الثلاثاء, 2024-05-14, 3.56.52 PM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » نوفمبر » 18 » لادانی سێكسی كۆتایی بە ژیانی هاوسەری گەلاوێژ و مێردەكەی دێنێ
5.08.38 PM
لادانی سێكسی كۆتایی بە ژیانی هاوسەری گەلاوێژ و مێردەكەی دێنێ

پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بۆ ژن و پیاو كۆمەڵێك مەغزاو مەدلولی جوان و پڕمانای هەیە هاوسەرگیری واتە خۆشەویستی و توانەوەی دوو عاشق لە بۆتەی یەكتردا بەواتایەكی تر پرۆسەی هاوسەرگیری فریادرەسی كچان و كورانە لە هەڵخلیسكان و لادان لەسەر رێگای راستەقینە و دەروازەیەكی تایبەت بۆ بەختەوەری و ژیانی هاوبەش... كەواتە ژیان بە هاوسەرگیرییەوە جوان و جوانتر دەبێ بۆیە ئەوانەی بایەخی شووكردن و ژنهێنان لایان شتێكی كەمە ئەوە بە هەڵەداچوونە، مرۆڤ چ كچ بێت یاخود كوڕ پێویستە بەر لەوەی بچێتە نێو دونیای هاوسەرایەتییەوە دەبێ لە پێشەدا خۆی ساز و ئامادە بكات بەتایبەتی پیاوەكان گەرەكە بزانن كە ئایە توانای بەڕێوەبردنی ژن و ماڵیان هەیە و لە رووی جەستەیی عاتیفی و جنسییەوە تا چەند دەتوانن دڵی ژنەكانیان رازی بكەن ئەگەر زانیان مەرجەكانی هاوسەرێكی باشیان تێدا نییە نابێت باژۆ دەشتە لە خوت و خۆڕا ژن بهێنن و پاشان كچی خەڵك بكەنە پەندی زەمانە و ژیان لە خۆشیان تێك بدەن ئەم رووداوەی بەردەستتان نە رۆمانە و نە چیرۆكی بەر ئاگردان، بەڵكو باسی ژیانی كچێكە كە چۆن دوای مێردكردن تووشی ئازار و ناخۆشییەكی زۆر دێت و هەر بەو هۆیەشەوە تووشی خیانەت دێت و خیانەتی پێدەكرێت، ناوی ئەو كچەش(گەلاوێژ)ە، و تەمەنی 21ساڵە.
لای نەنكم دەژیام
گەلاوێژ لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە نەنكی"گورجی" بردیە لای خۆی تاكو بەخێوی بكات، دایكی گەلاوێژ تا بڵێی ژنێكی ناپوختە و پەرپووت بوو، بە كوردیەكەی منداڵی پێ بەخێو نەدەكرا، بۆیە سەلیمی باوكی گەلاوێژ ژنی بەسەردایكی هێنا "گورجیش" كە داپیرەی گەلاوێژ بوو واتە دایكی سەلیم، زۆر پیرەژنێكی میهرەبان بوو هەر زوو گەلاوێژی بردە لای خۆی تاكو بەشێوەیەكی باش بكات و منداڵێكی ژیر و خاوەن هەستی جوانی لێ دەرچێت، رۆژان هاتن و رۆیشتن گەلاوێژ وردەوردە زیاتر هەراش دەبوو لەسەرەتاوە یەك دوو ساڵێك چووە مەكتەب بەڵام دواتر وازی هێنا لە خوێندن و كە تەمەنی گەیشتە 19ساڵان ئیتر وردە وردە دەستی بەكاری بەرگدوری و خەیاتی كرد و رۆژ دوای رۆژیش دەست رەنگینی و پیشەوەری ئەو كچە لە ناو خەڵكدا زیاتر دەنگ و سەدای دەبیسترا، ئەو جگە لە جل و بەرگی ئافرەتان دەیتوانی جل و بەرگی پیاوانیش بدورێ، هەر بەم كارە خۆی و داپیرەی حەسانبۆوە چونكە پارەیەكی باشی لەم كارە وەچنگ دەكەوت، ئالێرەوە گەلاوێژخان خۆی باسی دەكات و دەڵێت: نەنكم گورجی زۆر ژنێكی باش بوو لەگەڵم، هەموو جارێك ئامۆژگاری دەكردم گەر شووشم كرد قەت ئەو لەبیر نەكەم ئەو دەیگووت رۆڵە تۆ هێشتا مەلۆتكەیەك بووی من بەخێوم كردی ئێستاكەش نامەوێ لە كاتی پیریمدا بەجێم بهێڵی و مێرد بكەیت بە پیاوێك كە لێكمان بكات، منیش دەمگوت نا نەنكە گیان قەت وەها بیر مەكەوە من ئەوەندە سپڵە و بێ وەفا نیم كە تۆ لە بیر بكەم بەڵكو ئەگەر تامردن لەم ماڵەدا قژی سپی بهۆنمەوە پیاوێك هەڵنابژێرم كە رقی لەتۆ بێت و منیش هەرگیز تۆ ناكەمە قوربانی هەوەس و ئارەزووەكانی خۆم.
شووكردنێكی بە رێكەوت
رۆژێكیان دەمە عەسرێكی درەنگ چناری دراوسێمان هاتە ماڵمان من و داپیرەشم بەیەكەوە دانیشتبووین، چنار گوتی گەلاوێژ بۆ ئەوە هاتووم تاكو لەگەڵمدا بێیت بۆ بازاڕ چونكە لەبەر قسەی خەڵكی پێم خۆش نییە بەتەنیا بڕۆم، ئا لەو ساتە داپیری رەحمەتم گوتی هەر چەندە كاتەكەی زۆر درەنگە بەڵام لەبەر ئەوەی دراوسێ حەقی بەسەر دراوسێوە هەیە، ئازابە گەلاوێژ كچم خۆت بگۆڕە و لەگەڵیدا بچۆ بەڵام زۆرتان پێ نەچێ و كەمێك زوو وەرنەوە، چونكە گەر تاریك دابێت باش نییە بۆ ئێوەی دووكچی جوان و جاحێڵ، ئەوە بوو من و چنار بەیەكەوە دەرچووین بەنیازی ئەوەی بڕۆین بۆ بازاڕ چنار گوتی: گەلاوێژ بالەم كۆڵانەوە بڕۆین ماڵی پلكێكم لێرەیە هەر بەسەر پێیەكەوە سەرێكیان لێدەدەم چونكە پوورم زۆر نەخۆشە، چنار گوتی تۆش گەلاوێژ وەرە ژوورەوە، بەڵام من ترسام لەوەی بچمە، ماڵێكەوە كە لە پێشدا نەمناسیوون بەهەرحاڵ چنار چووە ژوورەوە، بەڵام من هەر لەسەر كۆڵانەكە چاوەڕێم دەكرد، نزیكەی بیست دەقیقەی پێ چوو ئینجا لەو ماڵە هاتە دەرەوە منیش بە توڕەبوونێكەوە پێم گوت توخودا چنار ئەو رەفتارەت راستە كە نزیكەی نیو ساعەت منت لێرە راگرت هەر حەیام چوو لەسەر ئەم كۆڵانە، بەڵام چنار دەمی تەتەڵەی كرد و رەنگی سوور هەڵگەڕا پێم گوت كچی باش كەی ئەوە راستە تۆ ئەوەندە لای نەخۆش دابنیشی، چناریش گوتی بەدەست خۆم نەبوو نەیانهێشت زوو هەڵسم ئا لەوێدا گومانێكی پیس كەوتە دڵمەوە تۆ بڵێی بەڕاستی ئەو ماڵە ماڵی پووری بووبێت یان درۆی لەگەڵمدا كرد بەڵام دواتر هیچ قسەم نەكرد و پێكەوە چووینە بازاڕ- دیقەتم دا چنار زیاتر روو دەكاتە دوكانی زێڕنگرەكان و زۆربەی جارەكان لە نرخی زێڕی دەپرسی، نزیكەی دوو كاتژمێر لە بازاڕدا سوڕاینەوە قاچەكانم تەواو شل بوون و هێزم تیا نەما ئەوەندە ماندوو بووم ئێستاش نەمبینی ئەو چنارە شتێك بكڕێ، خێرا خێرا پێم دەگوت دە زووبە كچێ با بچینەوە وا خۆرئاوا بوو ئاخر عەیبە بۆ ئێمە دوو كچی عازەب بە شەو لە بازاڕ بمێنینەوە كەچی هەر دەیگوت ماڵت خراپ نەبێ لە ساڵان و لە مانگان ئەمڕۆ هاتوینەتە بازاڕ چ عەجەلەمانە بۆ وا زوو بچینەوە، بەڵام من لەوە زیاتر تەحەموولم نەما و گوتم چنار ئەوە نیو سەعات زیاترە رۆژئاوابووە ئەوە تاریكی داهات، پێم ناڵێی كەنگی بچینەوە كاولەكانمان كەچی سەرباری چاكەكەشم چنار ئەمجارەیان بە توڕەییەوە گوتی دەبەس پرتە و بۆڵە بكە كچێ خۆ كەعبە نەرووخاوە كە لەگەڵمدا هاتووی، بمزانیبا ئەوەندە لاساری قەت هاوڕێیەتیم نەدەكردی، ئەگەر دەڕۆیەوە بۆخۆت بە تەنیا بچۆوە من جارێ نامەوێ بچمەوە ماڵ و چاوەڕێی برادەرێك دەكەم كە مەوعیدم لەگەڵیدا هەیە، گەلاوێژ دەڵێت هەر ئەو كات تێگەیشتم كە چنار ئەخلاق و رەوشتی تەواو نییە بۆیە زۆر پەشیمان بوومەوە لە هاوڕێیتی ئەو یەكسەرە بێ خودا حافیزی لەو شوێنەدا بەجێم هێڵا و هەر لەوێدا راوەستام تاكو تاكسییەك بێت و بمباتەوە ماڵەوە، لەو كاتەی كە راوەستابووم ئەوەندەم زانی تاكسییەك هەر لەخۆیەوە ئیشارەتی فوول لایتی بۆم هەڵكرد و وەستا لە بەردەممدا و گوتی خوشكێ بۆ كوێ دەچیت بفەرموو سەركەوە با بتگەیەنم.. منیش گوتم بۆ فلان شوێن دەچم ئیتر سەركەوتم لەگەڵیدا.. لە رێگا كەپارەم پێدا وەری نەگرت و گوتی من پیاوێكی لە خواترس و نوێژكەرم... هیچ كاتێك ئەو نەفەرەی هەڵمگرتووە پارەی لێ وەرناگرم.. ئەو گوتی دەمەوێت بزانم تۆ شووت كردووە یان كچی جاحێڵی، منیش گوتم برام تۆ خاوەن تاكسیت و كاری گواستنەوەی نەفەر دەكەی هیچ پێویست ناكات لە ئەسڵ و فەسڵی ژیانی خەڵكی بكۆڵیتەوە، ئەگینا رایگرە و بادا بەزم... شوفێرەكە كە زانی من توڕەبوومە بەو قسانە گوتی قەسەم بە خودا من نیازی خراپم نەبوو لەو قسەیە بەڵام من نازانم بۆچی هەر چەندە لە نەینووكەكەوە تەماشات دەكەم سەرسام بوومە پێت وەرە ئەگەر شوت نەكردووە بە شەرعی مێردم پێ بكە، گەلاوێژ دەڵێت منیش ئەمجارەیان كە زانیم بەڕاستی دەیەوێ دڵی من وەدەست بێنێ، پێم گوت باشە تۆ تەمەنت وا نزیكەی چل ساڵە بۆچی تا ئێستا ژنت نەهێناوە، ئەویش پێكەنی و گوتی وەڵڵاهی ئیتر قیسمەت و نسیبم دیارە هەڵنەساوە، پێم گوت ئەوانە هەمووی قسەی بەلاشە و ژننەهێنانی تۆ ماستێكی بێ موو نییە، شوفێرەكەگوتی خاتوون من حەوت ساڵە لە ئەوروپام، هەر چەندە لەوێ سەرم هێناوبرد ئەو ژنە قژ زەرد و خوێن ساردانەی ئەوێم نەچووە دڵەوە، هەرچی كچە كوردەكانی ئەوێشە ئەوانیشم بە دڵ نەبوو، من كە ئێستا داوای هاوسەرگیری لە تۆ دەكەم هەر لە سەرو سیمات دیارە كچێكی بە ڕەوشت و خاوەن كەسایەتییەكی باشی، بۆیە چەقیویەتیە نێو دڵمەوە، منیش لێم پرسی ئەی وەزعی دارایت، گوزەرانت یەعنی دەوڵەمەندی، فەقیری؟ ئەویش گوتی: بەڕاستی ئەم پرسیارانەت زۆر دڵخۆشم دەكات چونكە سووڕ دەزانم لە ناخەوە منت پەسەند كردووە، بۆیە دەتەوێت لە دوا رۆژی خۆت و لە ژیانی هاوبەشمان بپرسیتەوە، گوتم نا كاكی برا غەڵەت لەمن تێمەگە.. منیش هەقی خۆمە، لەبەرامبەر داخوازیكارەكەمدا... چەند پرسیارێكم هەبێ كە مەرج نییە پەسندی كەسەكەش بكەم، شوفێرەكە كە ناوی (كەنعان) بوو زۆر پێكەنی و گوتی بە قوربانت بم ئەی ئەو شۆخەی لەم دوا دواییەی تەمەنمدا هیوام وایە ببیتە رزگاركەرم خۆ من ئەوە چەندین ساڵە چاوەڕێم تاكو ژنێكی وام دەست دەكەوێت كە دوا رۆژم رووناك بكاتەوە... منیش گوتم خۆت لە پرسیارەكەم دزییەوە خۆ پێم گوتی باری دارایت چۆنە..؟ ئەویش گوتی ئەها... ئەها وەڵڵاهی ئەوەی راستی بێت وەك تۆ چۆن تەنیا خۆت و نەنكت پێكەوە دەژین منیش ئێستا لەگەڵ دایكمدا كە پیرە ژنێكی تەمەن شەست و سێ ساڵە بەیەكەوە لە گوندێكی ئەم دەورووبەرانەدا دەژین و هەندێ ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتمان هەیە و بەس، و ژیانیشمان تەنیا لەسەر ئەو مەڕ و ماڵاتانەیە... ئەم ئۆتۆمبێلەش هی خالۆیەكمە كە ناوی(سەنگەرە) جار و بار هەر بۆ پیاسە دەیهێنم بۆ ناو شار... هەر بەدەم ئەم قسانەوە بووین ئیتر گەیشتینە بەردەم ماڵی داپیرەم، گوتم برا من لێرە دادەبەزم، ئەویش گوتی: قەیدی ناكا تۆ دابەزە بەڵام منیش لەگەڵتدا دادەبەزم.. دەمەوێ نوێژەكەم بكەم، چونكە ماڵی هیچ خزمێك لێرە شك نابەم، بۆیە كە وای گوت منیش گوتم فەرموو، هاتە ژوورەوە... سڵاوێكی گەرمی لە داپیرەم كرد و هەردوو دەستەكانی ماچ كرد.. و ئەمجارەیان دەستنوێژی شووشت و دەستی بە نوێژكردن كرد... داپیرەشم خێرا خێرا دەیگووت ئەرێ گەلاوێژ ئەم پیاوە كێیە، وا ئەوەندە بە دینە و سەر لەسەر دووگردەكە هەڵناگرێ و هەر دەپاڕێتەوە لە خوا... داپیرەم ئەوەندە فەقیرو داما و بوو یەكسەرە فریوی خوارد و گوتی رۆڵە ئەم كابرا رێبوارە كوڕێكی زۆر باش دێتە بەرچاوم، و خوا بۆتۆی ناردووە، ئەگەر ژن و مناڵی تری نییە.... لە دەست خۆتی مەدە و ئازا شووی پێبكە منیش گوتم داپیرە..كێ دەڵێ ئەم كابرایە پیاوێكی باش و لەخوا ترسێكی راستەقینەیە... بەڵام داپیرەم قسەكانی نەدە سەلماندم و هەر دەیگوت بەخوا كچم هی وات دەست ناكەوێ و لە دەست خۆتی مەدە.... بە هەر حاڵ كەنعان دوای تەواوكردنی نوێژەكانی ئەمجارەیان خوا حافیزی كرد و لە ساتی رۆیشتنیدا گوتی چیتان پێویست بێت... تاكو بۆ تانی بكەم، من لەم ساتەوە خۆم بە كوڕی ئەم ماڵە دەزانم، بۆیە غافڵگیر نابم لێتان، ئیتر ئەو كەنعانە رۆیشت... منیش هەر قەلەق و رارا بووم... خوایە گیان تۆ بڵێیت ئەم پیاوە... مرۆڤێكی باش بێت.. باشە ئەی بۆچی ئەوەندە ساڵە ژنی نەهێناوە.. ئەی دەبێ لە ئەوروپا چەنێ رایبواردبێ لەگەڵ كچە سۆزانییەكانی ئەوێدا.. هەر خۆشم وەڵامی راراییەكانی نێو دڵی خۆم دەدایەوە، و دەمگوت... ئەوەی رابوورد، رابوورد،لە ژیانی... بەڵام ئێستا لەوانەیە تۆبەی كردبێ و مرۆڤێكی باشی لێ دەرچووبێت، بەم شێوەیە هەموو چوار رۆژی نەخایاند دەمەو عەسرێكی درەنگ وەختێكم زانی لە دەرگادرا، سەیرم كرد ئەوا كەنعان و پیرە ژنەكەی دایكێتی، ئەوەبوو دوای داخوازی و پاڕانەوە لە داپیرم، منیش رازی بووم كە مێرد بە كەنعان بكەم، بەڵام بە مەرجێك دەبێ تا مردن پێڵاوەكانی داپیرم بخەیتە سەر چاووت و وەكو دایكی خۆت بە خێوی بكەیت.
هاوسەرگیرییەكی بێ ئەنجام
دوای ئەوە كەنعانی شوفێر بە هەموو مەرجەكانم رازی بووـ هەڵقەی دەزگیرانداریمان گۆڕیەوە، هەمووی مانگێكی گوزەر نەكردبوو داپیرم ئەمری خودای بە جێهێناو مرد، ئیتر منیش لە دوای مەرگی داپیرم نەمدەتوانی بە تەنیا بژیم بۆیە پەلەم كرد لە كەنعان تاكو بمگوازێتەوە، ئەوەبوو لە دوای پرسەكەی داپیرم گواسترامەوە و هاوسەرگیریمان پێكمێنا... بەڵام ئەوەی زۆر تووشی سەرسوڕمانی كردم.. ئەو پیاوە جگە لە شەوی یەكەم... ئیتر بە درێژایی ئەو هەفتەیەی یەكەمی مانگی هەنگوینیمان بۆ تەنیا جارێكیش نەهات سەرجێم لەگەڵ دا بكات.... شەوان زۆرجار بەخەبەر دەهاتم سەیرم كرد لە تەنیشتمەوە نەماوە و چووتە دەرێ... كە دەچوومە دەرێ، سەیرم دەكرد وا بەخۆی و لایتێكەوە لە ژووری ئاژەلەكانەوە دێتە دەرەوە... شەوێك وا و دووان وا... تا ئەوەی جارێكیان گوتم: ئەرێ تو خوا تۆ بەخۆت دەڵێی پیاو... ئەرێ من نازانم تۆ بۆچی ژنت هێناوە.. ئەی ئەگەر هیچ پێویستیت بە ژن نەبوو یان ناتەوێ لەگەڵی بخەوی بۆچی كچی عالەمت كردە پەند... گوتم كەنعان پێم ناڵێی تۆ هەموو شەوێك لە ژووری چێڵ و مانگا و ئاژەڵەكاندا چی دەكەی دیارە ئەوانت خۆشتر دەوێن لەمن... ئەویش بە چاوێكی شەرمەزارانەوە گوتی ژنەكە ئێمە ژیانمان لەسەر ئەو مەڕ و ماڵات و چێڵانەیە دەبێ هەموو شەوێك جارێك هەر سەریان لێبدەم... منیش گوتم باشە... ئەوەبوو شەوێكیان وایزانی نووستووم.. بە دزیەوە هەڵساو چووبۆ لای ئاژەڵەكان، منیش بە ئەسپاێ بە دوایدا چووم.. بە دزییەوە تەماشام كرد سوێندتان لەسەرم نییە، كە بە چاوی خۆم بینیم كە دەیویست لەگەڵ ئاژەڵەكاندا جووت ببێ و غەریزەكانی خۆی دابمركێنێتەوە، ئا لەو ساتەدا ئاگرم تێبەربوو، ئیتر بەرچاوم تاریك بوو... ئەی خودایە من تووشی چ جڕ و جانەوەرێك بوومە.. ئا لەو ساتەدا هاوارم كردە سەری گوتم هەی لەو ئاژەڵانە كەمتر هەی بەر لەعنەتی خوا و پێغەمبەر كەوی ئەوە خەریكی چیت.. ئەویش پەشۆكا لە شەرمەزاری خۆیدا گوتی نازانم ئەوە بەدەم خەوەوە هاتووم، بۆ ئێرە.. ئەوەبوو هەر ئەو شەوە پێم گوت گەر ئەو راستییەم پێ نەڵێی كە لە كوێ و لەكەیەوە فێری ئەم رەفتارە قێزەونە بوویتە.. هەم شكاتت لێ دەكەم و هەمیش دەبێ تەڵاقم بدەیت..
گوتی گەلاوێژگیان بە قوربانت بم لای كەس ئابڕوم مەبە هەرچیت بوێ بۆتی باس دەكەم... گوتم لە كەیەوە فێری ئەم رەفتارە ناشیرینە بووی... گوتی كە چوومە ئەوروپا لە شوقەیەكدا دەژیام كچێكی دۆستم هەبوو كەنەدی بوو سەگێكی هەبوو.. ئەم كچە خۆی لە شفرۆش بوو زۆر شەوان دەهات لام دەمایەوە و بەیەكەوە راماندەبوارد هەر ئەو فێری كردم كە لەگەڵ سەگەكەیدا كە ناوی(سام) بوو جووت بم و رابوێرم.. ئەوەبوو دوای ساڵێك ئەو چووەوە وڵاتەكەی خۆی و منیشی بۆ ئەم كارە بەدرەوشتییە جێهێڵا.. ئێستاكەشی خویەكە و گرتوومە و ناتوانم تەركی بكەم... گوتم دەسا بە لەعنەتبی لەگەڵ شەیتاندا حەشر بكرێی خەڵك دەچێتە دەرەوە فێری سەقافەت و مەعریفەت دەبێ بەڵام تۆ وەك میزی حوشتر هەر بۆ دواوە چووی و ئەم ئەفعاڵە جوانە فێربووی.. ئەی باشە كەوا بوو بۆ منت كردە پەند و ژنت هێنا.. گوتی لەبەر قسەی خەڵكی تاكو هیچ كەس گومانم لێ نەكەن... گوتم تو خودا تۆ بەڕاستی دەزانی كە ئاوا منت ئیهمال كردووە، خوا چۆن لێت قەبووڵ دەكات... ئەویش لە وەڵامدا گوتی بەدەستی خۆم نییە، هیچ زەوقێكم لەگەڵ ژندا نییە و ركم لەوە دەبێتە لەگەڵیدا سەرجێی بكەم.. كەواتە گوتم من دەمەوێ لەتۆ جیابمەوە و شوو بە مرۆڤێك بكەم... تۆش تا دەمری هەر ئــــــــــەوە رەفتارت بێت. و تۆ شایەنی ئەوە نیت لە ناو مرۆڤیشدا بژیت... بەڵام ئەو گوتی ناتوانم تەڵاقت بدەم.. چونكە ئابڕومان دەچێت..
گوتم كەنعان هەر كەسێك باسی ئابڕو بكات تۆ مەیكە، چونكە تۆ پیسترین ئاژەڵی سەر زەویت... یەكەم جار بە درۆ منت خەڵەتاند ئێستاكەش دەركەوت ئەو جۆرە بوونەوەرەی.
بۆیە گەر تەڵاقم نەدەیت حەیا و شەڕەفت دەبەم لە ناو خەڵكدا و ئابڕوت دەخەمە بن پێڵاوی خەڵكی گەڕەكەكە، ئەوەبوو دوای دوو مانگ لە ژیانی هاوسەرگیریمان كەنعانی ناپاك سێ بە سێ تەڵاقی دام.
ئێستاكەش من بە بێوەژنی دەژیم زۆر پەشیمانم لەوەی كەوتمە دوای پیاوێكی زمان لوسی ناپاكەوە كە بەبۆنەی ئەوەوە ئێستاكە هەموو پیاوی دونیام لەبەرچاووكەوتووە و جارێكی تر قەت ئامادەنیم شووبكەمەوە
Views: 1179 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  نوفمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz