الثلاثاء, 2024-05-14, 9.04.37 AM
Welcome Guest

kurdsh.ucoz.com

Main » 2008 » نوفمبر » 9 » مێردەكەم فێری گوناه و لەشفرۆشی كردم
3.03.31 PM
مێردەكەم فێری گوناه و لەشفرۆشی كردم

زۆرن ئەو مرۆڤانەی كە بەدەستی خێزانەكانیان تووشی چەندەها كێشەو گرفت دەبنەوە، لەدوایشدا بە كەسێكی بەدەر لەو خێزانە سەیری دەكرێن و یارمەتی نادرێن. كاتێكیش لێیان دەپرسیت دەڵێن هەڵەی خۆی بووە.
(رووناك) یەكێكی ترە لەو ژنانەی كە بەهۆی براو براژن و مێردی دوومیەوە تووشی كاری لەشفرۆشی بۆوە هەروەك خۆی ئاماژەی پێدەكات هەرچەند هەوڵیش بدات ناتوانێت وازی لێبێنت، لێرە لاوازی مرۆڤەكان دەردەكەوێت بەرامبەر بەو ژیانەی كەلەلایەن كەسێكی ترەوە بۆی هەڵدەبژێردرێت كە ناتوانێت وەك كەسێكی ئاسایی گۆڕانكاری لەژیانی خۆیدا بكات.
(رووناك) بەم شێوە باس لەژیانی خۆی دەكات كە چۆن بۆتە كەرەسەیەكی بێ بایەخ بە دەست كۆمەڵگەوەو دەڵێت:
تەمەنم نەگەیشتبووە ئەوەی هەست بە بوونی خۆم بكەم و بزانم چی باشەو چی خراپە، باوكم لەترسی بەعسییەكان هەر زوو دامی بەشوو، ئێمە لەجەلەولا خاوەن هیچ شتێكی خۆمان نەبووین، بەردەوام چاوەڕێی ئەوەمان دەكرد بەعسییەكان هەڵكوتنە سەرمان و تەكلیفی شتێكمان لێ بكەن. جگەلەو ترس و لەرزەی ئەوانیش باری ژیانمان زۆر قورس و گران بوو، هەربۆیە بەهەزار حاڵ توانیم پۆلی شەشی سەرەتایی تەواو بكەم. لەتەمەنی حەڤدە ساڵیدا باوكم دامی بە كوڕێك خوا بیبڕێ هەر بەناو ئیسنان بوو هەتا بڵێی كەم عەقڵ بوو تەنانەت بە كەڵكی خۆشی نەدەهات. كەسێكی تەمەڵ بوو حەزی لەكار كردن نەبوو زۆرجار خەڵك خێری پێدەكردین و لەكەلاوەیەكی رووخاودا دەژیاین. سەرەڕای هەموو ئەو نارەحەتیانە پیاوەكەم شەونەبوو نەمكات بە فلیمی گەڕەك و بەردەوام لێی دەدام و جنێوی ناشیرینی پێدەدام، نیوەی ژیانم هەر شەق و لێدان بووە چەند جار تۆرام و بۆ ماڵی باوكم رۆیشتم و دوای دوو سێ رۆژ دەهات بەدوامدا و بەزۆری باوكم دەیبردمەوە لەگەڵ خۆی، نەئەوەبوو دەستم لێهەڵگرێت نە ئەوەش بوو كەمێك باش بێت لەگەڵم.
كاتێك شەڕی (سەدام) دەستی پێكرد ئێمە ماڵمان هاتە(خانەقین) پڕ بەدڵ حەزم دەكرد یەكێكمان تیا بچێت بۆئەوەی ئەوەكەی ترمان رزگاریی ببێ بەڵام هەردووكمان سەرسەخت بووین بۆ خەم و خەفەت ماینەوە. (هەناسەیەكی هەڵكێشاو دوای گریانێكی بەكوڵ كە دنیایەك ئاهو حەسرەت لەچاوەكانی دادەبارین) كەوتەوە قسە كردن و ووتی:ئەوە هەر من نیم ئاوا گیرۆدەبوومە ژنی ئەم ناوچەیە نیوەی بووە بە سینەما بەدەست پیاوەوە نازانم خوا ئێمەی بۆ گاڵتەجاری پیاو خەڵق كردووە. بە ئارەزووی خۆیان هەرچۆنێك بیانەوێت سوكایەتیمان پێدەكەن جنێوی زۆرمان پێدەدەن و دەشڵێن ژن شەرەفی پیاوە، ئاخر نازانم ژن كە شەرەفی پیاوەكەی بێت چۆن دەبێت ئاوا رەفتاری لەگەڵ بكرێت.!!!!!
هەزارجار خۆزگە دەخوازم هەرچی بوومایە بەس ئافرەت نەبوومایە، ئەوەتا جارێك دەستی شكاندم (قۆڵی هەڵكرد و شوێنەواری لێدانەكەی نیشاندام،دواتر ووتی سەیری پشتم بكە لە قۆڵم خراپترە دەڵێی بەعس تەعزیبی داوم). ئەوجارە كەدەستی شكاندم هەڕەشەی لێكردم ئەگەر لای ماڵی باوكم قسە بكەم دەڵێم لەسەر ئەخلاق بووە....!!! نارەحەتیم زۆر چەشت تا ئاخر جار هاتمەوە ماڵی باوكم پێموتن ئەگەر بشمكوژن ناگەڕێمەوە لای بەخوا زۆرم لێبكەن خۆم دەكوژم. هەرچۆنێك بێت خۆم بە تەڵاقداندا و جیابوومەوە هەرچەند ماڵەوە رازی نەبوون بەڵام من هەر جیابوومەوە.
دوای جیابوونەوە
ژیانم لەماڵە باوكیشم جیاوازییەكی ئەوتۆی نەبوو هەرچی كاری ئەو ماڵە بوو بە منیان دەكرد من دایكم نەمابوو باوكیشم پیربوو لەگەڵ براو براژنێكمدا دەژیاین براژنەكەم رۆژ نەبوو كێشەیەكم بۆ دروست نەكات و بە براكەم بە لێدانم نەدات، نەدەوێرام لەماڵ بێمە دەرەوە پێیدەوتم ها بێوەژن چاو بۆچی دەگێڕی كە حاڵت وایە بۆلای پیاوەكەت دانەدەنیشتی، میوانێكمان بهاتایە بۆم نەبوو بە خێرهاتنیشی بكەم. رۆژێك براو براژنەكەم بەقسەی خۆش هاتنە لام و دانیشتن و پێیان ووتم (رووناك) خۆ ئێمە ئامادەین هاتە مردن بەخێوت بكەین بەڵام ئەگەر كەسێكی باش داوات بكات ئێمە لاریمان نیە لە شوكردنەوەت منیش ئەمەم بەلاوە سەیر بوو بەڵام دوایی بۆم دەركەوت كە ئەم قسە خۆشانەیان لەبەر بەرژەوەندی من نەبوو بەڵكو بەپارە منیان بە پیاوێك فرۆشتووە. تامارەشیان كردم چاوم بەناوچەوانی ئەم پیاوە نەكەوتبوو بەڵام ئەو شەوە هەندێك قسەی خۆشی بۆ كردم و پێكەنی و ووتی پارەم هەیە و حەزم لە ژن هێنانە. دوای هەفتەیەك چوومە ماڵی پیاوی دوومەوە، ئەم پیاوە ژنێكی تریشی هەبوو كاتێك كە بینیم زۆرم بەلاوە سەیر بوو كە ژنی بەسەردا هێناوە چونكە ئەو دوو قاتی من جوان بوو بەڕاستی ئەمە بوو بە پرسیارێك و پاش ماوەیەك وەڵامەكەم دەستكەوت.بۆماوەی دوو هەفتە ژیانم زۆر خۆش بوو چیم بویستایە بۆی دەكردم و حەزم لەچی بووایە بۆمی دەكڕی من هەرگیز شتی وام بەخۆمەوە نەدیبوو دەمووت سوپاس بۆ خوا كە ئەم پیاوەم باشە هەرچەند نەمزانی كە ئەمیش مەرامێكی بۆگەنی هەبووە لەم باشیەیدا.
پلانی مێردەكەم
ئێمە ماڵمان لە كەركوك بوو بەڵام ماڵی باوكم لە خانەقین، رۆژێك پیاوەكەم ووتی خۆت حازر بكە دەچین سەردانێكی ماڵی باوكت دەكەین منیش خۆم ئامادە كردو رۆیشتین لەرێگادا زۆر قسەی بۆ دەكردم بەڵام من هیچ تێنەدەگەیشتم ووتی ژنەكە تۆ بۆچی ئەوەندە بێ ئەقڵیت و تێناگەی مەبەستم ئەوەیە خۆ تۆ هەرژنی منیت و تا دەشمرم هەر رێزت هەیە لای من هەروەك ژنەكەی ترم تا ئێستاش خۆشم دەوێت و چی بوێت بۆی دەكەم،منیش ووتم باشە ئێستا دەتەوێت چی بڵێیت ووتی پیاوێكی خزمم هەیە زۆر دەوڵەمەندە ئێستا بە میوانی بۆ ماڵی ئەوان دەچین و ئەگەر پێت خۆش بێت شەو دەمێنینەوە، من هەرنەمدەزانی مەبەستی چیە چونكە من لەژیانمدا كەس بە شاراوەیی قسەی لەگەڵ نەكردووم و نەمدەزانی چی دەوێت؟ ئەو یەكەمجار بەمنی ووت بۆ خانەقین دەچین بەڵام دواتر چووین بۆ شاری سلێمانی، ووتم بۆچی ئەمشەو لێرە دەمێنینەوە خۆمن ئەم ماڵە ناناسم و حەزیش ناكەم بمێنمەوە لەماڵی كەسێك كە نەیناسم، بەهەرحاڵ قەناعەتی پێكردم و ئەو شەوە ماینەوە. كاتێك شەو لەماڵی خزمەكەیان بووین زۆر شتی سەیرم بینی تا ئەو كاتەش نەمزانی مەبەستیان چییە كە منیان بۆ ئەم ماڵە هێناوە، نزیكی سەعات 11ی شەو بوو پیاوەكەم ووتی ژنەكە تەلەفۆنێكیان بۆ كردووم دەبێت بڕۆم و بگەڕێمەوە تۆ لێرەبە ئێستا دەگەڕێمەوە، هەرچەند ووتم پیاوەكە من بەجێمەهێڵە و من كەس ناناسم بەڵام بێ سوودبوو هەر بەجێی هێشتم.كاتێك كە پیاوەكەم رۆیشت خاوەنی ماڵەكە هاتە ژوورەكەی من و پێی ووتم بۆچی نایەیەتە ژوورەكەی من لێرە بە تەنها دامەنیشە منیش زۆر ترسام و ووتم قەینا حەز دەكەم بە تەنها بم،خۆ لەو ماڵەدا ژنی تریش هەبوو بەڵام نەمدەزانی خەریكی چین؟؟
دوای ئەوەی كە بوو بە سەعات 12و نیوی شەو مێردەكەم تەلەفۆنی بۆ كردم ووتی ئەمشەو تۆ لەوێ بە من نایەمەوە، ئەوەندەی تر ترسام چونكە ئەوكاتە زانیم كە ئەمە پلان بووەو بۆمنیان داڕشتووە، پیاوەكە دووبارە هاتەوە ژوورەكەی من و پێی ووتم بۆچی ناخەویت خەوت نایەت؟ منیش لە ترسا نەمدەزانی چی بكەم و دەستم دایە مۆبایلەكەم تەلەفۆنێك بكەم یەكسەر مۆبایلەكەی لێوەرگرتم و دەستی راكێشام منیش هەتا هێزم تیابوو هاوارم كرد بەڵام بێ سوود بوو، لەوكاتە ژنێك هات ووتی ئەوە چیتە ئەو هاوار هاوارەت لەچیە؟ كە حەزت لێی نیە بۆچی هاتوویت؟؟!! بەڕاستی من خەریك بوو ببورێمەوە كەوای پێووتم، دواتر پیاوەكە ووتی هیچ هاوار مەكە چونكە من لەجیاتی تۆ بۆ ئەمشەو نزیكەی 6 وەرەقەم بە مێردەكەت داوە، هیچ باوەڕم نەكرد و تەلەفۆنم بۆ كرد كەچی پیاوەكەم ووتی راست دەكات و هەرچیەكی دەوێت بۆی جێبەجێ بكە ئەگینا باشت بەسەر نایەت.
هەرچەند گریام و لێی پاڕامەوە بێ سوود بوو هەردەیووت من پارەم داوە لەجیاتی تۆ یان ئەوەتا تەلەفۆن بۆ مێردەكەت دەكەم یان ئەوەتا هەرچیەكم ووت دەبێت بەقسەم بكەیت. لەوكاتەدا خیانەتی براو براژن و مێردەكەمم دەهاتە پێش چاو كە بۆ پارە چۆن منیان فرۆشت و سووكیان كردم. چارم نەماو ئەو پیاوە چی پێ خۆش بوو لەگەڵمدا كردی و كە دەشگریام دەیوت دەنگت لێوە نەیەت و بێزارم مەكە. بۆ بەیانی كە مێردەكەم هاتەوە بەشوێنمدا هیچ قسەم لەگەڵدا نەكرد سەرەڕای ئەوەش من هەستم بە شەرمەزاری دەكرد،كاتێكیش گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە ژنەكەی تری پیرۆزبایی لێكردم ووتی من چەند ساڵە ئەمە كارمە و هەرلەسەردەمی رژێمەوە فێری كردووم نەمتوانیوە هیچ بڵێم چونكە لەوكاتەدا بەعسییەكی زۆر پیس بووە هەرچییەكم دەوت، پێی دەوتم قسە مەكە ئەگینا هەموو كەسوكارەكەت لەناودەبەم و ئێستا ئەوەیە كە دەیبینی خۆلەبەر خراپی من نەبووە كە تۆی هێنا بەسەر مندا بەڵكو لەبەر ئەوە بووە كە ئەم كارانە بە ژنەكانی بكات و چاوەڕێی ئەوەشی لێبكە ژن بەسەر تۆدا بێنێت!!!!
مردنی مێردەكەم
من ئەو رۆژە بە خۆشترین رۆژ دادەنێم كە هەواڵی مردنی مێردەكەم پێگەیشت كاتێك بە ئیش بۆ بەغداد چوو بوو لەوێ بەر تەقینەوە كەوتبوو دوای چەند كاتژمێرێك مردبوو، هەموو رۆژێك دوعای لێدەكەم كە منی تووشی ئەم حاڵەتە دەروونیە ناخۆشە كردو سەرەڕای ئەوەش پیاوی خەڵكی پێ فێركردین ئێستا هەموو رۆژێك مردنێكە بۆ من چونكە منی تووشی ئەم كارە خراپە كرد، من رۆژ بە رۆژ هەوڵدەدەم واز لەم كارە بهێنم چونكە هەتا بڵێی كارێكی روو رەشانەیە و هەموو كەس بەچاوی سووك سەیرم دەكەن. من بەتەواوی لە خەڵك دابڕاوم و كەسێكم بەردەوام دەگریم و خەفەت دەخۆم نازانم بۆچی چارەنووسم بەم شێوەیە بوو، چەند جار سكم هەبوو لەبارخۆمم بردووە چونكە بەڕاستی ئەو كاتەش كە مێردەكەم مابوو نەمدەزانی لەكامەیان سكم بووە لەمێردەكەم یان لەپیاوی تر؟ بەڵام تازە ناشتوانم هەروا بە ئاسانی وازی لێبهێنم چونكە خەڵك پێم فێربوون و خۆشم راهاتووم هەرچەند هەوڵیش دەدەم، بەڵام بە تصوری خۆم بێ سودە..
ئەو پیاوانەی كە پێشووتر دەهاتن ئێستاش هەر دێن و خەڵكی تریش لەگەڵ خۆیان دەهێنن، بەڵام سەیرم لەوە دێت بۆچی زیاتر پیاو دێن بۆلای ژنە لەش فرۆشەكان تا كوڕ، كاتێكیش دەپرسیت لێیان دەڵێن ئێوە باشتری لێدەزانن. من ژیانم زۆر ناخۆش بووە تەنانەت كەسوكاریشم وەرم ناگرنەوە دەڵێن تۆ لەناو كەسوكاردا سووكت كردوین لەكاتێكیشدا هەمووی خەتای ئەوان بوو ئەگەر ئەوان بە پارە منیان بەم پیاوە نەفرۆشتبایە منیش ئاوام بەسەر نەدەهات
Views: 846 | Added by: kurdsh | Rating: 0.0/0
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Tag Board
200
Our poll
بابه‌ته‌كانی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مانت بیَچوونه‌
مجموع الردود: 100
Statistics
Search
Calendar
«  نوفمبر 2008  »
إثثأرخجسأح
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
Entries archive
Site friends
  • Create a free website
  • Copyright MyCorp © 2024 | تستخدم تكنولوجيا uCoz