێت پەیوەندیەکى تەندروست لەگەڵ ڕەگەزى بەرامبەردا پێک بهێنێت ، بەتایبەت لەکاتى ئەنجامدانى هاوسەگیرى و چوونە ناو پرۆسەى زەواجەوە ، ئێمە لێردەدا هەوڵ دەدەین چەند ڕێگەیەک نیشانى پیاوان بدەین کەدەبنە مایەى خۆشى و ئاسودەیى ژنان…..

1. ژنان پێیان خۆش نییە میوانی ناوەختیان هەبێت، کەواتە پێویستە پیاوان کاتێکى زۆر بدەن بە ئەوان تاکو ئامادە بن بۆ میواندارى و خۆ ئامادەکردن بۆ خزمەت کردنى ئەو کەسانەى وەک میوان ڕوو لەماڵەکەى دەکەن .

2.هەمیشەهەوڵ بدە لەهەموو کارەکاندا لە هاوسەری خۆت ڕازیبت، چونکە دەبینی کە ژیان چەند سادە یە.

3. هەموو ڕۆژێک لە هاوسەری خۆت پرسیار بکە کە چ کارێک دەتوانی بۆ ئەو ئەنجام بدەى، ئەو کارانەى پێت ڕادەسپێرێن بەباشى و لەکاتى خۆیدا ئەنجامیان بدە .

4. کاتێک هەڵەیەک لەبەرامبەر هاوسەرەگەتدا دەکەیت هەوڵ بدە دواى لێبوردنى لێ بکە ، تەنانەت لەو کاتانەشدا کەخەتا لە ئێوەش نی یە.

5. هەمیشە پێکەنینتان لەسەر لێو بێت تەنانەت لەو کاتانەشدا کەبارو دۆختان لەخراپی ،ئەگەرمرۆڤ پێبکەنێت دنیاش لەگەڵیدا پێدەکەنێ، ئەگەر بگری بزانە کە دنیا بەتەنیا دەتانهێڵێتەوە.

6. لەهەمووهەوڵدان و ماندو بوونێکدا هاوسەرەکەتان سوپاس بکەن، چونکە سۆپاس کردن خۆشێکى زۆر بەکەسی بەرامبەر دەبەخشێت، خۆشەویست یەکى زۆر لەنێوان هاوسەراندا دروست دەکات .

7.بیرلە وە بکەنەوە کە هاوسەری ئێوە ژنێکی زۆر باشە،بۆ منداڵەکانتاندەبێتە دایکێکی زۆر باش، بوکێک باشتر لە بوکەکانی تربۆ دیکتان، ئەگەر ئەو بیر و فکرە ئیدامە بدەن، ئەو لە ئایندەداهاوسەرەکەتان وای لێدێت.

8. ڕەزیل مەبن و زیاتر باسی چاکەکانی هاوسەرەکەت بکە، بەڵام لەبیرتان بێت کەلەهیچ بارەیەکدا زیادەرَۆیى مەکە، دەبێت هاوسەرەکەتان لەو باس کردنانە تێبگات، ئەگینا مومکینە نەتیجەى باشی نەبێ.

9. هاوسەری خۆتان هان بدەن و یارمەتی بدەن تا تواناکانی شاراوەى ئەو دەربکەوێ.

10. لە جیاتی دیاری گرانبەها کاتی خۆتان لە ئیختیاری هاوسەرەکەتاندابنێن، نیشان بدەن کە سەرنجی ئێوە لای ئەوە، هەتا دوای یەک ڕۆژ کاری ناخۆش هەدیەیەک بۆ ئەو بەرنەوە، یان یەک شاخە گوڵ بەو جۆرە ئەو خۆش ڕەفتار و خۆش هەڵسوکەوت دەمێنێ.

11. بزانن کاتێک کە هاوسەرەکەتان سەری دێشێ چارەى دەردی ئەو حەبی سەرێشە نییە، بەڵکو یەک پێکەنینە.

12. جوانترین ووشە لە دنیادا لەوانەیە سوپاست دەکەم بێت، بەڵام بەو حاڵە هەموو پیاوەکانی دونیا دەزانن کە هیچ کات نابێ لەهاوسەریان چاوەڕێی سوپاس کردن بن.

13. هیچ کات لەگەڵ هاوسەرەکەتدا شەڕ مەکە، چونکە لەوانەیە لەم شەڕەدا سەرکەوتوو نەبیت، لە جیاتی ئەو قەڵەمێک هەڵگرن و چیتان لەمێشکدا هەیە بینوسن دوای ئەو نوسینە لەگەڵ شاخەیەک گوڵ بدەن بە ئەو.

سود لەسایتى خنوادە سبز وەرگیراوە
Views: 641 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  نوفمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz